ڕێکخستنى ئه‌وروپاى پارتى ژیانى ئازادی کوردستان-پژاک له ئه‌وروپا کۆنفرانسێکى به‌ست و ڕایگه‌یاند، ئازادیی ئۆجالان کلیلى چاره‌سه‌رى کێشه‌کانى ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست و کوردستانه، بۆ ئه‌وه‌ش بڕیاریاندا کار بۆ ئازادیی ئۆجالان بکه‌ن.
له ڕۆژانى ٢٤ تا ٢٦ى ئه‌م مانگه ڕێکخستنى ئه‌وروپاى پارتى ژیانى ئازادی کوردستان کۆنفرانسێکى ئه‌نجامدا.
دروشمى کۆنفرانسه‌که بریتى بوو له “به ڕۆحى به‌رخۆدانى سه‌رده‌م، به‌ره‌و کوردستانێکى ئازاد و ئێرانێکى کۆنفیدڕاڵ”، که تێیدا ٩٠ ئه‌ندام به‌شداربوون.
له کۆنفرانسه‌که‌دا بارودۆخی سیاسی و ڕێکخستنیی نرخێندرا و هه‌روه‌ها چه‌ند خاڵێک وه‌کو ئه‌نجامنامه‌ى کۆنفرانس بڕیاریان له‌سه‌ر درا، که ئه‌وانیش بریتى بوون له:
– ئازادیی ڕێبه‌ر ئاپۆ ئازادیی ئیراده‌ی کوردی ئازاده و کلیلی چاره‌سه‌ری پرسی دیموکراسی و پێکه‌وه‌ژیانه له کودستان و ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راستدا و به‌و پێیه‌ش تێکۆشان بۆ ئازادیی ڕێبه‌ر ئاپۆ ناوه‌ندی کار و خه‌باتی ئێمه ده‌بێت.
– له ژێر فه‌لسه‌فه‌ی ئازادیی ژن‌دا تێکۆشان دژی زهنیه‌تی جنسیهتپارێز به ئه‌ساس ده‌گرین.
– پاراستنی کولتوری کۆمه‌ڵایه‌تی و ئه‌خلاقی وه‌ک هه‌وێنی کاری ڕێکخستنی به بنه‌ما ده‌گیرێت.
– ژیانی هاوبه‌شی گه‌لان و په‌ره‌پێدان به کولتوری پێکه‌وه‌ژیان و ناسینی جیاوازیه‌کان له به‌رامبه‌ر کۆمه‌ڵگه‌ی ههموژێنی ده‌وڵه‌ت-نه‌ته‌وه به ئه‌ساس ده‌گیرێت.
– دیپلۆماسی وه‌ک ئامرازی ئاشتی و نزیکایه‌تی دۆستانه‌ی گه‌لان ده‌بینرێت و له‌و چوارچێوه‌دا دیپلۆماسی گه‌ل به بنه‌ما ده‌گیرێت و په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ سازیه مه‌ده‌نی و جڤاکییه‌کانی گهلانیتر ئه‌وله‌ویه‌تی کارمان ده‌بێت.
کۆنفرانسه‌که چه‌ندین بابه‌تى دیکه‌ی له خۆ گرت، وه‌ک بابه‌تى گه‌نجان، ژنان، ژینگه و به پلاننامهیهکی توکمه و به دورشمی “به ڕۆحی به‌رخۆدانی سه‌رده‌م به‌ره‌و کوردستانێکی ئازاد و ئێرانێکی کۆنفدراڵ” له که‌شوهه‌وایه‌کى پڕ له جۆش و هه‌یه‌جان و به مۆراڵی به‌رز کۆتایی به کاره‌کانی هێنا.