شاندێكی كۆدار و پژاك كە پێكهاتبوون لە “مەزلووم هەفت تەن” بەرپرسی پەیوەندیەكانی كۆدار و “ئامەد شاهۆ” بەرپرسی پەیوەندیەكانی پژاك بە مەبەستی پیرۆزبایی كۆنگرەی شەشەمی سازمانی خەباتی كوردستان سەر لەبەیانی رۆژی یەكشەممە رێكەوتی 9ی نیسان سەردانی بارەگای سازمانی خەباتی كوردستانی ئێران لەسلێمانی یان كرد و لەلایەن “فواد جەعفەری” بەرپرسی پەیوەندیەكانی سازمانی خەبات لەسلێمانی پێشوازی یان لێكرا.
لەدیدارەكەدا وێڕای پیرۆزبایی لەسكرتێر و كادیران و ئەندامانی سازمانی خەبات، ئەنجامدان و بڕیارەكانی كۆنگرە بە گرنگ لەقەڵەم درا و هیوای ئەوە خوازرا كە ئەو كۆنگرە ببێتە مایەی پەیوەندی توند و تۆڵ و بە هێزبوونی یەكێتی و هاوئاهەنگی نێوان پارتەكانی رۆژهەڵاتی كوردستان.
لەو دیدارەدا، تیشك خرایە سەر ئاڵوگۆڕەكانی ناوچەكە و جەخت لەسەر ئەوە كرایەوە كە لەو دۆخەدا پێویستە گەلی كورد لەچوارچێوەی باوەڕی بە هێزی خۆی و گەلەكەی هەنگاو هەڵبگرێت.
لەدرێژەی دیدارەكەدا هەر دوو لایەن بەردەوام كردنی پەیوەندی و دیدارەكان یان بە گرنگ لەقەڵەم دا.