ئامه‌د شاهۆ
ئێران گه‌وره‌ترین داهێنه‌ری تیرۆره
ئێران یه‌كێك له ده‌وڵه‌ت نه‌ته‌وه‌كانی ناوچه‌كه‌یه كه به قووڵكردنه‌وه‌ی قه‌یران، په‌ره‌پێدانی ئاڵۆزی، هه‌ژمۆنی خۆی به‌سه‌ر ناوچه‌كه‌دا ده‌سه‌پێنێت. له‌پێناو پاراستنی پێگه‌و هه‌ژمۆنی شێعه‌گه‌ری به هه‌موو هێزیه‌وه هاوكاری تیرۆر له‌ناوچه‌كه ده‌كات. سیاسه‌ته شه‌ڕانگێزییه‌كه‌ی رژێم بووه‌ته مه‌ترسییه‌كی جددی بۆ سه‌ر به‌رژه‌وه‌ندی گه‌لانی هه‌رێمه‌كه و به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌مریكا و هاوپه‌یمانانی. كاربه‌ده‌ستانی رژێم پیلانێكی وایان داڕشتووه كه چه‌ندێك شه‌ڕ و پشێوی له‌ده‌ره‌وه‌ی سنووره‌كانی ئێران درێژه‌ی هه‌بێت، ئه‌وه‌نده ئێران دوورگه‌یه‌كی ئارامه. له‌كاتێكدا ئێران گه‌وره‌ترین داهێنه‌ری تیرۆره له‌ناوچه‌كه‌دا.
درزی نێوان به‌شێك له‌وڵاتانی ئه‌وروپایی له‌گه‌ڵ ئێران له‌ساڵی 2017دا، زیادبوونی گوشاره‌كانی ئهمریكاو هاپه‌یمانانی بۆ سنوورداركردنی پێگه‌ی ئێران له‌ناوچه‌كه، قووڵبوونه‌وه‌ی ناكۆكی و درزی نێوان كاربه‌ده‌ستانی باڵای رژێم، هۆشیارییه‌كی جددین كه له‌ساڵی 2018ی زاینی‌دا، پریشكی شه‌ڕ و ئاڵۆزیه‌كانی ناوچه‌كه ده‌ربازی ناوخۆی ئێران ببێت و ئێران دووچاری دۆخی سوریا و ئێراقی لێ بێت. جووڵاندنی هه‌ندێك له‌كه‌یس و كرده‌وه‌كانی گرێدراوی ئێران وه‌كوو؛ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی كه‌یسی به‌رجام، ده‌ستێوه‌ردانه‌كانی ئێران بۆ سه‌ر سه‌روه‌ری وڵاتانی ناوچه‌كه، پڕچه‌ك كردنی حوسیه‌كانی یه‌مه‌ن و پێشیڵ كاریه‌كانی مافی مرۆڤ له‌ناوخۆی ئێران، هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی زۆر جددی و جیاوازتر له‌هه‌ر قۆناخێك ده‌بێت، ئه‌وه‌ش نیشانی ده‌دات كه ههوڵدانهكان له‌پێناو سنوورداركردنی ده‌ستدرێژیه‌كانی سوپای قۆدس و هه‌ڵگرتنی هه‌نگاوی كرداری بۆ ده‌ستێوه‌ردانی ناوخۆی ئێران به‌هێزه. شیمانه ده‌كرێت ئه‌مریكا و هاوپه‌یمانانی سزاكانیان بۆ سه‌ر ئێران زیاد بكه‌ن و به سه‌پاندنی گه‌مارۆی ئابووری، سیاسی و دیپلۆماسی، ئێران ناچاری پاشه‌كشێ له‌ناوچه‌كه‌دا بكه‌ن، یان خۆد ته‌سلیمی وه‌ربگرن. شه‌رمه‌زاری و په‌سند كردنی بڕیارنامه‌یه‌ك له‌نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له‌هه‌مبه‌ر پێشێلكردنی مافه‌كانی مرۆڤ له‌ئێران و ده‌ركردنی سوپای پاسداران له‌سوریا، ستارتی ده‌ستێوه‌ردانه بۆ سه‌ر ئێران.
