روحانی وەکوو ئەندامێکی نزامی ولایەتی فەقێ و گرێدراو بەئەو، لە چوارچێوەی” خزمەت بەو رژیمە هەڵسووکەوت دەکات. یەکێک لە ئامانجی سەرەکی روحانی وەدوای خستنیمەترسیەکان سەر ئیران و هاوکات دروستکردنی وەهمی گۆڕانکاری  دیموکراتیک لەو وڵاتە دایە. کەواتە هەر کەس لە هەر پارت و رێکخراوەیەکی سیاسی ئەگەر بێتوو خەیاڵی ئەوەی هەبێت کە حکومەتی ئیران دەخوازێت بەرەو گۆڕانکاری دیموکڕاتیک هەنگاو هەڵێنێت لە هەڵە دایە و خوێندنەوەیەکی راستی سەربارەت بە  رژیمی ئیران نەکردوو”.

 

ئەمە بەشێک لە وتەکانی سیامەند موعینی هاوسەرۆکی پارتی ژیانی ئازادی کوردستان-پژاک ە کە لە ئەنجامی چاوپێکەوتنێکی بەرنامەی هێڵی سێ لە کاناڵی ئاریەن تی ڤی تیشکی خستۆتە سەر. باس لەوە کراوە کاکڵی ئەم بەرنامەیە تەرخان کراوە بە هەڵسەنگاندنی بارودۆخی ناوخۆیی ئیران لە پەیوەندی لەگەڵ هەل و مەرجی قەیراناوی ناوچەکە.

 

 

 

ناکۆکی و کێشەکانی نێوان حیزبە بە ڕواڵەت ریفوڕمخوازەکان لەتەک بناژووخوازەکان، تەنیا ئیتیکەتی میدیایی پێوەیە

 

سیامەند موعینی بە ئاماژە بە خواستو ویست دیموکراتیکەکانی گەلانی ئیران و توانایی دەوڵەتی روحانی بۆ پێکهێنانی ئەوان گوتی: “روحانی لەکاتێدا چوارساڵی دووهەمی سەرۆک کۆماریخۆی تێپەر دەکات کە گۆڕانکاریەکی بەرچاوی نەکرد لە قۆناخی چوارسالەی یەکەمی خۆی. هەر بۆیە نابێت بە دروشمەکانی ریفورخوازان و میانەڕەوەکان پشتگەرم بین. لەبیرمان نەچێت لە 8ساڵ وادەی سەرۆک کۆماری خاتەمی دا تەنیا شاهیدی گۆڕانکاری ڕوکەشی بووین و خاتەمی بە دروشمگەلێکی وەک “گوتاری شارستانیەکان” کە ئەویش تەنیا لە دروشمدا مایەوە لە فکری خاپاندنی گەل و مانەوەی رژیم دا بوو. موعینی هەروەها بە ئاماژە بەوەیکە ناکۆکی و دووبەرەکی نێوان حیزبە بە ڕواڵەت ریفۆرمخوازەکان (ئیسلاحتەڵەب) لەگەڵ بناژووخوازەکان (ئوسولگەرا) لە چوارچێوەی ڕاگەیاندن دا قەتیس ماوەتەوە گوتی: “ئەو ناکۆکی و کێشمەکەشانە تەنیا لە راگەیاندنەکان دایە چونکوو ئیمە تا ئیستا هیچ جەشنە گۆڕانکاریەکمان لە حکومەتی کۆماری ئیسلامی بەدی نەکردووە. تەنانەت دەتوانین بڵەین خودی روحانی زۆرتر لە خامەنەیی بە ولایەتی فەقێ باوەڕی هەیە و هەوڵی فریودانی خەڵک لە چوارچێوەی مانەوەی نزام دەدات”.

 

 

 

ئەگەر هێرشێک سەر ئیران بکرێت زەرەرمەندی سەرەکی خودی رژیمی ئیران دەبێت.

 

هاوسەرۆکی پژاک بە تیشکخستن سەر گەشتەکانی وڵاتانی دەروە بە تایبەت ئامریکا و هەروەها ئەگەری دەستێوەردانی هێزە رۆژاوایەکان بە تایبەت وڵاتە یەکگرتووەکان ئامریکا لە ناوچەکە ئاماژە ی کرد “سیاسەتی ئیدارەی باراک ئۆباما سەبارەت بە ئیران، سیاسەتێکی ئەپۆرتۆنیستی و هەلپەرەستانە بوو کە بە کەڵک وەرگرتن لە مۆڕەگەلێکی وەک رەفسەنجانی دەیەویست بە بەکارهێنانی رێکارە سیاسی-ئابوریەکان چاکسازی لەناو سیستەمی کۆماری ئیسلامیدا بکات. ئەو سیاسەتە کاتهەڵگر و بێ ئەنجام بوو، بەو پێیەوە دەتوانین بێژین بە هاتنە سەرکاری ترامپ سیاسەتی ئامریکاش گۆڕانکاری بەسەردا هات. ئیستاکەسیاسەتی کابینەی ترامپ لەبەرامبەر ئیراندا حیکایەت لە ئامادەکاری بۆ دەستێوەردان سەر ئیران دەکات”. ئەو هەروەها لەسەر داهاتووی ئیران ئاخڤی: “بە جاران باسمان لەوە کردووە کە کۆماری ئیسلامی دوو رێگەی لەبەردەم دایە: رێگەی یەکەم گرفتاربوون بە چارەنووسی ئیراق و سوریە یەو رێگەی دووهەمیش گەڕانەوە بۆ خەڵک و کرانەوەی کەش و هەوایەکی دیموکڕاتیک لە ئیران و کوردستانە. بە لەبەرچاوگرتنی سیاسەت و ناوەرۆکی رژیمی ئیرن رێگەی دووهەم هەندێک دوورە لە لۆژیک و چاوەروانی. بەڵام گەر بێتوو هێرشێک سەر ئیران بکرێت خەسارەتمەندی یەکەم حکومەت بۆخۆیەتی چونکوو بە تێگەیشتن لەو ڕاستیەی کە لە ئەزموونی رۆژئاوای دیتمان کوردەکان ئەو توانا و لەخۆڕادیویان هەیە کە بتوان گەلی کورد، وڵات و دەستکەوتەکانی بپارێزن.

