ماڵپەری پژاک چاوپێکەتنێکی لەگەڵ ئامەد شاهۆ، ئەندامی مەجلسی پژاک سەبارەت بە دوواین هەوڵەکانی ئەو پارتە بۆ دیالۆگ لەگەڵ حیزب و لایەنە رۆژهەڵاتیەکان ئەنجامداوە لە دەقی ئەم گوتووبێژە بڵاو دەکەینەوە.
ماوەیەکە وەکوو پژاک سەردانی لایەنە کوردیە رۆژهەڵاتەکان دەکەن کە بۆتە هۆی نیقاش و گفتوگۆیەک ناو کۆمەڵانی خەڵک و رووناکبیران. دەکرێ بۆ پرسی دەسپێک پێمان بڵێن ئامانج لەو سەردانانە چیە و پژاک لەو سەردانانە بە دوای چی دادەگەرێت؟
ـ ئه‌وه نه جاری یه‌كه‌مه كه پژاك سه‌ردانی پارته كوردیه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان ده‌كات، به‌ڵكوو له‌سه‌ره‌تای دامه‌زراندنی پارته‌كه‌مانه‌وه تا ئێستا هه‌وڵدانێكی له‌و جۆره‌یه كه ویست و داخوازی دیمۆكراتیانه‌ی گه‌له‌كه‌مانه و به ئه‌ركی نه‌ته‌وه‌یی و شۆڕشگێڕانه‌مان بینیوه، له‌هه‌ر كات و ساتێكی هه‌ستیاردا وه‌ك رێچكه‌یه‌كی تێكۆشانی دیمۆكراتیانهمان به رۆحێكی به‌رپرسیارانه‌وه ئه‌و ئه‌ركه‌مان راپه‌ڕاندووه. ئامانجمان له‌و زنجیره دیدارانه ئه‌وه‌یه كه یه‌كڕیزی و یه‌كێتی نێوماڵی كوردی له‌رۆژهه‌ڵاتی كوردستان ساز بكه‌ین و به‌ره‌یه‌كی دیمۆكراتی هێز و لایه‌نه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان ئاوا بكه‌ین، بۆ به‌دیهێنانی ئه‌و مه‌به‌سته‌ش وه‌ك پارتێكی ئازادیخواز ده‌ستپێشخه‌ری ئه‌و ئه‌ركه مێژوویی و نه‌ته‌وه‌ییه ده‌كه‌ین. به‌و ههوڵدانانهش ده‌مانه‌وێت په‌لێكی نوێ دانوستان و دیالۆگ و هاوكاری له‌گه‌ڵ پارته‌كانی رۆژهه‌ڵات هه‌ڵده‌ینه‌وه‌و قۆناخێكی نوێ خه‌بات له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌كان ده‌ستپێ بكه‌ین. پێشخستنی پڕۆژه‌كانمان له‌پێناو دۆزینه‌وه كلیلی چاره‌سه‌ری كێشه‌ی گه‌لی كورده و به رای ئێمه ئادره‌سی چاره‌سه‌ری كێشه‌و گرفتی نێو پارته‌كان، له‌پێكهێنانی به‌ره‌ی دیمۆكراتیكی هێز و لایه‌نه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان تێده‌په‌ڕێت. بۆیه هه‌وڵدان و لێگهڕینهكانمان له‌نێو لایه‌نگرانی سه‌رجه‌م پارته‌كان و ئازادیخوازانی گه‌له‌كه‌مان هیوا و باوه‌ڕی به تێكۆشان به‌هێزتر ده‌كات و رۆحێكی تازه به خه‌باتی هاوچه‌رخی گه‌له‌كه‌مان ده‌به‌خشێت. له‌م قۆناخه‌دا له‌مه‌ڕ به‌رژه‌وه‌ندی گه‌له‌كه‌مان ئیدی پێویسته لایه‌نه‌كان ته‌حه‌مۆڵی یه‌كتر بكه‌ن و له‌گه‌ڵ یه‌كدی چاوپێكه‌وتنه‌كانیان زیاتر بكه‌ن و ره‌خنه له‌یه‌كدی بگرن. پێویسته گفتگۆكان ئیدی بواری كرداری بگرێته‌وه و به زووترین كات پارته‌كان خۆیان له‌داوی دووبه‌ره‌كی و په‌رته‌وازیی رزگار بكه‌ن.
