هەرێمەکانی پاراستنی میدیا
پارتی ژیانی ئازادی کوردستان (پژاک) پێنجەمین کۆنگرەی خۆی لە رۆژانی ٢٤ و ٢٥ ڕەزبەر ڕێکەوتی ١٥ و ١٦ی ئۆکتۆبر بە بەشداری٨٢ كهس لە ئەندامانی خۆی لە هەرێمەکانی پاراستنی میدیا بەڕێوە برد.
لە کۆنگرەکەدا، پژاک کار و چالاکی دوو ساڵەی ڕابردووی خۆی نرخاند و راپۆرتی خۆی پێشکەش بە کۆنگرە کرد کە تەیدا ئاماژە بەوە كراوه کە پژاک وەک پارتێکی سیاسی رۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران دەبێت رۆڵ و بەرپرسیارێتی خۆی بۆ گرسانی سیستەمی نەتەوەی دیموکراتیک لە کوردستان و ئێران پێک بهێنێت.
لەم کۆنگرەیەدا ئەندامانی مەجلیسی پژاک بە ڕێگای هەڵبژاردن دیار کران و هەروەها “سیامەند موعینی” و “زیلان وەژین” وەک هاوسەرۆکانی نوێ هەڵبژێردران.
پژاک لەم کۆنگرەیەدا وێڕای ڕەخنە لە دەوڵەتی ئێران دهڵێت كه دەیەوێت پرسی گەلانی ئیران بە رێگای سیاسەتی دیموکڕاتیک چارەسەر بکرێت و لەسەر ئەو باوەڕەیە ئەگەر بێتو کۆماری ئیسلامی ئێران ویست و داخوازیە دیموکراتیکەکانی گەلانی ئێران بەتایبەتی گەلی کورد لەبەر چاو نەگرێت، شەپۆلی قەیرانەکانی رۆژهەڵاتی ناوین ئهو وڵاتهش دهگرێتهوه.
هاوكات پژاك داوا لە سەرجەم هێزە سیاسیەکان و کۆمەڵگای مەدەنی رۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران دەکات كه ههوڵهكانی خۆیان بۆ سازكردنی بەرەیەکی هاوبهش بۆ دیموکراتیزە کردنی ئیران چڕتر بكهن.
پارتی ژیانی ئازادی كوردستان کە ساڵی ٢٠٠٤ لەلایان هەندێک لە خوێندکارانی تەڤگەری ئازادی کوردستان دامەزراو لە ماوەی ١٢ ساڵ خەبات و چالاکی خۆی بەردەوام هەوڵیداوە کێشەی کورد لە ئیران بە زمانێکی سیاسی و دیموکراتیک چارەسەر بکات؛ بەڵام دەوڵەتی ئیران هەرکات وەڵامی داخوازیەکانی بە هێرش و گرتن و سێدارە داوەتەوە.