ئامه‌د شاهۆ
54 رۆژه عه‌فرین له‌ناو دێوه‌زمه‌ی تۆپباران و بۆردومانی فڕۆكه جه‌نگیه‌كانی توركیا و هێرش و گه‌مارۆی چه‌ته به كرێگیراوه‌كانی ئه‌ردۆغان به‌رخۆدان ده‌كات. تا ئێستا زیاتر له 230 هاوڵاتی مه‌ده‌نی كه ژن و منداڵیشیان له‌ناودایه، له‌پێناو ژیانێكی ئازاد له‌سه‌ر خاك و نیشتمانی دایكیاندا گیانیان به‌خت كردووه و به سه‌دان كه‌سی تریش بریندار و به سه‌دان هه‌زار كه‌سیش مه‌ترسی كۆمه‌ڵكوژی، قڕكردن و تاڵان كردن یان له‌سه‌ره‌و تێكدانی دیمۆگرافیا و له‌ناوبردنی ژینگه‌ی نیشتمانێك له‌ئارادایه.
به‌رخۆدانی هاوچه‌رخی عه‌فرین له‌به‌رامبه‌ر دڕندانه‌ترین هێرشی ئه‌م سه‌ده‌یه، ناخ و دڵی هه‌ر مرۆڤێكی ئازادیخوازی هه‌ژاند و چركه‌ی لێدانی دڵی هه‌ر كوردێك ئێستا له‌عه‌فرین لێده‌دات. عه‌فرین گۆڕه‌پانی ئه‌و پاڵه‌وانانه‌یه كه به كه‌مترین ده‌رفه‌تی خۆیانه‌وه له‌به‌رامبه‌ر زه‌به‌لاحترین چه‌ك و ته‌كنۆلۆژیای ناتۆوه ده‌وه‌ستنه‌وه. چۆن له‌ناو گۆڕه‌پانی به‌رخۆدانی سه‌رده‌میانه‌ی مرۆڤایه‌تی، ئیراده‌ی ئازادی مرۆڤ ئاڵای سه‌ركه‌وتن ده‌شه‌كێنێته‌وه. ئیراده‌یه‌ك كه به هێز و مۆڕاڵی دایك و باوك و رۆڵه قاره‌مانه‌كانی وڵاتی زه‌یتون شكلی گرتووه. ئه‌وه‌ش هه‌ڵبژاردنی هێڵی سێهه‌م یان دیمۆكراسییه كه گه‌ل له‌به‌ڕێوه‌بردنی شار و ته‌نانه‌ت پاراستنی خاكه‌كه‌یان به‌شدارن. ئیراده‌یه‌ك كاتیك بڕیاری ئه‌وه‌ی داوه كه پشت به هێز و ده‌رفه‌تی ماددی و مه‌عنه‌وه‌ی خۆی ببه‌ستێت، هه‌رگیز خۆی راده‌ست و گرێدراوی هیچ هێز و لایه‌نێكی ده‌ره‌كی ناكات و له‌پێناو پاراستنی خاك و نیشتمانی تا دوا هه‌ناسه‌ی ژیانی خۆڕاگری و تێكۆشان ده‌كات.
