پارتی ژیانی ئازادی كوردستان دوای پێنجەمین كۆنگرەی خۆی بە مەبەستی تاوتوێ كردنی رەوشی سیاسی جیهان و بە تایبەت ئێران و لەیەك نزیك بوونی لایەنەكان و بیروڕا گۆڕینەوە لەگەڵ یەكتر و چەند تەوەرەیەكی تر سەردانی چەند لایەنی سیاسی رۆژهەڵاتی كوردستانی كرد.

رۆژی سێشەممە لە رێكەوتی 20/12/2016 شاندی پژاك كە پێكهاتبوون لەهاوسەرۆكانی پژاك هەڤاڵ (سیامەند مۆعینی و زیلان ڤەژین) و شاندێكی یاوەری سەردانی بارەگای حزبی كۆمەڵەی شۆڕشگێڕان و زەحمەتكێشانی كوردستانی ئێران یان كرد كە لەلایەن سكرتێری كۆمەڵە كاك عەبدولڵا موهتەدی و چند سەركردەی ئەو پارتەوە پێشوازیان لێ كرا.

لەدیدارەكەدا بە چڕو پڕی دۆخی كورد لەهەر چوار بەشی كوردستان هەڵسەنگێندرا و ئاماژە بە سیاسەتەكانی دەوڵەتە داگیركەرەكان بۆ سەر دەستكەوتەكانی گەلی كورد كرا و بۆ مایەپووچ كردنی ئەو سیاسەتانە تیشك خرایە سەر یەكگوتاری و یەكهەڵوێستی و لەیەك نزیك بوونی لایەنە كوردیەكان. تایبەت لەو دیدارەدا ئاماژە بە گرنگی ساز كردنی كۆنگرەی نەتەوەیی كورد كرا كە سەرجەم لایەنەكان پێویستە بۆ سەرگرتنی كۆنگرەی نەتەوەیی ئەركی سەرشانیان بەجێ بێنن. هەر دوو لا جەخت یان لەسەر ئەوە كردەوە كە پەیوەندی دۆستانەیان بەهێزتر بكەن.

pjak-komele1

pjak-komele2