ناكۆكیه‌كانی ناوخۆیی نێو باڵه‌كانی رژێم، هه‌ڕه‌شه و هه‌ڵوێسته‌كانی دوایی كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی، ئێران ده‌خاته ناو سێ رێ یانێكهوه؛ یان ئه‌وه‌تا له‌سه‌رجه‌م ئه‌و وڵاتانه‌ی كه خاوه‌ن رۆڵ و هێزه به‌بێ شه‌رت و مه‌رج بكشێته‌وه، یان به‌ڕه‌نگاری سزای نوێ و راپه‌ڕینی سه‌رتاسه‌ری گه‌لانی ئێران ببێته‌وه كه ئه‌وه‌ش رژێم پهڵكێشی داهاتوویه‌كی نادیاری وه‌ك سوریا و ئێراق لێ ده‌كات، یان له‌ناوخۆی وڵات هه‌وڵی گۆڕانكاری بنچینه‌یی له‌پێناو دیمۆكراتیزه كردنی وڵات بدات كه تاكه بژارده‌یه‌كی دیمۆكراتیك و ئاشتیخوازانه‌یه و ده‌توانێت رژێم لهقهیرانهكانی وه‌ك دۆخی سوریا و ئێراق رزگار بكات. كرده‌وه‌كانی ئێران ئاشكرای ده‌كات كه بۆ دوورخستنه‌وه‌ی شه‌ڕ له‌ناوخۆی ئێران، له‌ده‌ره‌وه‌ی سنووره‌كانی خۆی له‌ناو ئاماده‌كاری شه‌ڕدایه. به گه‌ش كردنه‌وه‌ی شه‌ڕ له‌ناو وڵاتانی لۆبنان، یه‌مه‌ن، سوریا و ئێراق و پشتگیری لهحۆسیهكانی یه‌مه‌ن، حزبۆلڵای لۆبنان و حه‌شدی شه‌عبی ئێراق، له‌هه‌وڵی به‌ڕنگاربوونه‌وه‌ی ئه‌گه‌ری هێرشه‌كانه.
سیاسه‌تێك دژ به‌ئێران جددی و به‌كاریگه‌ره، گرنگی به رۆڵی دیمۆكراتیخوازهكان بدات
ئه‌مریكا به راگه‌یاندنی پێكهێنانی به‌ره‌یه‌كی دژ به ئێران، نه‌خشه‌یه‌كی نوێ بۆ ده‌ستێوه‌ردانی ئێران به‌ده‌سته‌وه‌یه. ئه‌گه‌ر ئه‌مریكا به‌رژه‌وه‌ندی گه‌لانی ئێران به بنه‌ما بگرێت و له‌كایه‌ی سیاسی نوێ ئێران‌دا گرنگی به پێگه‌و قورسایی هێزه دیمۆكراتیخوازهكان بدات و له‌سوریا و رۆژئاوای كوردستان وانه ده‌ربخات، سیاسه‌تی نوێ جددی و به كاریگه‌ر ده‌بێت. كاردانه‌وه‌كانی دوایی فه‌ڕه‌نسا و به‌ریتانیا دژ به ئێران هێمای نوێن كه ئه‌و وڵاتانه هیچ لارییه‌كیان بۆ ده‌ستێوه‌ردان و گۆڕانكاری سه‌ر ئێران نابێت. ئه‌مریكا به هاوكاری ناتۆی عه‌ره‌بی دژه ئێران و هاوپه‌یمانانی، ده‌یانه‌وێت لهسنوورداركردنی ده‌ستێوه‌ردانه‌كانی ئێران رۆڵی جددیتر بگێڕن. كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی دیاره ئیدی پاڵپشتی ئێران له‌تیرۆر و پڕچه‌ك كردنی حوسیه‌كان، حزبولڵا و حه‌شدی شه‌عبی له‌لایه‌ن سوپای پاسدارانه‌وه قه‌بووڵ ناكات. بۆیه هه‌ڕه‌شه‌كانی سه‌ر ئێران له‌م قۆناغه‌دا چ له‌ئاستی ناوخۆ و ده‌ره‌وه‌دا جددی تر و كرداری تر ده‌بێت.