پژاک لە سەردانەکانی خۆی دا هەوڵی داوە دیداری لەگەڵ هەموو پارت و لایەنەکان هەبێت ئەویش بێ جیاوازی. وەک ئەندامی مەجلیسی پژاک و هاوکات شاندی دیپلۆماتیکی ئەو پارتە، گەشتەکەتان چۆن دەنرخێنن؟ ئاخۆ گەلی کورد دەتوانێت گەشبین بێت بە بەردەوامی لێک نیزیک بوونەوەی حیزبە رۆژهەڵاتیەکان؟
ـ له‌به‌ر ئه‌وه‌ی پژاك باوه‌ڕی ته‌واوی به دیمۆكراسی و ره‌هه‌نده‌كانی نه‌ته‌وه‌ی دیمۆكراتیك و پلورالیسم هه‌یه، رێز بۆ سه‌رجه‌م پێكهاته‌و ره‌نگه جیاوازه‌كانی كۆمه‌ڵگا داده‌نێت، به‌و روانگه‌یه‌وه پژاك زنجیره دیدارێكی له‌گه‌ڵ زۆربه‌ی پارته‌كانی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان به بێجیاوازی رێكخست. ئه‌وه‌ش هه‌نگاوێكی ئه‌رێنی و گرنگ بووه كه له‌لایه‌ن پژاكه‌وه هه‌ڵگیراوه. پژاك به‌و زنجیره دیداره‌ی درگای دیپلۆماسی خۆی به‌ره‌و رووی هه‌موو لایه‌نه‌كان به بێجیاوازی كرده‌وه‌و ئاماده‌گی خۆی بۆ هه‌ر جۆره خه‌باتی هاوبه‌ش له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌كان، دژ به سیاسه‌ته‌كانی كۆماری ئیسلامی راگه‌یاند. ئه‌و گه‌شته‌ی پژاك مۆركی له‌تێكۆشانی ره‌وای گه‌لی كورد له‌رۆژهه‌ڵاتی كوردستان دا، چۆن ئه‌وه‌ش هیوایه‌كی تازه و رۆحێكی نوێ به كۆمه‌ڵانی خه‌ڵك، رووناكبیران، سیاسهتمهتدار و سه‌رجه‌م پێكهاته‌كانی كۆمه‌ڵگای رۆژهه‌ڵاتی كوردستان به‌خشی. ئێمه له‌و باوه‌ڕه‌داین كه گه‌له‌كه‌مان به هه‌ر هه‌وڵدانێكی لایه‌نه كوردیه‌كان كه خزمه‌ت به دۆزی ره‌وای گه‌ل بكات، گه‌شبین و خۆشحاڵ ده‌بێت، تایبه‌ت خاوه‌ندارێتی گه‌لی كورد له‌سه‌رجه‌م هێز و لایه‌نه‌كان له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه كه چاوه‌ڕوانییان له‌و لایه‌نانه هه‌یه كه ناكۆكی و گرفته‌كانیان وه‌لا بنێن و له‌پێناو به‌رژه‌وه‌ندی نه‌ته‌وه‌كه‌یان له‌هه‌نگاوی یه‌كه‌مدا دژ به رژێمی داگیركاری كۆماری ئیسلامی ئێران یه‌كده‌نگ و یه‌كهه‌ڵوێست بن. چۆن پارته‌كانی رۆژهه‌ڵات جیا له‌نزیك بوونه‌وه له‌گه‌ڵ یه‌كتر رێگه چاره‌یه‌كی تریان له‌به‌رده‌م دا نییه، ئه‌گه‌ر پارتێكیش نه‌كه‌وێته ناو خانه‌ی یه‌كگرتنه‌وه، به‌ره‌و له‌ناو چوون و هه‌ڵوه‌شانه‌وه ده‌ڕوات.
