ئامه‌د شاهۆ
ترافیكی دیپلۆماسی نێوان توركیا ـ ئێران له‌ئاستی كاربه‌ده‌ستانی پایه‌به‌رزی دوو وڵات دوو ئه‌گه‌ری لێده‌كه‌وێته‌وه، یه‌كه‌میان ئه‌و دیداره سیاسی و سه‌ربازیانه‌ی نێوان دوو ده‌وڵه‌ت ئه‌گه‌ری ئه‌وه‌ی لێده‌كه‌وێته كه دوو لایه‌ن له‌دۆخێكی زۆر لاواز و مه‌ترسیداردا ده‌به‌نه سه‌ر و به شانۆی دیپلۆماسی ده‌یانه‌وێت به یه‌كدی هێز ببه‌خشن و له‌و دۆخه قه‌یراناوی و گێژاوییهدا تێیدان، رزگاریان بێت. ئه‌گه‌رێكی تریش ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی كه دوو ده‌وڵه‌ت دژ به گه‌لانی ئازادیخوازی ناوچه‌كه به تایبه‌ت گه‌لی كورد له‌ناو پیلان و دژایه‌تی كردنێكی گشتگیردان و لێدوانه‌كانیان نیشانی ده‌دات كه ده‌ستكه‌وت و ئاڵۆگۆڕه‌كانی هه‌رێمه‌كه و كوردستانیان پێهه‌رس ناكرێت و ده‌یانه‌وێت به‌ربه‌رست و گرفت له‌به‌رده‌م تێكۆشانی ئازادیخوازی گه‌لی كورد له‌سه‌رجه‌م به‌شه‌كانی كوردستان دروست بكه‌ن.
ئه‌و شڵه‌ژانی كاربه‌ده‌ستانی ئێران و توركیا له‌كاتێكدایه كه به كۆنتڕۆڵكردنی پایته‌ختی داعش، زۆڵم و زۆری و تۆقاندن له‌گۆڕ ده‌نرێن و له‌ناوچه‌كه‌دا ئاڵۆگۆڕی جۆگرافی، سیاسی، دیپلۆماسی و ئابووری دێنه ئاراوه و گفتگۆ و دانوستانی سیاسی له‌سه‌ر داهاتووی سوریا ده‌ستپێ بكات و به‌وه‌ش كوردان پێگه‌ی سیاسی یان ده‌سته‌به‌ر بكه‌ن. له‌بوارێكی تریشه‌وه هه‌ڵبژاردنی هاوسه‌رۆكانی كۆمینهكان له‌فیدراسیۆنی دیمۆكراتیكی باكووری سوریا و كۆنتڕۆڵ كردنه‌وه‌ی ره‌قا له‌لایه‌ن هێزه‌كانی سوریای دیموكراتیك و هاوكات له‌باشووری كوردستانیش گشتپرسی وه‌ك دوو پڕۆژه‌ی گه‌لی كورد سه‌ره‌ڕای جیاوازی ناوه‌ڕۆكه‌كانیان به سه‌ركه‌وتوویی به‌ڕێوه‌چوو. ئه‌وه‌ش كاریگه‌ری له‌سه‌ر رای گشتی جیهان و به تایبه‌ت گه‌لی كورد له‌هه‌ر چوارلای كوردستان دانا و نه‌یارانی گه‌لی كورد و به تایبه‌ت دوو نه‌یاری دژبه یه‌كی هه‌رێمه‌كه‌ی به شێوازێكی تاكتیكی جارێكی تر له‌یه‌ك نزیك كرده‌وه.