ئێران له‌مه‌ڕ شاردنه‌وه‌ی كرده‌وه تیرۆریستیه‌كانی له‌ناوچه‌كه‌دا ئاژاوه ده‌نێته‌وه، به رێگای ئه‌سه‌د، عه‌بادی و ئه‌ردۆغانه‌وه ده‌یه‌وێت له‌به‌رده‌م تێكۆشانی ئازادیخوازی گه‌لی كورد به‌ربه‌ست دروست بكات. په‌یامی دوایی به‌شار ئه‌سه‌د دژ به كوردان له‌رۆژئاوا كه كوردانی به خائین ناوزه‌د كرد، نیشانی ده‌دا كه ئێران له‌سوریا باڵاده‌سته و ئه‌سه‌د له‌ژێر گوشارێكی قورسی ئێراندایه و ئه‌وه وته‌ی ئێرانه كه له‌زاری ئه‌سه‌ده بۆ دژایه‌تی كوردان راده‌گه‌یه‌نرێت و دژ به كوردان پڕۆواكاسیۆن ده‌كات و له‌ئه‌گه‌ری ئه‌وه‌ی كه ئێران له‌باكووری سوریا نیازی هێرشی بۆ سه‌ر كوردان هه‌بێت، چاره‌نووسی له‌داعش خراوتردهبێت.
له‌باشووری كوردستان بۆ شكستهێنانی گشتپرسی هاوپه‌یمانی سێ قۆڵی ئێران، توركیا و ئێراق پێكهێنرا و له‌ژێر بیانووی گشتپرسیدا زیاتر له 51% خاكی باشووری كوردستانیان به ره‌زامه‌ندی پارته دهسهڵاتداركانی هه‌رێم داگیر كرد، ئێستاش مه‌ترسی داگیركردنی شاره‌كانی تری باشووری كوردستان له‌لایه‌ن ئه‌و سێ ده‌وڵه‌ته‌وه هه‌یه. نهێنی نزیكبوونه‌وه‌ی توركیا و ئێران له‌وه‌دایه كه سه‌رجه‌م دۆست و هاوپه‌یمانانیان له‌ده‌ست ده‌ده‌ن و رۆژ له‌دوای رۆژ له‌كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تیدا گۆشه‌گیر ده‌بن و به‌ره‌ی دژ به‌و دوو ده‌وڵه‌ته به‌هێزتر ده‌بێت. له‌لایه‌كی تریشه‌وه له‌داڕشتنه‌وه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناوینی نوێ‌دا كوردان خاوه‌ن پێگه‌ی سیاسی ده‌بن و ئه‌وه له‌لای توركیا و ئێرانه‌وه هه‌رس ناكرێت. كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی و گه‌لانی ناوچه‌كه ئیدی ته‌حه‌مۆڵی سیاسه‌ت و كرده‌وه‌كانی ئه‌و دوو ده‌وڵه‌ته ناكه‌ن، بۆیه دوای سوریا و ئێراق، ده‌ستێوه‌ردانی توركیا و ئێران به‌رباسه.
