ئامه‌د شاهۆ
12 رۆژ به‌سه‌ر به‌رخۆدانی مرۆیی دژ به فاشیزمی ده‌وڵه‌تی توركیا له‌شاری عه‌فرین تێپه‌ڕ ده‌بێت، هه‌ر چركه ساتێك له‌به‌رخۆدانی گه‌لی عه‌فرین، شه‌ڕڤانانی یه‌په‌گه‌و یه‌په‌ژه دژ به ده‌ستدرێژیه‌كانی ئه‌ردۆغان و چه‌ته‌كانی به ناو سۆپای ئازاد، لاپه‌ڕه‌یه‌كی نوێ له‌مێژووی تێكۆشانی ئازادیخوازی گه‌لانی جیهان و رۆژهه‌ڵاتی ناوین تۆمار كرد. سه‌ره‌ڕای ستایشی بێهاوتای به‌رخۆدانی هاوچه‌رخ و داستانی ژیانه‌وه‌ی كوردی ئازاد‌و ناسنامه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناوینی نوێ، له‌كه‌سایه‌تی سه‌مبۆلی به‌رخۆدانی سه‌رده‌میانه‌ی عه‌فرین (ئه‌ڤێستا خابوور) سه‌ری رێز‌و پێ‌زانین له‌به‌رده‌م سه‌رجه‌م شه‌هیدانی به‌رخۆدانی عه‌فرین داده‌نوێنم و داگیركاری ده‌وڵه‌تی توركیا و بێده‌نگی كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی شه‌رمه‌زار ده‌كه‌م.
ئه‌ردۆغان به ئاواتی سوڵتان بوون و زیندوو كردنه‌وه‌ی ئیمپراتۆری عوسمانی له‌یادگه‌ی ره‌ش و ناحهزانهیدا به‌رنامه‌ی داڕشتبوو كه له‌ماوه‌ی دوو تا سێ رۆژ دا عه‌فرین داگیر بكات و به په‌لاماری سه‌ر ناوچه‌كانی تری باكووری سوریا ئاواته داتاشراوه‌كه‌ی بێنێته دی و له‌كه‌سایه‌تی عه‌فرینی خۆڕاگر، وره‌و ئیراده‌ی گه‌لی كورد و گه‌لانی ئازادیخوازی ناوچه‌كه و جیهان تێكبشكێنێت. هه‌روه‌ها به هه‌راو هورای میدیای چه‌واشه‌كار و به نمایش دانی زه‌به‌لاحترین چه‌كه‌كانی ناتۆ له‌ناوچه سنووریه‌كانی شاری عه‌فرین، كۆچ كردنی ناچاری به سه‌ر هاوڵاتیانی ناوچه‌كه‌دا بسه‌پێنێت و قۆناخی دووه‌می پیلانه نهگریسانهكانی بخاته بواری جێبه‌جێ كردنه‌وه.
ئه‌ردۆغان وه‌ك لێڤی ئاتهانی هاوچه‌رخ به بۆردومانی فڕۆكه جه‌نگیه‌كانی بۆ سه‌ر ماڵ و حاڵی هاوڵاتیان به ئاگاداری ئه‌مریكا، روسیا و ئێران ئاستی دڕنده‌یی خۆی به‌رامبه‌ر گه‌لی ئازادیخوازی كورد له‌سه‌ده‌ی 21دا جارێكی تر ئاشكرا كرد. راشكاوانه بۆ رای گشتی جیهان ده‌ركه‌وت كه ئه‌ردۆغان و ده‌وڵه‌تی فاشیستی توركیا دژ به ئیراده‌ی ئازادی گه‌لی كورد له‌سه‌رجه‌م به‌شه‌كانی كوردستانه‌و به هاوكاری و ئه‌رێ كردنی كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی هه‌وڵی كۆمه‌ڵكوژكردنی كوردان ده‌دات. ئه‌ردۆغان به په‌ره‌پێدانی هزری فاشیزم و دیكتاتۆریه‌ت له‌ناوچه‌كه‌دا ده‌یه‌وێت ئازادی، دیمۆكراسی و كورد و كوردستانی ئازاد كه خۆی له‌هێڵی سێهه‌م دا پێناسه كردووه، له‌گۆڕ بنێت. ئه‌وه‌ی كه ده‌وڵه‌تی توركیا و ئه‌ردۆغانی هار و سه‌رگه‌ردان كردووه سیسته‌می دیمۆكراتیكی باكووری سوریایه. ئه‌ردۆغان په‌ره‌پێدانی ئازادی، دیمۆكراسی و له‌دایكبوونی كوردی ئازادی له‌ناوچه‌كه پێ هه‌رس ناكرێت. بۆیه وه‌ك مریشكێكی سه‌ربڕاوه كه له‌دۆخی په‌له‌قاژه كردن دایه و هه‌ر جارێك به تانك و فڕۆكه جه‌نگیه‌كانی؛ پێگه، هێز و ده‌ستكه‌وتی به‌شێكی كوردستان ده‌كاته ئامانجی ده‌ستدرێژیه‌كانی. له‌به‌ر ئه‌وه‌ی سۆپای شپرز و شكستخواردووی ئه‌ردۆغان له‌عه‌فرین به‌ره‌و تێكشكاندن ده‌ڕوات، بۆ مۆڕاڵیزه كردنی سۆپاكه‌ی و شاردنه‌وه‌ی شكسته‌كانی ناو به ناو پێگه و باره‌گای هێزه‌كانی پاراستنی گه‌ل و یه‌كینه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان له‌هه‌رێمه‌كانی پاراستنی میدیا ده‌كاته ئامانج. بۆردومانی دوایی فڕۆكه جه‌نگیه‌كانی توركیا بۆ سه‌ر پێگه‌ی یه‌كینه‌یه‌كی یه‌ره‌كه بۆ بێده‌نگ كردنی ئێران له‌مه‌ڕ ده‌ستدرێژیه‌كانی سه‌ر عه‌فرین و راگرتنی هاوسه‌نگی به‌رژه‌وه‌ندی نێوان توركیا و ئێرانه.
سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی ده‌وڵه‌تی داگیركاری توركیا له‌لایه‌ن روسیا، سوریا، ئێران و ئه‌مریكاوه بۆ داگیركردنی عه‌فرین گڵۆپی سه‌وزی بۆ هه‌ڵكرا، به ئاگاداری و ئه‌رێ كردنی ئه‌وان هێرشه‌كه ده‌ستیپێكرد. له‌هه‌مان كاتدا هه‌موو هێز و ئیمكاناتیان بۆ داگیركردنی عه‌فرین خسته‌گه‌ڕ، نه‌یانتوانیوه له‌ماوه‌ی دیاریكراودا بگه‌نه ئامانجه‌كانیان. له‌لایه‌كه‌وه بێده‌نگی كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی و هێزه كۆنه‌پارێزه‌كانی ناوچه‌كه بوێری به ئه‌ردۆغان داوه كه په‌لاماره‌كانی بۆ سه‌ر عه‌فرین چڕتر بكات و رێگا بۆ كۆمه‌ڵكوژكردنی هاوڵاتیانی مه‌ده‌نی خۆشتر بكه‌ن. سه‌ره‌ڕای رێكه‌وتن و بێده‌نگی كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی و هێزه هاوپه‌یمانه‌كان و هێرشی هه‌مه‌لایه‌نه‌ی توركیا بۆ سه‌ر عه‌فرین، به‌رخۆدانی مێژوویی گه‌لی عه‌فرین، شه‌ڕڤانانی یه‌په‌گه و یه‌په‌ژه بووه هه‌وێنی به‌رخۆدانی گه‌لانی سوریا، رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و سه‌رجه‌م مرۆڤایه‌تی دژ به داگیركاری و فاشیزم. داگیركاری سه‌ر عه‌فرین به‌رده‌وامی گه‌له‌كۆمه‌ی نێوده‌وڵه‌تی دژ به گه‌لی كورده‌و ئاپۆرای جه‌ماوه‌ری و شه‌قامی خرۆشاوی گه‌ل هه‌میشه گهلهكۆمهكهی مایه‌پووچ كردووه‌و ده‌یكات.
به‌رخۆدانی عه‌فرین له‌به‌ر ئه‌وه‌ی پشتی به فكر و رامانی ئاپۆیی و هێز و ئیراده‌ی گه‌لی ئازاد به‌ستووه، خه‌ون و خه‌یاڵه‌كانی ئه‌ردۆغان له‌عه‌فرین له‌گۆڕ ده‌نێت و عه‌فرین ده‌بێته زه‌لكاو و گۆڕستانی فاشیزمی ئه‌ردۆغان. له‌عه‌فرین شه‌ڕی نێوان هێڵی فاشیزم و دیكتاتۆریه‌ت ـ دیمۆكراسی و ئازادی له‌ئارادایه. چۆن كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی و ده‌وڵه‌ته كۆنه‌پارێزه‌كانی ناوچه‌كه له‌بازنه‌ی فاشیزمی ئه‌ردۆغاندا سه‌نگه‌ریان گرتووه، به پێچه‌وانه‌كه‌ی گه‌لانی ئازادیخوازی كوردستان، رۆژهه‌ڵاتی ناوین و جیهانیش له‌بازنه‌ی دیمۆكراسی و ئازادی گه‌لی عه‌فرین كۆبوونه‌ته‌وه‌و له‌هه‌ر قوژبنێكی كوردستان و جیهان بۆ خاوه‌ندارێتی له‌عه‌فرین شه‌قامه‌كانیان به ده‌نگی عه‌فرین ته‌نیا نییه و عه‌فرین قه‌ڵای به‌رخۆدانه، خرۆشاندووهو له‌یادگه‌ی مرۆڤایه‌تیدا عه‌فرین بووه هه‌وێنی كۆده‌نگی، یه‌كڕیزی و یه‌كگرتنی گه‌لانی خۆڕاگر و ئازادیخواز.
