وەکو هەموو وڵاتانی‌تر لە وڵاتی ئێمەش رزگاری، سەرکەوتن و ئازادی بە تێکۆشان، رەنج، فیداکاری و خوێن بەدی دێ. تێکۆشانی ئازادیی گەلی کوردستان بە رێبەرایەتیی رێبەر ئاپۆ و شەهیدانمان چل ساڵە لە هەوڵی سەلماندنی ناسنامە و هەبوونی نەتەوەیەک دایە کە وای لێکراوە کە تەنانەت خۆشی نکۆڵی لە خۆی بکات. لە رۆژهەڵاتی کوردستانیش نەمامی ئەو تێکۆشانە بێ‌ئامانە بە رەنج، بەرخۆدان و لەخۆبوردوویی‌ی سەدان شەهیدی عەگید ئیدی بە لووتکە گەییشتووە و هەبوونی ئەو گەلەی سەلماندووە. هەر لە سەرەتای دامەزرانی پژاک.ەوە تا ئێستا خەباتی ئازادیخوازیی گەلەکەمان و ژنان ئاوێتەی ئێمان و بڕوای ئازادی بووە. لە ئەندامانی مەجلیس و رێوەبەری پارتیمان، هەڤاڵان؛ دڵخواز چەولیک، عاکیف مامۆ زاگرۆس، دوکتور ئافات، خۆش‌مێهر کۆتۆل، زنار ئاگری، عەگید سنە، سمکۆ سەرهەڵدان و بێریوان هەژار بە روحی بەرزی شۆڕشگێڕیەوە باری قورس و گەورەی شۆڕشیان گرتە ئەستۆیان و لە ریزی هەرە پێش دا پێشەنگایەتیان بۆ تێکۆشان و بەرخۆدانی گەل کرد. شەهیدانی وەک رێهەڤاڵ؛ شیار وان و هێژا مەد’یش رێبواری بە ورە و نەهەژی هەمان رێگای ئازادی بوون. بڕوای نەهەژی شەهیدانمان بە ژیانی ئازاد لە نێو پارتی ژیانی ئازادی کوردستان دا رێگای تێکۆشانی بۆ هەموو نیشتیمان‌پەروەرێکی خاوەن ویژدانی کورد و غەیری‌کورد کردەوە.
لە مێژووی پژاک دا رێهەڤاڵ بێریوان (هەرچەند یەکەمین نەنکە بەڵام) یەکەمین دایک نیە کە وازی لە ژیانی کۆمەڵگای پیاوسالار و بێ‌داد هێناوە و بەو تەمەنەوە هانای بۆ ریزەکانی گەریلا لە سەر چیاکانی کوردستان هێناوە. دیارە ئازادی ئەشقێکی وەهایە کە هەموو بوونەوەر و ژینەوەرێک، بەتایبەتیش مرۆڤ لە هەر تەمەن، بەش و توێژێک وەک رووناکایی بەرەو خۆی رادەکێشێ. چ هەڤاڵ بێریوان‌ی خاوەن تەمەن و ئەزموون، چ هەڤاڵ شیار و هەڤاڵ هێژای جەوان لە خاڵێکی هاوبەش دا لە چیاکانی کوردستان دا بە یەک گەییشتن، ئەویش ئەشقی ئازادیە لە خەتی رێبەر ئاپۆ و شەهیدان دا.
رێبەر ئاپۆ دەڵێ: “نرخی ئازدی بەو شەڕەیە کە لە پێناوی دا دەکرێ”. کەوایە شەهیدانمان کە بێ‌ئەوەی چاوەڕوانی پاداش و قەرەبووکردنەوەیەک بن هەموو شتێکی خۆیان، تەنانەت جەستە و هەبوونی خۆیان لە بەر پێی گەل و ژنانی ئازادیخواز دانا گەورەترین نرخ، سەرمایە و بەها و خاوەنانی راستەقینە و رەسەنی ئەو وڵاتەن. زیندووترین و بەکاریگەرترین هێزن. ئەوان فەرماندە و پێشەنگی ئێمە، ئێمەش شەڕڤانی رێگەی بەرز و پیرۆزی ئەوانین.
هەروەها رێهەڤاڵ ڤیان سۆران (لەیلا والی حسێن) کە ١٢ ساڵ لەمەوبەر دژ بە پەرگالی قڕکەری ئیمرالی و بەدیل‌گیرانی رێبەر ئاپۆ چالاکیی فیدایی‌ی کرد لە ساڵەکانی ١٩٩٩ تا ٢٠٠٢ لە رۆژهەڵاتی کوردستان، لە موکریان، مەریوان، سنە، کرماشان و زۆر شوێنی دیکە لە ناو گەل دا خەباتێکی یەکجار سەرکەوتوانەی بەڕێوە برد و بە رەنج و ئارەقەیەکی زۆر، بنەمای تێکۆشانێکی گەورە و بەنرخی دانا و ورە و دەرەتانی بە گەل بەخشی. ئەگەر ئەمڕۆ خەباتی ئازادی و راپەرینی گەل بەو ئاستە گەییشتووە بێگومان ئەوە بەرهەمی رەنج و فیداکاریی شەهید ڤیان و سەدان شەهیدی‌ترمانە.
بە بۆنەی سێهه‌مین ساڵوەگەڕی شەهید بوونی ئەندامی مەجلیسی پارتیمان رێهەڤاڵ بێریوان هەژار و رێهەڤاڵانمان؛ شیار وان و هێژا مەد، هەروەها بە یادی شەهید ڤیان سۆران جارێکی‌تر سوێند و پەیمانمان لە گەڵ رێبەرمان و شەهیدانمان نوێ دەکەینەوە کە تا ئامانج و خەیاڵە بەرزەکانیان پێک نەیە ساتێک لە تێکۆشان نەسرەوین و دەڵێین: نەسرەوتن هەتا سەرکەوتن!
مەجلیسی پارتی ژیانی ئازادی کوردستان
٠٢/٠٢/٢٠١٨