توركیا له‌به‌ر له‌ناوچوونی گه‌وره‌ترین هاوپه‌یمانی كه داعشه و ئه‌گه‌ری روودانی ئاڵوگۆڕه تازه‌كان له‌ناوچه‌كه‌دا، به‌دوای هاوپه‌یمانی نوێ له‌ناوچه‌كه‌دا ده‌گه‌ڕێت و ئێرانی وه‌ك به‌دیلێكی داعش ده‌ستنیشان كردووه. چۆنكه دژایه‌تی كردن له‌گه‌ڵ ئیراده‌ی ئازادی گه‌لی كورد خاڵی هاوبه‌شی توركیا و ئێرانه‌و توركیاش ده‌یه‌وێت ئه‌وه وه‌ك هه‌ڵێك بۆ به‌رژه‌وه‌ندی خۆی به كار بێنێت. هه‌ر دوو وڵات له‌سه‌ر چه‌وساندنه‌وه، ته‌سلیم وه‌رگرتن و بێئیراده كردنی گه‌لی كورد هاوڕا و هاوپڕۆژهن. له‌لایه‌كی تریشه‌وه هه‌ر دوو ده‌وڵه‌ت له‌ناوچه‌كه‌دا له‌ناو ململانێ و كێبڕكێ سیاسیدان و هه‌ر یه‌كه‌یان ده‌یانه‌وێت چ له‌بواری مه‌زهه‌بی، سیاسی و سه‌ربازییه‌وه حاكمیه‌تی خۆیان به‌سه‌ر ناوچه‌كه‌دا بسه‌پێنن. به پێ كردار و دهماگۆژیهكانی حكومه‌تی ئاكه‌په و ئه‌ردۆغان هیچ گۆمانێك له‌وه‌دا نییه كه به نیازپاكییه‌وه له‌ئێران نزیك بێته‌وه و ئه‌و نزیكبوونه‌وه‌یه ته‌نیا تاكتیكییه. له‌راستیدا توركیا ده‌یه‌وێت ئێران په‌لكێشی شه‌ڕی تایفی، مه‌زهه‌بی و ئه‌تنیكی له‌ناوچه‌كه‌دا بكات. به سه‌ركه‌وتنیشی له‌و پڕۆژه‌یه‌دا به پێ به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانی لاوازی پێگه‌ی ئێران له‌ناوچه‌كه‌دا ئامانجیه‌تی. توركیا له‌پیلانی دایه كه دۆخی ئێران وه‌ك سوریا و ئێراقی لێ بێت. به‌و ئامانجه‌ش پیلانی داناوه كه ئاگری شه‌ڕی ناوچه‌كه دوای داعش به‌ره‌و ئێران هان بدات. توركیا ده‌یه‌وێت به تیرێك له‌دوو نیشان بدات واتا له‌شه‌ڕی دژ به سوریا و په‌كه‌كه هه‌م سوود له‌هێز و توانای ئێران وه‌ربگرێت و له‌لایه‌كی تریشه‌وه به راكێشانی ئێران بۆ ناو شه‌ڕ، له‌هێز و توانای له‌ناوچه‌كه كه‌م بكاته‌وه.
له‌ئێستادا توركیا تاكه پڕۆژه‌و هاوپه‌یمانی له‌دژ به‌كوردان له‌به‌رده‌ستیدا ماوه ده‌وڵه‌تی ئێرانه. چۆن ئه‌وا داعش به‌ره نه‌مان ده‌ڕوات، توركیا هه‌ر چه‌ند هه‌وڵی دا ئه‌مریكا و هاوپه‌یمانانی په‌یه‌ده و یه‌په‌گه بخه‌نه ناو لیستی تیرۆره، ئه‌و هه‌وڵه‌ی شكستی هێنا. وا دیار ده‌بێت دۆست و هاوپه‌یمانانی توركیا چ له‌ئاستی نێوده‌وڵه‌تی و هه‌رێمی رۆژ له‌دوای رۆژ كه‌م ده‌بنه‌وه و گهماڕۆكان له‌سه‌ر توركیا زیاتر ده‌بن. توركیا وه‌ك تاكه بژارده به هاوپه‌یمانی له‌گه‌ڵ ئێران و روسیا ده‌یه‌وێت رێگا نه‌دات كوردان خاوه‌ن ستاتۆی سیاسی خۆیان له‌ناوچه‌كه‌دا بن و به پشتیوانی ئێران ده‌یه‌وێت له‌و دۆخه دژواره‌دا پێگه‌ی سیاسی و ده‌سه‌ڵاتداری خۆی بپارێزێت. بۆیه له‌دوا دیداری ئه‌ردۆغان له‌گه‌ڵ عه‌لی خامنه‌یی به به‌كارهێنانی ئه‌و رسته‌یه‌ی كه “ئه‌مریكا، فره‌نسا و ئیسرائیل ده‌یانه‌وێت وڵاتانی رۆژهه‌ڵاتی ناوین پارچه بكه‌ن و سوود له‌و پارچه‌بوونه وه‌ربگرن و ئه‌و وڵاتانه‌ش بۆ سوریاش هه‌مان پلان یان هه‌یه”. به‌و وته‌یه ئه‌ردۆغان ده‌یه‌وێت ئێران ته‌حریك بكات تا به‌شداری پیلان و پڕۆژه‌ی دژ به كوردان له‌سوریا بێت و رێگا نه‌دات گه‌لانی هه‌رێمه‌كه به تایبه‌ت گه‌لی كورد سیسته‌می خۆبه‌ڕێوه‌به‌ری خۆیان هه‌بێت. ئێش و ئه‌له‌می ئه‌ردۆغان پێشڕه‌وییه‌كانی قه‌سه‌ده و یه‌په‌گه و ده‌ستكه‌وته‌كانی گه‌لی كورده له‌سوریا. به مژاری بازرگانی به ئیدلیبه‌وه ده‌یه‌وێت ئێران هانبدات له‌سوریا دژ به ده‌ستكه‌وته‌كانی گه‌لی كورد بوه‌ستێته‌وه. ئه‌و پیلانه‌ش به واتای راكێشانی ئێران بۆ ناو شه‌ڕێكی ماڵوێرانكهرهو له‌ئه‌گه‌ری به‌شداربوونی ئێران بۆ پڕۆژه‌ی فاشیستی ئاكه‌په و ئه‌ردۆغان دۆخی قه‌یراناوی سوریا و ئێراق خه‌ڵاتی ئێران ده‌بێت.