 

سیامەند موعینی سەبارەت بە ئاستی لەخۆڕادیوە و ئامادەبوونی خەڵک و رژیمی دەسەڵاتدار سەر ئیران بۆ گۆڕانکاری دیموکڕاتیک هێنایە زمان: “هەموو شتێک گرێدراوی زهنیەتی نزام، هێشووی دەسەڵات و رژیمی حاکم سەرئیرانە. یاسای  بنچینەیی، مرۆڤەکان خۆیان دیاری دەکەن هەر بۆیۆ خۆشیان دەتوانن گۆڕانکاری تێدا بکەن بەڵام زهنیەت و ڕوانگەی دەسەڵاتی ئیران پێویستی بە کات و پرۆسەی زەمانی هەیە”. هاوکات بە ئاماژە بە دەسپێکی کۆتایی تەمەنی هێشوو و بینای دەوڵەت-نەتەوە دەڵێت: “دەسەڵاتی حاکم سەر ئیرانیش وەک وڵاتانی سوریە، ئیراو و لیبی لەسەر بناغەی دەوڵەت-نەتەوە دامەزراوە لە حاڵێکدا ئەو وڵاتانە بەرەو هەڵوەشانەوە دەچن”.

 

 

 

پژاک بە هێزی گەل باوەری هەیە نەک هێزە دەسەلاتخوازەکان

 

سیامەند موعینی بە قامکخستن سەر دانیشتنەکانی دوایی وڵاتە ئیسلامیەکان و ئامریکا و مەترسی سەر ئیران باسی کرد:”ئیمە وەک پژاک دژی دەستێوەردان سەر ئیران نین و نەبووین بەڵام دەستێوەردان بە رێکارێکی گونجاو نابینین. لە روانگەی ئیمە رێکاری دیموکڕاتیک لە هەلوومەرجی هەنووکەییدا دەتوانێت بژاردەیەکی هەری باش بێت. پژاک باوەری بە هێزی گەل هەیە نەک هێزە دەسەلاتخواز و هەژموونگەراکان. دەستێوەردان سەر ئیران رێگەیەکی ناراستەوخۆ بۆ ئیمەیە چونکوو ئەگەر موداخلە سەر ئیرانیش بکرێت ئەوە خەڵکە کە بڕیاری کۆتایی دەدەن. کەواتە پێویستە گەلی کورد خۆی بەرێکخستن بکات و لە سیستەمێکی دیموکڕاتیک، ئازادو یەکسانپەروەر پەیڕەوی بکات هەتا پێشی دەسەلاتداری دیکتاتۆرەکان بگیرێت. دیکتاتۆر چ فارس، چ عەڕەب یان تورک و کورد بێت جیاوازی نیە. دەبێت لە ئەزموونی باشوری کوردستان وانە بگرین کە دوای دیکتاتۆری سەدام، دیکتاتۆرێکی دیکە بە ناوی مەسعوود بارزانی جێگەی گرتۆتەوە”.

 

 

پێویستە کوردەکان لە کرماشان و ئیلام یان هەر شوێنێکی تری رۆژهەڵاتی کوردستان، سیاسەتەکانی تیرپری کەسایەتی، ئابوری و کۆمەڵآیەتی رژیمی ئیران پەسەند نەکەن و وڵامی بدەنەوە

 