عه‌فرین هه‌وێنی پێكه‌وه ژیانی گه‌لانی ئازادیخواز، چه‌پگه‌ر و سۆسیالیستی جیهانه. عه‌فرین دادگای مێژوویه. دادگای حه‌ق و تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه‌یه. دادگای گه‌له. دادگایه‌كه كه منداڵ، ژن، جوان و پیر به تێكۆشانیان حساب لهزۆحاكهكانی سه‌رده‌م و پاشا ده‌مامكداره‌كان ده‌پرسن. دادگایه‌كه كه رۆچنی حه‌قیقه‌ت و ئازادی تێدا سه‌رهه‌ڵده‌دات. عه‌فرین شاری گه‌له، نه شاری ئه‌رباب و دهوڵهتخوازهكانه. شاری ئه‌ڤێستا خابوور، بارین و پۆڵاتهكانه. ئه‌و شاره‌یه كه سه‌رجه‌م بوونه‌وه‌رانی دژ به ئۆختابوتی مۆدێڕنیته‌ی سه‌رمایه‌داری ئه‌ردۆغان و داروده‌سته‌كه‌ی وه‌ستاونه‌ته‌وه. عه‌فرین ئه‌و شاره‌یه كه زنجیری كوێلایه‌تی تێدا پچڕێندراوه. شارێكه كه ژنان و منداڵانی له‌گه‌ڵ ده‌بابه‌و فڕۆكه جه‌نگیه‌كانی ناتۆ زۆرانبازی ده‌كه‌ن. شارێكه كه مرۆڤه‌كانی له‌پێناو خۆشه‌ویستی ژیان دا ئاماده‌ی مردنن. شارێكه كه دایك، باوك و فه‌رزه‌ند له‌پێناو پاراستنی بووكی وڵات له‌ناو سه‌نگه‌رێكدا شه‌هید ده‌بن. شارێكه كه هه‌ر بسته خاك و داره زه‌یتوونێكی به خوێنی بێگه‌ردی شه‌هیدان ئاو دراوه. عه‌فرین ناسنامه‌ی كوردی ئازاد و رۆژهه‌ڵاتی ناوینه.
واتا ئه‌و فه‌لسه‌فه‌ی ئێستا له‌عه‌فرین باوه، فه‌لسه‌فه‌ی تێكۆشان و به‌رخۆدانه. فه‌لسه‌فه‌ی ژیانی ئازاده. فه‌لسه‌فه‌ی چۆن بژینه. شه‌ڕی چاكه له‌گه‌ڵ خراپه‌یه. شه‌ڕی رۆشنایی له‌گه‌ڵ تاریكییه. شه‌ڕی مانه‌وه‌و نه‌مانه. شه‌ڕی دیمۆكراسی له‌گه‌ڵ دیكتاتۆریه‌ته. شه‌ڕی شۆڕشگێڕی گه‌له. شه‌ڕێكه كه هه‌ر كه‌س له‌پێناو پاراستنی ماڵ و حاڵی خۆیدا له‌سه‌نگه‌ری تێكۆشان و پاراستندایه. بۆیه ئه‌و شه‌ڕه سه‌ر ده‌كه‌وێت كه ئیراده‌و باوه‌ڕی ته‌قه‌مه‌نی شه‌ڕه‌كه‌یه. ئه‌وه‌ی كه خاوه‌ن ئیراده‌و باوه‌ڕییه گه‌لی عه‌فرینه. ئه‌ردۆغان خاوه‌ن چه‌ك و ته‌كنۆلۆژیای ناتۆیه. گه‌لی كوردیش خاوه‌ن ئیراده‌و باوه‌ڕی مرۆڤایه‌تییه. خاوه‌ن تاكتیك و ئیستراتیژی شه‌ڕ و تێكۆشانه. بۆیه كوردێك خاوه‌ن ئه‌و رێچكه بێت هه‌رگیز ملكه‌چی مڵهۆڕهكانی سه‌ده نابێت و تا گه‌ره‌نتی سه‌ركه‌وتن لهتێكۆشاندایه.