له‌به‌ر ئه‌وه‌ی هه‌ر دوو وڵات لهبوارێكهوه گه‌مارۆی ده‌ره‌كییان له‌سه‌ره، رووبه‌ڕووی قه‌یرانی قووڵی ئابووری بوونه‌ته‌وه. رێكه‌وتنی ئابووری نێوان دوو ده‌وڵه‌تی دژ به یه‌كی ناوچه‌كه نیشانی ده‌دات كه شه‌ڕ و پێكدادانه‌كانی ناوچه‌كه چه‌ندێك كاریگه‌ری له‌سه‌ر دوو ده‌وڵه‌ت داناوه‌و له‌ژێر ده‌مامكی شه‌ڕی دژ به تیرۆر یان كوردان قه‌یرانه‌كانیان په‌رده‌پۆش ده‌كه‌ن. په‌ره‌پێدانی په‌یوه‌ندی بانكی، بازرگانی به پاره‌ی میللی و خه‌باتی 24 كاتژمێری سێ ده‌رگای سنووری نێوان دوو وڵات بۆ هێڵی ترانزیتی كاڵا و ئاڵاوگۆڕی ئه‌زموونی شه‌ڕ دژ به كوردان، هاوكاری ئیسختباراتی و گرتنه‌به‌ری رێ وشوێنی توند دژ به په‌كه‌كه و پژاك نیشانی ده‌دات كه هه‌ر دوو ده‌وڵه‌ت له‌لاوازترین قۆناخی فه‌رمانڕه‌واییان ده‌به‌نه سه‌ر و بۆ ئه‌گه‌ره‌كانی دوای نه‌مانی داعش و ستاتۆی سیاسی نوێ كوردان له‌ئاماده باشیدان.
توركیا و ئێران له‌دۆخێكدا كه ناوچه‌كه به‌ره‌و ئاڵۆگۆڕێكی نوێ ده‌ڕوات هه‌ر دوولا جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كه‌نه‌وه كه گۆڕانكاری سنووره‌كان به‌هیچ شێوه‌یه‌ك قبووڵ ناكه‌ن، بۆیه توركیا هه‌ر له‌ئێستا ده‌ستی به دروست كردنی دیوار نێوان ئێران و توركیا كردووه‌و پێشتریش به رێگای بارزانییه‌وه خه‌نده‌قی نێوان رۆژئاوا‌و باشوور لێدا. ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه كه به ده‌ستپێكردنی په‌لاماره‌كانی داعش شتێك به ناوی سنووره ده‌ستكرده‌كان له‌لای گه‌لانی ئازادیخوازی ناوچه‌كه بێ‌واتا كراون. توركیا و ئێران؛ ئیسرائیل، ئه‌مریكا و هاوپه‌یمانانیان به‌وه تۆمه‌ت بار ده‌كه‌ن كه له هه‌وڵی دروست كردنی ئیسرائیلێكی نوێ له‌ناوچه‌كه‌دان، ئه‌وه‌ش وه‌ك كه‌ره‌سته‌یه‌كی نوێ بۆ ململانێ و ناكۆكی و گرژی و ئاڵۆزی له‌ناوچه‌كه‌دا له‌قه‌ڵه‌م ده‌ده‌ن. له‌كاتێكدا هه‌ر دوو ده‌وڵه‌ت زیندوو كردنه‌وه‌ی پرۆژه‌ی ئیمپراتۆری عوسمانی نوێ و سه‌فه‌وی له-ناوچه‌كه‌دا له‌به‌رنامه‌یاندایه كه له‌پڕۆژه‌ی ئیسرائیلی دووه‌م مه‌ترسیدارتره. له‌ئێستادا ئاكه‌په و حزبی جمهوری ئیسلامی بۆ مانه‌وه‌یان له‌ده‌سه‌ڵات و پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانیان هێڵی سووننهگهرایی و شیعه‌گه‌رایی له‌ناوچه‌كه به بنه‌ما ده‌گرن، ئه‌وه‌ش هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی جددییه بۆ سه‌ر گه‌لان، ئهتینك و مه‌زهه‌به جیاوازه‌كانی ناوچه‌كه.
