رۆژی چوارشەممە رێکەوتی 12ی ئۆکتۆبر، کە هێزەکانمان بە بۆنەی وەڵامدانەوەی شەهید بوونی ١٢ هەڤاڵمان کە لە ناوچەی سەلاسی باوەجانی شەهید کرابوون، لە گوندی روواری ناوچەی هەورامان چالاکی وەڵامدانەوەیان ئەنجام دابوو. لەو چالاکیەدا ٦ بەکرێگیراوی سەر بە سوپای پاسداران کوژران و چەند کەسێکی تر بریندار بوو و هەروەها هەڤاڵێکمان بە قارەمانێتی شەهید ببوو کە بەو شێوازە ناسنامەی ئەو هەڤاڵە بۆ ڕای گشتی رادەگەیێنین.
ناو و پاشناو: شەهریار مورادی
کۆد: سەرحەد کۆساڵان
شوێن و کاتی لە دایک بوون: هەورامان – 1988
ساڵی بەشدار بوون: 2012
شۆین و کاتی شەهید بوون: هەورامان – رووار 12/10/2016
هەