یادی (٧٢)ەمین ساڵیادی كۆماری كوردستان لەكاتێكدا بەرز دەنرخێنین کە گەلەكەمان لە رۆژئاوای كوردستان، لە ژێر هێرشی دڕندانەی حکومەتی ا.ک.پ و داعش و کۆنەپەرەستاندا بەرخۆدان دەکات. کۆبانی سەرکەوتنی بە دەست هێنا و ئێستا عەفرین بوەتە تاقیگای باڵانسی هێز. ڕۆژاوا لەسەرەتاكانی هەڵهاتنی خۆری ئازادیدایە و ماوەی ٥ ساڵە كار بۆ ئەوە دەكەن لە ناو بەرداشی دابەشكاریەكانی ناوچەكەدا پێگەیەكی شیاو و ئازاد بۆ گەل دەستەبەر بكرێت. ئازادی و چەسپاندنی پێگەیەكی شیاو بۆ گەلەكەمان لەو بەشەی كوردستاندا، هەنگاوێكی پتەوە بەرەوە گەشەی دیموكراسی و مەدەنیەت و دەستەبەركردنی مافەكان و خۆبەڕێوەبەریەکی ئازاد، له پێناو خوڵقاندنی کۆمه‌ڵگایه‌کی دمۆکراتیک و کۆنفدرالیزمی دمۆکراتیک بۆ هه‌موو گه‌لانی ناوچه‌که و لە پرۆسەی سەرلەنوێ داڕشتنەوەی نەخشەی سیاسی و ئابوری رۆژهه‌ڵاتی ناویندا ، كە ئەوەش پێش لە دوبارە بوونەوەی سیناریۆكانی هێژمۆنخوازان بە دژی گەلەکەمان دەگرێت، كە پێشوتر گەلی ئێمە یەكێك لە قوربانییە گەورەكانی بوو. لە گەڵ یادكردنەوەی ساڵیادی كۆماری كوردستان، شەڕێکی بە ئێش و ئازار له به‌رانبه‌ر زیهنیه‌تی کۆنه‌په‌ره‌ستانه و فاشیستیانه‌ی میراتخۆرانی عه‌قلیه‌تی ئیمپراتۆریه‌تی عۆسمانی و سەفەوی و ده‌سته‌براکانی داعش لە ئارادایە، بەڵام بەرخۆدانێکی بە ڕومەت و بە ئیرادە لە هەمبەریدا راوەستاوە بۆ بەدیهێنانی ئازادی لە کوردستان. دامەزراندنی كۆماری كوردستان لە شاری مەهاباد هەوڵێكی ئازادیخوازانە بوو بۆ هاتنەدی خۆبەڕێوەبەریەکی ئازاد و پێگەیەكی شیاو و دادپەروەرانە و ئازاد بۆ گەلی كورد. ئەو هەوڵە دوای شەڕی دوهەمی جیهانی و تێکچونی باڵانسی سیاسی- نیزامی لە ناوچەکە بوو کە دەرفەتێک خوڵقا بۆ کورد لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان بۆ ئیفادەکردنی ئیرادەی ئازاد، ئەوەش سەلمێندرا کە دەکرێت لەناو بەرداشی زلهێزەكانی ئەو سەردەمەدا و هەبونی هێژمۆنخوازی دەوڵەت-نەتەوەی ئێران پێگەیەك بۆ كورد دروست بكرێت و ڕەوشەکەی ئەو سەردەم دەریخست، گەلی كوردستان ژینگەیەكی لەبار و كراوەیان هەیە بۆ چەسپاندنی دیموكراسی و ئازادی و گرنگیدان بە بەهاکانی ئینسانی. ئێستاش لەكاتێكدا یادی (٧٢)ەمین ساڵیادی دامەزراندنی كۆماری كوردستان بەرز رادەگرین، كە رۆژهه‌لاتی ناوین تووشی قه‌یرانێکی گه‌وره‌ی مرۆڤی و پێشێلکاری مافه‌کانی مرۆڤ بوه‌ته‌وه و گه‌لانی ناوچه‌که رووبه‌ڕووی هۆڤانه‌ترین و دڕندانه‌ترین کرده‌وه‌کان ده‌بنه‌وه له لایه‌ن دەوڵەتان و کێشه‌یه‌کی د‌ستکرد به ناوی داعش که له ناوه‌ندی هێژمۆنخوازەکانی جیهانیه‌وه ساز کراوە بۆ به‌دیهێنان و ده‌سته‌به‌رکردنی به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانیان و هه‌تا ئێستاش به بێ شاردنەوە پاڵپشتیان ده‌کرێت. هاوکات لە ئێران گەورەترین پێشێلكارییەكان به هه‌مان عه‌قلیه‌ت بەرامبەر گەلی كورد لە رۆژهەڵاتی كوردستان و هەمو بەشەکانی کوردستان لە ئارادایە. دەسەڵاتدارانی تاران بە سەپاندنی سزای لەسێدارەدان و گرتن و راوەدونان و ئەشكەنجەكردن دەیانەوێت خواستەكانی گەلەكەمان بۆ ئازادی سەركوت بكەن، هێزە کۆیلە و کۆنەپاریزەکان بۆ بەرژەوەندی خۆیان بە چەواشەکاری و فریوی گەل لە سەنگەری داگیرکەراندا دەیانەوێت هەمو کوردستان تەسلیم بە داگیرکەر بکەن و هاوکات دوژمنانی ئازادی، کوردوستانیان کردۆتە مەیدانی شەڕ و قەتڵگا.
ئەزمونی کۆماری کوردستان گەرای ناسنامەی کەسایەتی ئازادی سیاسی و نەتەوەیی بۆ گەلەكەمان چاندوە، كە پێداگرمان دەكات لەسەر كاركردن و بەردەوامیدان بۆ هاتنەدی ئازادی و گەشەپێدانی دیموكراسی و مافەكانی مرۆڤ و خۆبەڕێوەبەری دێمۆکڕاتیک.
هاوکات له گه‌ڵ پیرۆز کردنی یادی دامه‌زراندنی کۆماری کوردستان سڵاوی خۆمان ئاراسته‌ی خۆڕاگری و به‌رخۆدانی بێ‌وینه و شۆڕشگێڕانه‌ی گه‌له‌که‌مان ده‌که‌ین و سه‌ری ڕێز و نه‌وازش داده‌نین بۆ هه‌موو شه‌هیدانی ئه‌و شۆڕشه و سه‌رجه‌م شه‌هیده‌کانی ڕێگه‌ی ئازادی و رزگاری وڵاته‌که‌مان.
هاوسەرۆکایەتی پاڕتی ژیانی ئازادی کوردستان(پژاک)
22.1.2018