هاوسەرۆکی پژاک لە پەیوەندی لەتەک شێوازی رێکخستنکردنی گەل لە بەرامبەر کۆماری ئیسلامی گوتی: “لە کۆمەڵگا کوشتن و قەتلوعامی سپی بە دەستی کۆماری ئیران بەڕێوە دەچێت. ژێنۆسایدێک کە هەر رۆژ هەزاران کەس تیرۆری کەسایەتی دەکرێن. کۆماری ئیسلامی بە دامەزراندنی ناوەندەکانی فحوش و بێ ئەخلاقی لە رۆژهەڵاتی کوردستان و بە بەکارهێنانی ژنان، هێرشی کۆمەڵگا و گەل دەکات. پێویستە کۆمەڵگای ئیمە دژی ئەم هەڵسووکەوتە قیزەونانە راوستێت و دەرفەت نەدات بەو جاش و بەکرێگیراوانەی کە ئەو کارانە دەکەن بە هاسانی لە کۆمەڵگا هات و چۆ بکەن و ئەوان لە شوێنی ژیانی خۆیان دوور کەنەوە”. هاوکات بە ئاماژە بە سیاسەتەکانی تیرۆری ئابوری و کۆمەڵایەتی و … لە رۆژهەڵاتی کوردستان، موعینی گوتی: “بێکاری لەناو گەنجانی کرماشان چل لە سەدە ئەویش تەنیا بە هۆکاری کورد بوونیانە. نابێت گەلی ئیمە ئەم بارۆدۆخە لە کرماشان، ئیلام و هەر شوێنێکی تر لە رۆژهەڵات پەسەند بکەن.

 

 

 

ئیمە وەک پژاک لە دیدار لەتەک کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستانلە چوارچێوەی یەکرێزی گەلی کورد بۆ هەر ئەرک و بەرپرسیارەتیەک ئامادەیەن 

 

لە درێژەی قسەکانی سیامەند موعینی دەربارەی دیداری کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان لەتەک بزوتنەوەی رۆژهەڵاتی کوردستان گوتی: “کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان رێکخراوەیەکی گونجاو بۆ پێناسەی ویست و خواستی گەلی کورد لە هەر چوار بەشی کوردستانە. هەروەها لە جونگەکانی سیاسی و دیپلۆماتیک دەتوانێت هەگری پەیوەندی ناونەتەویەکان بێت. سەرجەم حیزبە کوردیەکان دەتوانن لەو رێکخراوەیە چالاک بن و کار بکەن. کۆنگرەی نەتەوی دەتوانێت نوێنەری هەموو لەقق هێشووی حیزبە سیاسیەکان بە هەر فکر و ڕامانێک بێت”. لە بەردەوامی دەشلێت: “لە دیدارگەلێک کە لەگەڵ وەڤدی ک ن ک هەمانبووە ئامادەیی خۆمان بۆ هەر چەشنە ئەرک و بەرپرسیاریەک دەربرێوە بەڵآم پێویستە راستیەکانی کۆمەڵگای رۆژهەڵاتی کوردستانیش بزانین چونکی پارت و لایەن گەلێک هەنە کە لەسەر ئەساسی سیاسەتی دەوڵەت-نەتەوە کار دەکەن. ئەو قەوارە سیاسەتە هاودەنگیەکی لەگەڵ بەرنامە و گۆڕانکاریەکانی ناوچەکە نیە و کوردەکان ناتوانن بە گرتنە بەری ئەو ڕوانگەیە دەستکەوتی پێویست بەدەست بێنن”.

 

 

 

ئەگەر بارزانی لە گوتاری خۆی سەبارەت بە سەربەخۆیی کوردستان راستگۆ بووایە ئەوە نەدەبوویە داردەستی تورکیە بۆ دژایەتی کردنی رۆژاوای کوردستان

 

لە کۆتایی چاوپێکەوتنەکەی هێڵی سێ لەگەڵ سیامەند موعینی، ناوبراو ئەوەشی باس کرد کە “هیچ کوردێک نیە دژی سەربەخۆیی و ئازادی کوردستان بێت تەنانەت ئەو جاش و بەکرێگیراوانەش دژی سەربەخۆیی نین. بەڵام تێڕوانینی مەسعود بارزانی لە پەیوەندی لەگەڵ باشوری کوردستان لە بەرامبەری پرۆسەی ئازادیخوازیو دیموکڕاسی لە کوردستانە”. ئەو قسەکانی بەم شێوازە کۆتایی پێهێنا: “بارزانی پارێزەری بەرژەوەندی وڵاتانی هەژموونگەرا و دەسەلاتخوازی ناوچەیی وەک تورکیە یە. ئەگەر بارزانی لە گوتنەکانی خۆی سەبارەت بە دامەزراندنی کوردستان راستگۆ بایە بۆچی خەندەقی ناوبەری باشور و رۆژاوای کوردستان لێداوە و تەنانەت ناهێڵێت دەنگە گەنمێک بەرەو رۆژاوای کوردستان بچێت. ئەگەر بارزانی کەمێک کە ئاخاوتنی خۆی راست بووایە بە هەموو هێزی خۆی پاڵپشتی رۆژاوای کوردستانی دەکرد نەک ئەوەیکە ببێتە داردەستی تورکیە بۆ دژایەتی رۆژاوای کوردستان. لە وڵاتێک کە خاوەن نەوت و سروەتو سامانی سروشتی وەک نەوت و گاز و ئاوە بۆچی دەبێت گەلی باشور لە هەژاری و بندەستی و زوڵم ژیان بکەن . ئەو هەموو ئەم سروەت و سامەنە سروشتیانەی بۆ خۆی قۆرخ کردووە و گەلیش لە هەڵاواردن و چاڕەرەشی بەسەر دەبات.