عه‌فرین نه ته‌نیا شار و جۆگرافیایهكه. به‌ڵكوو قه‌ڵای به‌رخۆدانی مرۆڤایه‌تییه. ره‌مزی یه‌كگوتاری، هاوئاهه‌نگی و یه‌كگرتنه. مه‌ڵبه‌ندی وڵاتپارێزان، نیشتمانپه‌روه‌ران و ئازادیخوازانه. ئه‌مڕۆ عه‌فرین رۆحێكه كه له‌جه‌سته‌ی سه‌رتاسه‌ری جیهاندا بڵاو بووه‌ته‌وه. عه‌فرین رۆح و باوهڕییهكه رۆژ له‌دوای رۆژ به‌ربڵاوتر و به‌هێزتر ده‌بێت. عه‌فرین، باشووره، رۆژهه‌ڵاته، باكوور و ئه‌وروپایه. بانگی گه‌لێكی چه‌وسێندراو و زۆڵم لێكراوه. هیوا و ئاواتی گه‌لانی ناوچه‌كه‌یه. بوێری و ئازایه‌تی ناو مه‌یدانی ئارینای نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانه. قه‌ڵغانی پاراستن دژ به فاشیزم و دیكتاتۆریه‌ته. لانكه‌ی جوانی، شكۆ و قاره‌مانی سه‌ده‌ی بیست و یه‌كه‌مه. مه‌ڵبه‌ندی ژنان و دایكانی شۆڕشگێڕه. مه‌ڵبه‌نی یه‌كسانی و دادپه‌روه‌ری كۆمه‌ڵایه‌تییه.
پشتیوان و توانجی عه‌فرین، گه‌لی كورد و گه‌لانی ئازادیخوازی جیهانه. نزیك دوو مانگه هاوشانی گه‌لی عه‌فرین له‌سه‌رجه‌م سه‌نگه‌ره‌كانی جیهاندا دژ به فاشیزم و دیكتاتۆریه‌ت تێكۆشانی بێ‌وچان به‌ڕێوه ده‌برێت. سه‌رهه‌ڵدان له‌دوای سه‌رهه‌ڵدان، به‌شداری گه‌نجان بۆ ناو ریزه‌كانی به‌رخۆدان یه‌ك له‌دوای یه‌ك، كۆبوونه‌وه له‌دوای كۆبوونه‌وه، سه‌ردان له‌دوای سه‌ردان، دیدار له‌دوای دیدار بۆ عه‌فرین ساز ده‌كرێت. بۆ ئه‌وه‌ی عه‌فرین سه‌ربكه‌وێت، جه‌ماوه‌ر له‌ناو چالاكی دایه. واتا عه‌فرین هه‌ستانه‌وه‌و ژیانه‌وه‌ی كورد و مرۆڤایه‌تییه. عه‌فرین ده‌سته‌واژه‌كانی خاك، نیشتمان، وڵاتپارێزی، شۆڕش، شۆڕشگێڕی، كورد و كوردستان، به‌رخۆدان، شه‌ڕ و ئاشتی سه‌ر له‌نوێ پێناسه كرد. عه‌فرین مێژووی گه‌لانی ژێرده‌ست و بێده‌وڵه‌ت به رووباری خوێن ده‌نه‌خشێنێت. عه‌فرین هێزی داماڵێنی ده‌مامكی خوێنمژه‌كانی كورده له‌ئاستانه، سووچی، ژنێڤ، رێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، ئه‌مریكا و ئه‌وروپا.
رێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤی جیهان و نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له‌به‌رامبه‌ر دڕنده‌یی و هێرشی لێڤی ئهتهانی مۆدێڕنیته‌ی سه‌رمایه‌داری و ئۆختابووتی ئیسلامی سیاسی كه‌ڕ و لاڵ بوون و ده‌رحه‌قی وه‌حشیه‌تی سۆپای مهغۆڵه هاوچه‌رخه‌كانی ئه‌ردۆغان بێده‌نگن. بێده‌نگی به‌رامبه‌ر په‌لاماری سه‌ر هێزێك كه به تێكشاندنی چه‌ته‌كانی داعش شكۆ و كه‌رامه‌تی مرۆڤایه‌تی رزگار كرد، قابیلی به‌خشین نابێت.