بۆ خاوه‌ندارێتی له‌به‌رخۆدانی عه‌فرین پێویست ده‌كات هه‌ر كه‌س خاوه‌ن هه‌ڵوێست بێت. له‌ئێران و رۆژهه‌ڵاتی كوردستان له‌ئاستی جۆراوجۆر خاوه‌ندارێتی له‌به‌رخۆدانی عه‌فرین كرا، ئه‌وانه‌ش گرنگ، به‌نرخ و سه‌رده‌میانه‌ن. ئه‌ركێكی ویژدانی و ئه‌خلاقییه كه تاك، پارت، رێكخراو، هێزه دیمۆكراسیخوازهكان، سۆسیالیست و چه‌پگه‌راكانی ئێران دژ به داگیركاریه‌كانی ئه‌ردۆغان هه‌ڵوێستی توندتر ده‌رببڕن. به‌رخۆدانی بێهاوتای عه‌فرین ئه‌رك و به‌رپرسیارێتی ده‌خاته‌سه‌ر شانی هه‌ر مرۆڤێكی ئازادیخواز و دیمۆكراسیخواز تا تێپه‌ڕی قۆناخێكی نوێ خاوه‌ندارێتی و تێكۆشان ببن. گه‌لانی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان و ئێران له‌خاوه‌ندارێتی له‌كۆبانێ خاوه‌ن ئه‌زموونن و به رۆحی خاوه‌ندارێتی له‌كۆبانێ، خاوه‌ندارێتی له‌به‌رخۆدانی سه‌رده‌میانه‌ی عه‌فرین ده‌كه‌ن. شه‌قامه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان بۆ خاوه‌ندارێتی له‌عه‌فرین كڵپه‌ی راپه‌ڕین و سه‌رهه‌ڵدان لێده‌دات. گه‌نجانی كورد و گه‌لانی تری ئێران وه‌ك (ڤیانهكان، مووساكان، ئاریهلهكان و رۆژوانهكان) بۆ شه‌ڕی دژ به فاشیزم ده‌بنه ئه‌ستێره‌یه‌كی دره‌وشاوه‌ی نێو جیهانی تاریك و كه‌ڕ و لاڵی مۆدێڕنیته‌ی سه‌رمایه‌داری و ده‌بنه حه‌ڵقه‌یه‌كی ئاگرین له‌به‌رخۆدان و قه‌ڵغانی پاراستنی كه‌رامه‌تی مرۆیی له‌عه‌فرین. مامۆستایانی ئایینی و كه‌سانی دیندار و موسڵمان بۆ مایه‌پووچ كردنی فتوای پڕ و پووچی مه‌لا فاشیسته‌كانی ئاكه‌په و مه‌هه‌په دژ به كوردان، لهمنبهری مزگه‌وته‌كان، خوێندنگاكان، بینا حكومی و ناحكومیه‌كانه‌وه وڵامی فتوا ناڕه‌واكانیان ده‌ده‌نه‌وه‌و دژ به فاشیزم و دیكتاتۆریه‌تی ئه‌ردۆغان به‌ره‌ی پشتگیری له‌عه‌فرین و دژه فاشیزم راده‌گه‌یه‌نن.
گه‌لی دڵ پڕ له‌قینی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان له‌پێناو خاوه‌ندارێتی لهكهرامهت و شكۆی گه‌له‌كه‌ی له‌عه‌فرین چاوه‌ڕوانی مۆڵه‌ت لهكاربهدهستانی كۆماری ئیسلامی ئێران نابێت تا ده‌رفه‌تی خۆپیشاندان و چالاكی دیمۆكراتیانهیان بۆ بڕه‌خسێنێت. داگیركاری و هێرشی دڕندانه‌ی ده‌وڵه‌تی توركیا، بێده‌نگی كۆماری ئیسلامی ئێران و به‌رخۆدانی سه‌رده‌میانه‌ی عه‌فرین و رۆحیه‌ی خۆبه‌خشانه‌و نه‌به‌زی گه‌ل له‌عه‌فرین، گه‌نجان و ژنان هانده‌دات كه له‌سه‌نگه‌ری شه‌قام و شوێنه گشتیه‌كاندا پاڵپشتی گه‌لی عه‌فرین، شه‌ڕڤانانی یه‌په‌گه و یه‌په‌ژه بكه‌ن. هه‌ر چه‌ند گه‌نجان و ژنان پێشه‌نگی به‌رخۆدانی سه‌رده‌میانه‌ی عه‌فرینن، به هه‌مان شێوه گه‌نجان و ژنان له‌خۆپیشاندانه جه‌ماوه‌ریه‌كاندا پێشه‌نگ ده‌بن و به رق و تووڕه‌ییان سه‌رجه‌م به‌ربه‌ست و ئاسته‌نگیه‌كان راده‌ماڵن. چۆنكه گه‌لی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان داگیركردنی عه‌فرین به داگیركردنی كرماشان، سنه، مهاباد و شاره‌كانی تری رۆژهه‌ڵاتی كوردستان ده‌بینن و به سه‌ركه‌وتنی عه‌فرین، ئازادی رێبه‌ر ئاپۆ، سه‌ركه‌وتنی گه‌لی كورد و گه‌لانی ئازادیخواز مسۆگه‌ر ده‌بێت.