دیارە لەو سەردانانەی ئیوە دا نیقاشی جۆراوجۆر و هەمەرەنگ دەرکەوتووە. پرسیار ئەوەیە بیر و بۆچوونی پارتەکانی تر سەبارەت بە پژاک چۆن بوو و ویست و داخوازیەکان لەپژاک چ بوو؟
ـ ناتوانین سه‌رجه‌م ئه‌و دیدارانه‌ی كه ئه‌نجام مان داوه، وه‌ك یه‌ك هه‌ڵسه‌نگاندنیان له‌سه‌ر بكه‌ین، چۆنكه له‌گه‌ڵ هه‌ر لایه‌نێكدا به پێ تایبه‌تمه‌ندی و ئاستی په‌یوه‌ندیه‌كانمان له‌گه‌ڵ ئه‌و لایه‌نه گفتگۆ و دیالۆگ مان كردووه. له‌دیداره‌كاندا بێگومان بیر‌و ڕا ئاڵاوگۆڕ كراوه و له كه‌ش و هه‌وایه‌كی دۆستانه‌دا ره‌خنه له‌یه‌كتر گیراوه. تایبه‌ت ئێمه چاوه‌ڕوانی ئه‌وه بووین كه لایه‌نه‌كان راوبۆچوون و تێڕوانین یان له‌سه‌ر تێكۆشانی ره‌وا و دیمۆكراتیكمان به روونی هه‌بێت، به‌س ئێمه ئاڵوگۆڕی ئه‌و بیروبۆچوونانه به خاڵێكی گرنگ و دۆستانه له‌قه‌ڵه‌م ده‌ده‌ین، چۆنكه ئیدی كاتی ئه‌وه هاتووه سه‌رجه‌م لایه‌نه‌كان پێكه‌وه له‌ناو دیالۆگدا بن و به گفتگۆ گیروگرفت و ناكۆكیه‌كانیان له‌گه‌ڵ یه‌كدی چاره‌سه‌ر بكه‌ن.
به گشتی ده‌توانم بڵێم بیروبۆچوونی پارته‌كان له‌سه‌ر پژاك به نیسبه‌ت رابردوو باش بووه‌و پێشكه‌وتنی گرنگ له‌ئارادایه. تایبه‌ت پڕۆژه‌ی پژاك له‌م قۆناخه‌دا به‌گرنگ وه‌سف كراوه‌و رێز لهههوڵدانهكانی پژاك گیراوه. له‌به‌ر ئه‌وه‌ی پژاك له‌م قۆناخه هه‌ستیاره‌دا ده‌ستپێشخه‌ری پڕۆژه‌یه‌كی چاره‌نووس ساز ده‌كات، چاوهڕوانیهكان له‌به‌رامبه‌ر پژاك زیاتره. هاوكات ویست و داخوازیه‌كان به گشتی له‌م زنجیره دیداره‌دا ئه‌وه بووه كه ده‌بێت له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌كان له‌ئه‌رزی واقیعدا له‌سه‌ر خاڵه هاوبه‌شه‌كان كار بكه‌ین و ده‌رفه‌تی دیالۆگ و پێكه‌وه كار كردن زیاتر بكرێت.