بۆیه له‌دیداری نێوان خامنه‌یی و ئه‌ردۆغان به راشكاوانه عه‌لی خامنه‌یی گشتپرسی هه‌رێم وه‌ك خیانه‌ت به ناوچه‌كه ناوزه‌د كرد و له‌ژێرناوی پاراستنی یه‌كپارچه‌یی سوریا و ئێراق هۆشیاری جددی به كوردان ده‌ده‌ن كه هه‌ر شتێك له‌ده‌ستیان بێت بۆ مایه‌پووچ كردنی گشتپرسی و فیدراسیۆنی دیمۆكراتیكی باكووری سوریا ئه‌نجامی ده‌ده‌ن و ده‌وڵه‌تی سوریا و ئێراقیش وه‌ك قه‌ڵغانێكی پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان دژ به ئیراده‌ی ئازادی گه‌لی كورد به كار دێنن. له‌بابه‌تی گشتپرسی دا توركیا ـ ئێران و ئێراق هاو هه‌ڵوێستن و ئه‌وه‌ش مه‌ترسییه‌كی جددی و گه‌وره‌یه بۆ كوردان، چۆنكه له‌كاتێكدا داگیركه‌رانی كورد یه‌ك ده‌گرن، یه‌كڕیزی و ته‌بایی نێو ماڵی كوردان پێكنههاتووهو ئه‌وه‌ش كه‌لێنێكی گه‌وره‌یه كه نه‌یارانی كورد ده‌توانن سوودی لێ وه‌ربگرن.
ترافیكی دیپلۆماسی نێوان هێزه داگیركه‌رانی كورد چ له‌ئاستی ناوخۆیی و ده‌ره‌كی سه‌لمێنه‌ری ئه‌وه‌یه كه پیلانێكی تری گه‌وره‌ی دژ به‌كوردان له‌ئارادایه و لهگفتگۆكانی ئه‌و لایه‌نانه‌دا ئاشكرا بوو كه دژ به هه‌ر به‌شێكی كوردستان هه‌ڵوێست و بڕیاری دژبه‌ر دراوه و ئه‌و دیدارانه زیانی بۆ ده‌ستكه‌وتی سه‌رجه‌م به‌شه‌كانی كوردستان ده‌بێت و هه‌ر لایه‌نێكی سیاسیش تێیدا زه‌ره‌رمه‌ند ده‌بێت. له‌یه‌ك نزیكبوونه‌وه‌ی نه‌یارانی كورد ده‌بێت هێز و لایه‌نه سیاسیه‌كان ناچار بكات كه له‌پێناو یه‌كڕیزی، یه‌كگوتاری و یه‌ك هه‌ڵوێستی هه‌نگاوی كرداری هه‌ڵبگرن. چۆن به‌ستنی كۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی كورد باشترین وڵامه بۆ هه‌ڕه‌شه و گوڕه‌شه‌كانی توركیا ـ ئێراق و ئێران. بۆیه پێكهێنانی یه‌كێتی نه‌ته‌وه‌یی له‌م قۆناخه‌دا ده‌توانێت سه‌رجه‌م پیلانه فاشیسته‌كانی نه‌یارانی كورد مایه‌پووچ بكاته‌وه‌و ببێته زامنی پاراستنی نرخ و ده‌ستكه‌وته‌كانی گه‌لی كورد.