دڵی رۆژهه‌ڵاتی كوردستانیش چركه به چركه له‌عه‌فرین لێ ده‌دات. سه‌ركه‌وتنی عه‌فرین سه‌ركه‌وتنی گه‌لی رۆژههڵاتیشه. بۆیه گه‌لی كورد بۆ گه‌ره‌نتی سه‌ركه‌وتنیان به رژانه سه‌رشه‌قام سه‌رجه‌م كۆسپ و لهمپهرهكانیان وه‌لا نا. ئه‌زموونی خاوه‌ندارێتی به خرۆشی گه‌ل له‌رێبه‌ر ئاپۆ و كۆبانێ، له‌رۆژهه‌ڵاتی كوردستان و ئێران به نرخ و گرنگه. واتا گه‌لی رۆژهه‌ڵات خاوه‌ن میراتێكی مه‌زنی به‌رخۆدان و تێكۆشانه. به ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی شه‌پۆلی ناڕه‌زایه‌تی دژ به هێرشه دڕندانه‌كانی ده‌وڵه‌تی فاشیستی توركیا بۆ سه‌ر عه‌فرین سه‌نگه‌رێك لهبهرخۆدانیان به‌هێزتر و تۆختر كرد و لاقێكی ئۆختابووتی سه‌ر سینگی عه‌فرین یان هه‌ژاند. ئه‌وه‌ش به پێچه‌وانه‌ی ئه‌و مایك و بهڵهنگۆیانهیه كه نه‌ڕه‌ی نه‌ته‌وه‌په‌ره‌ستی و خیانه‌ت له‌رۆژهه‌ڵاتی كوردستان دهپاشێنن. خاوه‌ندارێتی له‌شارێكی كوردستان نهعهیبهو نه شاكاره. به‌ڵكوو ئه‌ركێكی ویژدانی، ئه‌خلاقی و شۆڕشگێڕییه. هاوكات هه‌ڵگرتنی سنووره‌كانی ناو مێشكه داگیركراوه‌كانه. عه‌فرین پارچه‌یه‌كه له‌جه‌سته‌ی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان و تایبه‌ت ئه‌و مایك، زۆڕناژه‌ن و خۆخۆرانهی كه كوردستان له‌ت و په‌ت و پارچه ده‌كه‌ن، مۆره گۆڵبژێرهكانی رژێمی شه‌ڕی تایبه‌تی توركیا و ئێرانن. ئه‌وه‌ی مایه‌ی شه‌رمه‌زاری و نیفرهته هه‌ندێك كه‌س و لایه‌ن به هه‌موو ئیمكاناتی خۆیانه‌وه كه‌وتوونه خزمه‌تی ئهربابانیان و تۆخمی بێهیوایی و شكست له‌كوردستان دهپاشێنن. هه‌موو هه‌وڵێك ده‌خه‌نه گه‌ڕ تا حه‌قیقه‌تی خۆڕاگری عه‌فرین به په‌رده‌ی خیانه‌ت دابپۆشن. گه‌لی رۆژهه‌ڵات ئه‌مڕۆ خاوه‌ن مه‌ڵبه‌ند و شهڕڤانێكه كه ده‌ست به یه‌خه‌ی ئه‌ردۆغان، وته‌بێژی ناتۆ بووه‌و شه‌ڕی كۆڵان به كۆڵان و شاخ به شاخ له‌گه‌ڵ دووه‌مین هێزی ناتۆ ده‌كات. خاوه‌ن ئه‌زموونێكه كه جیهانی سه‌رسام كردووه. له‌منداڵه‌وه بگره تا ژن و به ساڵاچووان هه‌مووی ئه‌وینداری خۆ كردووه. مه‌زن بوونی به‌رخۆدانی سه‌رده‌میانه‌ی عه‌فرین چاوی نه‌یارانی ئاشتی و ئازادی و پێكه‌وه ژیانی گه‌لانی كوێر كردووه‌و عۆقرهو خه‌وی ئارامیانی لێ زڕاندووه.