ئایا لەو دیدارانە دا لەسەر کاری هاوبەش و خەباتی ئیستراتژیک نیقاش کرا یان تەنیا مژاری گشتگیر خرایە بەر باس؟
ـ ئێمه دیداره‌كانمان به ئامانجی پێشخستنی خه‌باتی هاوبه‌ش و ئیستراتژیك ده‌ستپێكردووه، ئه‌وه بابه‌تێكه كه باوه‌ڕیمان پێیه‌تی. چۆنكه چاره‌سه‌ری كێشه‌ی گه‌له‌كه‌مان به یه‌كێتی و یه‌كڕیزی نێوماڵی كوردی ده‌سته‌به‌ر ده‌بێت. به‌داخه‌وه مه‌ودای زۆری ئێستای نێوان پارته‌كان له‌گه‌ڵ یه‌كتر و قووڵبوونه‌وه‌ی ناكۆكی نێوانیان، بووه‌ته هۆكار كه رژێم له‌به‌ڕێوه‌بردنی سیاسه‌ته چه‌په‌ڵه‌كانی به سه‌ر گه‌له‌كه‌ماندا تا ئاستێك سه‌ركه‌وتوو بێت و به پێچه‌وانه‌ی ئه‌و دۆخه‌ش پارته‌كان له‌به‌ر به‌رژه‌وه‌ندی ته‌سكی حزبایه‌تی نه‌توانن به ئه‌ركی شۆڕشگێڕییان راپه‌ڕن. له‌دیداره‌كاندا باسمان له‌سه‌ر پێكهێنانی به‌ره‌ی دیمۆكراتیكی هێز و لایه‌نه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان و به‌ره‌ی دیموكراتیكی گه‌لانی ئێران و ساز كردنی كۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی كورد كردووه، ئه‌وه‌ش وه‌ك پڕۆژه‌یه‌كی ئیستراتیژییه كه پژاك له‌هه‌ر كات و ساتێك‌دا كاری له‌سه‌ر ده‌كات. له‌هه‌نگاوی یه‌كه‌مدا ئێمه باسی ئه‌وه‌مان كردووه كه بۆ ئاوابوونی به‌ره پێویسته، به بوێری و بدوور لهزهنیهتی حزبایه‌تی، لۆژیكی كاری هاوبه‌ش له‌گه‌ڵ یه‌كدی پێش بخه‌ین و بۆ به‌شداری له‌به‌ره‌ی گه‌ل ده‌ست له‌به‌رژه‌وه‌ندی ته‌سكی حزبی و دۆگماتیزمی حزبی به‌ربده‌ین. ئه‌وه‌ی جێگای نیگه‌رانییه كه ئه‌و پارتانه‌ی خۆیان به پێشه‌نگی گه‌ل و كۆمه‌ڵگا پێناسه ده‌كه‌ن، به بیانووی جۆراوجۆر خۆیان له‌كاری هاوبه‌ش و خه‌باتی ئیستراتیژی ده‌دزنه‌وه. ئێمه به‌و دیدارانه نیازپاكی خۆمان بۆ هه‌موو لایه‌ك ده‌ربڕیوه‌و رامانگه‌یاندووه ئیدی كاتی ئه‌وه هاتووه كه كار له‌سه‌ر پڕۆژه‌ی هاوبه‌ش و ئیستراتیژی بكه‌ین، چ هێز و لایه‌نێك پێشوازی له‌و پڕۆژه‌یه بكات، ئه‌وا هێزی گه‌ل پاڵپشتی ده‌بێت.
ئیوە کۆنگرەی پێنجی خۆتان بەست کە باسی لە پەیوەندی چڕتری لایەنە کوردیەکان بۆ پرسی نەتەوی دەکرد. ئیوە تا چەندە پێداچوون دەکەن بۆ دەستەبەر کردنی بڕیارەکانی کۆنگرەی پژاک لە مەڕ لێک نیزیک بوونەوەی پارت و لایەنە کوردیەکان؟