قۆناخه‌كه ئه‌وه‌ی ده‌وێت كه نێوان پارت و لایه‌نه سیاسیه‌كانی ئێران و رۆژهه‌ڵاتی كوردستان دیالۆگی ئاشتیانه له‌مه‌ڕ دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌ری دیمۆكراتیك به‌رفراوان تر ببێت. پێكهێنانی به‌ره‌ی دیمۆكراسیخوازانی ئێران و كۆكردنه‌وه‌ی هێزه دژبه‌ره‌كانی رژێم له‌ژێر چه‌ترێكی دیمۆكراتیك دا، ئازادی و دیمۆكراسی له‌داهاتووی ئێران‌دا گه‌ره‌نتی ده‌كات. ناكۆكی و كێبڕكێ نێوان كه‌س و لایه‌نه‌كانی ناو كۆماری ئیسلامی ئێران و دۆخی داهاتووی رژێم، كه‌لێنێكی جددی بۆ هێزه ئازادیخواز و دیمۆكراسیخوازهكانی ئێران و كوردستان فه‌راهه‌م ده‌كا. خستنه ژێر پرسیاری ده‌زگای داد و به‌رپرسانی رژێم و ده‌زگا حكومیه‌كانی ئێران و تۆمه‌تباركردنی به‌رپرسانی رژێم به دۆسیه‌ی گه‌نده‌ڵی ره‌وابوونی رژێم ده‌خاته ژێر پرسیاره‌وه. كاربه‌ده‌ستانی رژێم به به‌رزبوونه‌وه‌ی رێژه‌ی له‌سێداره‌دانه‌كان، بارودۆخی ناله‌باری زیندانی یان، ئازار و ئه‌شكه‌نجه، قۆڵبه‌ست كردنی چاڵاكانی مه‌ده‌نی، كوشتنی كاسبكار و كۆڵبه‌ران، سه‌رنجی رای گشتی له‌سه‌ر گوشار و سزاكانی سه‌ر ئێران دوور ده‌خاته‌وه. سوپای پاسداران له‌رۆژهه‌ڵاتی كوردستان پیلانی جددی به‌ده‌سته‌وه‌یه، رژێم به قه‌ده‌خه‌كردنی كاری كۆڵبه‌ری له‌ناوچه سنووریه‌كان ده‌یه‌وێت سه‌رجه‌م جومگه‌كانی كۆمه‌ڵگا بخاته ژێر كۆنتڕۆڵه‌وه. كلتووری فاحشهگهری خۆبه‌خشانه واتا به‌سیج گه‌رایی و سیخۆڕی، كلتووری دژه به‌رخۆدان و دژه ره‌نج به سهركۆمهڵگا ده‌سه‌پێنێت و ناوچه‌كه زیاتر ئه‌منی و ملیتاریزه ده‌كات.
خۆپیشاندان زمانی دیموكراسییه
ئێران دوای گشتپرسی هه‌رێم به ئاشكرا ده‌یه‌وێت حاكمیه‌تی ته‌واوی له‌سه‌ر باشووری كوردستان هه‌بێت، به هاوكاری توركیا و چاوساخی به‌شێك له‌هێزه كوردیه‌كان ده‌یه‌وێت ده‌ستكه‌وتی باشووری كوردستان له‌بار به‌رن. له‌و دۆخه قه‌یراناوییه‌دا هه‌م توركیا و ئێران ژماره‌ی چه‌كداره‌كانیان زیاد كردووه‌و بنكه‌و باره‌گاكانیان زیاد ده‌كه‌ن و له‌ئه‌گه‌ری به‌رده‌وامی دۆخی ملیتاریزه بوونی باشوور، ئه‌گه‌ری ده‌ستێوه‌ردانی عه‌بادی بۆ سه‌ر هه‌رێم له‌ئارادایه و ده‌یانه‌وێت هه‌رێمی باشوور به ته‌واوی له‌ژێر كۆنتڕۆڵی كوردان ده‌ربخه‌ن، پاراللی ئه‌وه‌ش له‌توركیا و ئێراق پیلانه‌كه جێبه‌جێ بكرێت. سه‌ره‌ڕای ئه‌و دۆخه مه‌ترسیداره له‌باشوور خۆڵقێندراوه، پارته‌كانی ده‌سه‌ڵاتدار هێشتا هیوایان له دۆستایه‌تی و به‌هێزكردنی په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ ئێران و توركیا دانه‌بڕیوه، ئه‌وه به‌خۆی ریشه‌ی سه‌رجه‌م كێشه‌كانی باشووره.
