شێرزاد کەمانگەر:

عەلی ئەکبەر هاشمی ڕەفسەنجانی کە وەکو سندوقی ڕەشی کۆماری ئیسلامی دەناسرا، هەروەها یەکێک لەو پێنج کەسە نزیکانەی هاوڕێی خومەینی بوو، لە ڕەوشێکی گوماناویدا مرد.

ڕەفسەنجانی لەسەرەتای ساڵی ۱۹٦۰ بووە هاوڕێ و هەڤاڵی خومەینی و بە یەکەوە لەدژی شای ئێران ڕاوەستان. لە دامەزراندنی ڕژێمی کۆماری ئیسلامیدا خاوەن ڕۆڵێکی گەورەیەو لە تەنیشت ڕێبەری ئاینی ڕژێمەوە جێی گرت. کاتێ مرۆڤ لە مێژووی دروستکردنی ڕژێمی ئیسلامی ئێران ورد دەبێتەوە لەهەموو قۆناغێکی ئاڵوگۆڕ، دەستێوەردان، تیرۆرو بەڕێوە بردندا ڕۆڵی گێڕاوەو شوێن پەنجەی دیارە. بە دامەزراندنی کۆماری ئیسلامی لە دەستوەردانی کوردستان ، بوونە ئەندامی شاندی دانوستان کار، کۆمەڵکوژی و سەرکوت کردنی هێزە سیاسیەکاندا ناوی ئەو هەبوو. یەکێک لە دامەزرێنەرانی پارتی کۆماری ئیسلامی بوو کە دووای چەند ساڵێک خومەینی هەڵیوەشاندەوە.

ڕەفسەنجانی وەک سەرۆکی پاڕلەمان لە ساڵی ۱۹٨۰ – ۱۹٨۹ و دواتریش دوو خول وەکو سەرۆک کۆمار کاری کرد. هەروەها وەکو جێگری خومەینی، فرماندەی گشتی شەڕی ئێران و عیراق، سەرۆکی سوپای پاسدارانیشدا واژۆی ئەو لەسەر چەندین کۆمەڵکوژی هەبوو. ڕۆڵ و مسیۆنی ئیتلاعاتیشی وەکو ڕێکخستن و پشتگیری بەرزکردەوەو پشتگیری لە هەڵبژاردنی خاتەمی و ڕۆحانی بۆ سەرۆک کۆماری کرد. بەڵام هیچ کات ڕووی ڕاستی خۆی نیشان نەدا. کۆمەڵکوژی کردو بێدەنگ ما، بەپێچەوانەوە خۆی وەک ڕیفۆرمیست نیشاندا و لەڕاستیشدا ڕیفۆرمیست نەبوو. بووە هیوای گەلانی ئێران و دوژمنان، بەڵام لە بنەڕەتدا هیوا نەبوو، بەڵکو پارێزوانی ڕژێم و تەنانەت خودی ڕژێم بۆخۆی بوو.

ڕەفسەنجانی بەواتایەکی ڕاست دامەزرێنەر، بەرگریکار، سیاسەتمەداری ڕژێم و “سندوقی ڕەشی ڕژێم” بوو. ئەو یەکێک لەو سیاسەتمەدارانەی ڕژێم بوو کە توانی بووی لەهەمان کاتدا لەگەڵ ئیسرائیل و عەرەبستانی سعودی دۆستایەتی بکات و لەکاتی شەڕی ئێران و عیراقدا چەک لە ئیسرائیل وەربگرێت.

ڕەفسەنجانی لەدامەزراندنی دەزگا ستراتیژیکەکانی پاراستنی ڕژێمدا لێهاتوو و فێڵباز بوو. لە ژیانی سیاسی خۆیدا چەندین جار بێ دەنگ بوو، یەک لە زیندانی کردنی ئایەتوڵا مونتەزری لەماڵەوە لە کاتی هەبوونی خومەینی بێدەنگیان کرد و یەکێکی تریش لە زیندانی کردنی موسەوی لە ماڵەوە کە خۆی بۆ سەرۆک کۆماری پاڵاوتبوو لەسەردەمی ئەحمەدی نەژاد دا. بۆچی ڕەفسەنجانی گرنگ بوو دەبوایە حسابی خۆی بدایە؛ چونکە لە کۆمەڵکوژی و کوشتنی چالاکوانانی سیاسی لە سەرانسەری ئێران و بەتایبەت لە کوشتنی کورداندا خاوەن ڕۆڵێکی سەرەکی بوو. دەیتوانی لەهەموو لایەکەوە یاری بکات. ئۆپۆزسیۆنێکی ساختەی لە ئێران دروست کردبوو کە هەرکەس چاوەڕوانی دەکرد لە ئێران شتێکی نوێ بێتە ئاراوە. هەرکەسێکی بەخۆیەوە سەرقاڵ کردبوو خستبوونیە ناو خەیاڵەوە.

ئێستا بۆچی مردنی ڕەفسەنجانی گوماناویە؟ کاتێک مژاری مردی خامنەیی ببووە ڕۆژەڤ، نەخۆشیەکەشی لەلایەن ڕەفسەنجانیەوە ئاشکرا کرابوو، بەڵام بەشێوەیەکی سیاسی و زیرەکانە. وتی: “ئێستا لەم ڕەوشەدا کە تەندروستی ڕێبەر باش نیە، شەوانە خەو لە چاوم ناکەوێت، چونکە کەسی تر نیە لە جێگای ئەو ڕێبەرایەتی بکات.” بەو جۆرە هەم ئاشکرای کرد کە خامنەیی بەهۆی نەخۆشیەوە لە داهاتودا دەمرێت و هەمیش وتی کەس لایق و تێگەیشتوو نیە، بۆ دەسەڵاتداری شەڕ هەیە.

ئەوە بۆ ماوەیەکی درێژە لەنێوان ڕایەدارانی ڕژێمدا ناکۆکی هەیە. بۆیەش شەڕەکە گەیشتە ئاستی لەناوبردنی یەکتری. هەروەها دەسەڵاتداری ڕوحم بە نزیکترین هاوڕێش ناکات. لەو کەسانەی کە هاوڕێی هەرە نزیکی یەکترن و ڕۆژی دامەزراندن وایان باوەڕ دەکرد کە موسەوی ماوەو لەبەر ئەو شەڕەش ئێستا لە زیندانی ماڵەوەدایە.

لەڕاستیدا شەڕی ناوخۆی بەرپرسانی ئێران کە مردن و لەنێوبردنی تریش لەگەڵ خۆیدا دەهێنیت شەڕێکی شاراوەیەو دەبینرێت. بەڵام “سندوقی ڕەش” نەما تا باسی ئەوە بکات و بۆخۆشی ڕۆیشت، ئەگەر بمایەو لەدادگایەکی عادیلانەی گەلانی ئێراندا دادگایی بکرایە، باشتر بوو لە مردنێکی شاراوە.

YENİ ÖZGÜR POLİTİKA