ـ كۆنگره‌ی پێنجه‌می پژاك به دروشمی؛ “به پارتی بوون و گه‌ل بوون به‌ره‌و شۆڕشی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان و ئێران” پێكهات، به پێ ئه‌وه له‌و كۆنگره‌دا به تێر‌و ته‌سه‌لی له‌سه‌ر چڕكردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی پارته كوردیه‌كان له‌گه‌ڵ یه‌كدی گفتگۆمان كرد، چۆن به رای ئێمه په‌رته‌وازه‌یی ئه‌و پارتانه هیچ قازانجی بۆ به‌رژه‌وه‌ندی گه‌له‌كه‌مان له‌رۆژهه‌ڵاتی كوردستان نابێت، به‌ڵكوو ته‌نیا رژێمی داگیركه‌ری ئێران سوودی لێ وه‌رده‌گرێت. به‌رده‌وامی ئه‌و په‌رته‌وازه‌یی و باڵ باڵێنهش ئیدی وه‌ك شێرپه‌نجه، رۆحی تێكۆشان له‌نێو گه‌له‌كه‌ماندا لاوازتر ده‌كات. له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئێمه له‌پێناو وه‌دی هێنانی دیموكراتیزاسیۆنی ئێران، كوردستان وه‌ك دڵی گۆڕانخوازی و سه‌رچاوه‌ی هه‌ڵقوڵاوی هێزی سیاسی له‌ئێران پێناسه ده‌كه‌ین، بۆیه ئێستا زه‌مینه‌ی ئه‌وه ره‌خساوه كه هاوپه‌یمانی له‌نێوان هێزه سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كانی كوردستان پێكبێت. به‌و پێیه ئێمه سه‌رجه‌م هێزی سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان بانگهێشتی دروست كردنی (به‌ره‌ی دیموكراتیكی هێزه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان) ده‌كه‌ین و بۆ ئه‌وه‌ش تێكۆشانی خۆمان به‌رفراوانتر و به‌هێزتر ده‌كه‌ین و ئه‌ركی پێشه‌نگایه‌تی ئه‌و قۆناخه‌ش ده‌گرینه ئه‌ستۆ. چۆن له‌یه‌ك نزیكبوونه‌وه‌ی پارت و لایه‌نه كوردیه‌كان به كارێكی ئیستراتیژی سه‌یر ده‌كه‌ین و ئه‌وه‌ش به به‌شێكی له‌تێكۆشانی خۆمان ده‌بینین و له‌و پێناوه‌دا چ هه‌وڵدانێك پێویست بێت ئه‌نجامی ده‌ده‌ین.
لەو دیدارانە دا ئاخۆ باس لەوە کرا کە بۆ داهاتوو پلان و بەرنامەی هاوبەش هەبێت بە لەبەرچاوگرتنی ئەوەیکە دوژمنی هاوبەشیش هەیە و گەلی کوردستانیش کەیف خۆش دەبێت بۆ بەردەوامی ئەو سەردانانە؟
ـ به‌ڵی به گشتی له‌گه‌ڵ هه‌ندێك لایه‌ن ئێمه باسی ده‌ستپێكردنی كار‌و خه‌باتی هاوبه‌شمان كردووه‌و بۆ ده‌ستپێكردنی ئه‌وه‌ش باس له‌دانانی هه‌ندێك میكانیزم كراوه. تایبه‌ت له‌گه‌ڵ هه‌ر لایه‌نێك جه‌خت له‌سه‌ر خاڵی هاوبه‌ش نێوان یه‌كدی كراوه‌و ده‌توانین له‌سه‌ر خاڵه هاوبه‌شه‌كان پێكه‌وه كار بكه‌ین. بۆ ئه‌وه‌ش باسی سازكردنی كۆمسیۆنی هاوبه‌ش نێوان پارته‌كان كراوه‌و له‌گه‌ڵ به‌شێك له‌و لایه‌نانه بڕیاری كاركردن لهكۆمسیۆنێكی هاوبه‌شدا دراوه. له‌م دۆخه‌دا ئیدی پێویسته پارته كوردیه‌كان زۆر واقعبینانه سه‌یری ئه‌و دۆخه‌ی تێیداین، بكه‌ین، چۆنكه رژێمی داگیركه‌ری ئێران بۆ به‌ڕه‌نگاربوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ كوردان ته‌نانه‌ت له‌گه‌ڵ نه‌یارانی خۆی رێكده‌كه‌وێت و كاری هاوبه‌ش دژ به كوردان به‌ڕێوه ده‌به‌ن، ئه‌و كات شه‌رمێكی مه‌زنه بۆ ئه‌و هێز و لایه‌نه كوردیانه كه نایانه‌وێت خه‌باتی هاوبه‌ش دژ به سیاسه‌ته‌كانی كۆماری ئیسلامی پێكه‌وه بكه‌ن.