خۆپیشاندان زمانی دیموكراسییه. گه‌ل له‌پێناو دیمۆكراتیزه كردنی كۆمه‌ڵگا و حكومه‌ت رژاونه‌ته سه‌ر شه‌قامه‌كان، ئه‌وه‌ش جێگای ستایشه. واتا بۆ به‌رقه‌راری دیمۆكراسی پێویستی به زیهنیه‌تی دیمۆكراتیك و كلتووری دیمۆكراسی هه‌یه. ئه‌گه‌ر له‌وڵاتێكدا تاك و كۆمه‌ڵگا خاوه‌ن ئه‌و زیهنیه‌ت و كلتووره نه‌بێت، ئه‌وا ره‌نج و به‌رهه‌مه‌كه‌یان جارێكی تر له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتداران و چینی سه‌رده‌سته‌وه زه‌وت ده‌كرێت. خۆپیشاندانی جه‌ماوه‌ری گه‌لی باشوور له‌پێناو دیمۆكراتیزه‌كردنی كۆمه‌ڵگا و حكومه‌ت، به نرخ و ره‌وایه. به‌ڵام خۆپیشاندانێك ره‌وایه كه ئیفاده‌ی بونیادنانی دیمۆكراسی و چاره‌سه‌ری ئاشتیانه‌ی لێبكه‌وێته‌وه. خۆپیشانده‌ران ده‌بێت داوا ره‌واكانیان به زمانی دیمۆكراسی ده‌رببڕن، رێبازێك كه داوا ره‌واكانیان به لاڕێدا رابكێشێت، پێویسته دووره‌په‌رێزی لێ بكه‌ن. گه‌ل له‌پێناو به‌دیهێنانی هیوا و ئاواته‌كانیان پێویسته خۆیان به رێكخستن و هۆشیار بكه‌ن. نابێت چاویان له‌ده‌سه‌ڵات و ده‌ره‌وه هه‌بێت كه مافیان پێ ببه‌خشن. چۆنكه ماف، نابه‌خشرێت به‌ڵكوو وه‌رده‌گیردرێت. له‌م دۆخه هه‌ستیاره‌دا ده‌بێت گه‌ل خاوه‌ن پڕۆژه‌ی چاره‌سه‌ری بێت، پڕۆژه‌كه‌ش ده‌توانرێت به به‌شداری گه‌ل له‌سیسته‌می خۆبه‌ڕێوه‌به‌ری دیمۆكراتیك ده‌سته‌به‌ر ببێت.
به‌داخه‌وه هه‌ر جارێك زمانی دیمۆكراسی گه‌ل له‌باشووری كوردستان له‌لایه‌ن پارته ده‌سه‌ڵاتداره‌كانه‌وه به چه‌ك، گرتن و كوشتن وڵام دراوه‌ته‌وه. هێرش و په‌لاماردانی هێزه چه‌كدار و ده‌زگا ئه‌مینه‌كانی باشوور بۆ سه‌ر ئاپۆرای خۆپیشانده‌ر له‌ژێر چ بیانوویه‌كدا بێت مایه‌ی شه‌رمه. شه‌هید كردنی هاوڵاتیان له‌لایه‌ن پێشمه‌رگه‌و هێزه ئه‌منیه‌كانه‌وه بۆ ده‌سه‌ڵاتدارانی باشوور شه‌رمه‌زارییه. ملیتاریزه كردنی شاره‌كانی هه‌رێم هێمایه‌كی نادیمۆكراتیك و ناشارستانییه بۆ تێكۆشانی ئازادیخوازی گه‌لی كورد. له 16ی ئۆكتۆبه‌ره‌وه واتا دوای گشتپرسی هه‌رێم تا ئێستا، به داخه‌وه له‌ژێر سایه‌ی حۆكمڕانی دوو پارتی ده‌سه‌ڵاتدار، باشووری كوردستان رۆڵی نه‌رێنی له‌سه‌ر هزر و پسكۆلۆژی به‌شه‌كانی تری كوردستان ده‌گێڕێت و ئه‌و دۆخه له‌لای گه‌لی كورد نیگه‌رانی دروست كردووه. بۆ ئه‌وه‌ی پیلانه‌كانی ئێران، توركیا و ئێراق مایه‌پووچ بكرێن و ده‌ستكه‌وته‌كانی هه‌رێم پارێزراو بێت، به زووترین كات ده‌بێت ده‌رفه‌ت بۆ خۆپیشاندانی دیمۆكراتیانه‌ی گه‌ل خۆش بكرێت و كاربه‌ده‌ستانی هه‌رێم گوێ لهداخوازه ره‌واكانی گه‌ل بگرن و به به‌رپرسیارییه‌وه داوای لێبوردن له‌گه‌لی كورد بكه‌ن و له‌پێناو دیمۆكراتیزه كردنی هه‌رێم هه‌نگاوی كرداری هه‌ڵبگرن.