ئێران لە ناو کائووسێکی سیاسی ، ئابووری و کۆمەڵایەتی تێپەڕ دەبێت و زەختێ زوری هێزانی دەرەوە بۆ بێ هێز کردنی ئیران لە ناوچەکە بۆتە هۆکاری ئەوە کە ئەو زەختە جارێکی دیکە ئیران بە شێوازێکی تووژتر لە سەر کۆمەلگا و گەلان بەرێوەی ببات ،بۆیە بە رێبازی جودا وەکوترساندنی کۆمەڵگا بە شێوازی گرتن ،ئیعدام کرن،بێکاری و گرانی و…. سیاسەتی خەفەقان درێژە پێ ئەدات .بەڵام داخوازی گەلان رەوایە و داخوازی گۆرانکاری بناخەییە.بۆیە بێ دڵە راوکێ و بە ئیرادەکەی بەرز و بە رەنگی هەموو چین و تۆێژەکانێ کۆمەڵگا بە تایبەت ژنان و جوانان نارازی بوونی خویان دیار ئەکەن لەم قوناخە دا ژنان هەرە زور هەبوونی خویانیان نیشان دا .لە کۆمەڵگای ئیران ژنان دوو جار دەچەوسێندرێنەوە ، جارێک لە لایەن زیهنییەتی رەگەزپارێز و دین گەرا کە هیچ رەنگێک و هەبوونێکی ژن قبووڵ ناکات و جارێکی دیکەش لە لایەن بنەماڵە وە کە بە دەوڵەتێکی بچووک پێناسە دەکرێت بە هەمان زیهنییەت سەرکوت دەکرێن و سەرەڕای ئەوەش ژنان هیچ کاتێک کۆڵیان نەداوە ، هەر بۆیەش ئەوەی کە بە ئامانجی یەکەم دەگیردرێت ژنە ، لە کۆمەڵگای دین گەرا و جنسییەت پارێزدا ژن وەک نامووسی پیاو دەبیندرێت هەر بۆیەش رژێمی ئێران ژن وەک ئاموورێک بۆ بێدەنگ کردنی ئەو دەنگە نارازییانە بەکار دێنێت و بینیمان کە لە چەن شارێک دەستدرێژی کرایە سەر ژنان و لەم ڕۆژانەی دوای دا لە ناوچەی هەورامان لە لایەن سیخۆڕێکی سپای پاسداران دەستدرێژی کرایە سەر منداڵێکی تەمەن یازدەساڵان ، ئێمە وەک KJAR ئەم کردەوە دژە ئەخلاقی و ئینسانییە بە توندی شەرمەزار و مەحکوم دەکەین . شایانی باسە کە بنەماڵەی ئەو منداڵەی کە قوربانی تەجاوز بووە لە لایەن بنەماڵەی ئەو سیخۆڕەی سپای پاسداران تەهدید کراوە کە لە بەرامبەری ئەو کردەوە قیزەونە بێدەنگ بن و حەقی دەڕبڕینی نارەزایەتییان نەبێت ، ئەمە لە حاڵێکدا ڕوویداوە کە هێزەکانی سپای پاسداران خۆیان بە جێگەی متمانە و پارێزوانی ئاسایشی خەڵک پێناسە دەکەن و دەناسێنن . رژێمی ئێران بناخەی سیستەمی خۆی بە تەجاوز کردن لە سەر جسم و ڕۆحی تاک بە تاکی کۆمەڵگا داناوە و دەیهەوێت بەوشێوازە خەلک بکاتە دیلی خۆی و درێژە بە سیاسەتەکانی خۆی بدات . ئەم هێرش و تەجاوزانەی کە لە لایەن دەوڵەتەوە دەکرێتە سەر گەلان نیشان دەری ئەوەیە کە ئێران چەندە لە هێز و ئیرادەی خەڵک ، بەتایبەتی ژنان دەترسێت وهۆشیار بوونەوەی کۆمەڵگا بۆ خۆی وەکوو خەتەرییەکی مەزن دەبینێت. بەڵام گەلانی ئێران ئیدی لەو سەرکوتانە هیچ باکێکی نەماوە و دەنگی نارەزایەتییان گەیشتوەتە قۆناخی چارەنووس ساز و گوشارێکی یەکجار زۆریان خستۆتە سەر دەوڵەتی ئێران و ئەمە دیار کەری ئەوەیە کە ئەگەر ئێران گۆڕان کاری ڕیشەیی لە ناو دەستوور و سیاسەتەکانی بەرامبەر بە کۆمەڵگا دروست نەکات و تا ئەو کاتەی کە ڕێگای چارەسەری کێشەکانی کۆمەڵگا دوور لە سیاسەتێکی دیمۆکراتیک و ئیرادەی گەڵان بێت بەرەو داڕمان و هەڵوەشاندنەوە دەڕوات .بۆیە ژنان ئەتوانن خاوەنداری لە راستەقینەی خۆیان بکەن وبە موحکوم کردنی ئەو کردەوە نامروڤیانە جاریکی دیکە هیزی پێشانگایەتی خۆیان لە ناو کۆمەڵگا بسەلمێنن ولە سەر داخوازە کانیان کە لە سەر بنەمای دمۆکراتیزە کردنی ئیرانە بە ئیسرار بن.

کۆردیناسیونی کژار
04/06/2018