پارته‌كان به تێكۆشانی دیمۆكراتیانهیان ئه‌و رۆڵه‌یان وه‌ئه‌ستۆیه كه هه‌میشه وره و مۆڕاڵ به گه‌له‌كه‌یان ببه‌خشن، بۆیه ده‌بێت هه‌ر لایه‌نێك به به‌رپرسیارییه‌وه به‌و رۆڵه‌ی له سه‌رشانیه‌تی هه‌ستێت. پژاك هه‌میشه ئه‌ركی سه‌رشانی جێبه‌جێ كردووه‌و بووه‌ته هۆكاری ئه‌وه‌ی كه له‌ناو دڵی گه‌له‌كه‌یدا جێگای تایبه‌تی هه‌بێت. ئێستاش پژاك به‌و شێوازی خه‌بات و زنجیره دیدارانه‌ی له‌گه‌ڵ لایه‌نه كوردیه‌كان ده‌یه‌وێت رۆحێكی تازه به گه‌لی كورد ببه‌خشێت.
هه‌ندێك له‌و لایه‌نانه دوای دیداره‌كان لێدوانی وا ده‌ده‌ن كه پژاك به شاخهیهكی په‌كه‌كه له‌قه‌ڵه‌م ده‌ده‌ن و ئێوه به ئه‌وه تۆمه‌تبار ده‌كه‌ن كه خاوه‌ن بڕیار و ئیراده نیین، له‌سه‌ر ئه‌و بۆچوونانه چی ده‌ڵێن؟
ـ هه‌ر لایه‌نێك بیه‌وێت ره‌خنه له‌سه‌ر كار و سیاسه‌تی پژاك بگرێت خۆشحاڵ ده‌بین، به‌س ئه‌گه‌ر بۆچوونێك به ئامانجی نكۆڵی كردنی هه‌بوون و ئیراده‌ی ئازادی ئێمه بێت، له‌لامان مایه‌ی په‌سه‌ند كردن نابێت. چۆنكه پژاك واقعێكی ناوخۆیه و كه‌س ناتوانێت نكۆڵی له‌هه‌بوونی ئێمه بكات. به رای ئێمه ئیدی ئه‌و لێدوانانه زۆر ساكارانهیهو ماوه‌ی به‌سه‌ر چووه. له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئیدی هه‌ر كه‌س ئاستی قورسایی هێز و جددیه‌تی پژاك ده‌زانێت كه چه‌ندێكه، له‌لای هه‌ر كه‌سیش روونه كه پژاك رێبه‌ر ئاپۆی به رێبه‌ری خۆی په‌سه‌ند كردووه و فكر و رامانی رێبه‌ر ئاپۆیش له‌رۆژهه‌ڵاتی كوردستان بڵاو ده‌كاته‌وه. ئازادبوونی ئێمه له‌هه‌ڵبژاردنی فكر و سیسته‌م دا نایه‌ته ئه‌و واتایه‌ی كه پژاك ده‌بێته لقێكی په‌كه‌كه، یان بێئیراده كراوه. به پێچه‌وانه‌وه پژاك بۆ خۆی بڕیاری خۆی ده‌دات و خاوه‌ن ئیراده‌ی سه‌ربه‌خۆیه. چۆنكه پژاك خاوه‌ن رێكخستنێكی جیاوازه. ئه‌وانه‌ی كه ده‌ڵێن پژاك سه‌ر به په‌كه‌كه‌یه، یان بێئیراده‌یه، ئایا قه‌ت رۆژێك بیریان له‌وه كردوه‌ته‌وه كه كه‌سێك پێیان بڵێت ئه‌ی جه‌نابتان سه‌ر به چ فكر، پارت و لایه‌نێكن؟ بۆیه ئیدی ده‌بێت پارته‌كان به دڵنزمییه‌وه نزیكی یه‌ك ببنه‌وه و سیاسه‌تێك بگرنه به‌ر كه به قازانجی گه‌ل بێت.