شه‌نگال، جزیره، كۆبانێ و عه‌فرین سه‌رچاوه‌ی ئیلهامی تێكۆشانی ئازادیخوازی گه‌لی رۆژهه‌ڵاتی كوردستانه. به‌هه‌ندگرتنی ئه‌زموونی كۆبانێ و عه‌فرین تێگه‌هێشتن له‌حه‌قیقه‌تی شۆڕشی گه‌لانه. له‌كوردستان شه‌ڕی شۆڕشگێڕی گه‌ل له‌ئارادایه. گه‌لی رۆژهه‌ڵاتیش پارچه‌یه‌كه له‌و شه‌ڕه. ئه‌مڕۆ گه‌لی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان و ئێران به رژانه ناو شه‌قامه‌كان و خۆپیشاندانی دیمۆكراتیانهو به‌رده‌وام كردن و به‌رفراوان كردنی، خاوه‌ندارێتی له‌به‌رخۆدانی عه‌فرین ده‌كات. ئه‌وه‌ی ئێستا له‌ده‌ستی گه‌لی كورد له‌رۆژهه‌ڵاتی كوردستان دێت و هه‌ڵوێستیان كاریگه‌ری ئه‌رێنی ده‌بێت بۆ ڕماندن و لاوازی ئابووری توركیا پێویسته له‌شه‌خس و بنه‌ماڵه‌ی خۆ كه‌مپینی (نا بۆ كڕینی شت و مه‌كی توركیا) ده‌ستپێ بكه‌ن و له‌ئاستی گشتی كۆمه‌ڵگا په‌ره‌ی پێ بدرێت و گرنگی به به‌رهه‌مه خۆماڵی و هه‌رێمی بدرێت. هه‌روه‌ها بۆ بێكاریگه‌ر هێشتنه‌وه‌ی میدیاكانی توركیا به كه‌مپینی (نا بۆ دراما توركیه‌كان) چالاكی كلتووری، كۆمه‌ڵایه‌تی و ئابووری دژ به توركیا له‌سه‌رجه‌م جۆمگهكانی كۆمه‌ڵگا وه‌گه‌ڕ بخرێت و میدیای توركیا و جاشۆلكهكانی كه نه‌ته‌وه‌په‌ره‌ستی و فاشیزم په‌ره‌پێ ده‌دات بایكۆت بكرێت.
ئه‌وه‌ی روونه گه‌لی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان به رۆحی به‌رخۆدانی سه‌رده‌میانه‌ی عه‌فرین ئاگری نه‌رورۆز له‌سه‌رجه‌م گوند و شاره‌كانی رۆژهه‌ڵات به دروشمی (ئێره‌ش عه‌فرینه) هه‌ڵده‌كات. جه‌ژنی نه‌ورۆزی 2717ی كوردی، نه‌ورۆزی خاوه‌ندارێتی له‌كرماشان، عه‌فرین و ئێش و ئازاره‌كانی گه‌له‌كه‌مانه. نه‌ورۆزی گه‌شكردنی ئاگری رق و نیفره‌ت له‌به‌رامبه‌ر ده‌وڵه‌تی فاشیستی توركیا‌و هاوپه‌یمانانیه‌تی. نه‌ورۆز حه‌ڵقه‌ی یه‌كخستنه‌وه‌ی ئازادیخوازان و نیشتمانپه‌روه‌ران دژ به داگیركاری و دیكتاتۆریه‌ته. بۆیه له‌نه‌ورۆزی ئهمساڵادا گه‌لی كورد له‌رۆژهه‌ڵاتی كوردستان به هه‌موو پێكهاته‌كانیه‌وه نه‌ورۆز به هه‌ستی خاوه‌ندارێتی له‌گه‌لی كرماشان و عه‌فرین پیرۆز ده‌كات و به به‌رپرسیارییه‌وه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ دۆخی هه‌ستیاری عه‌فرین ده‌كات.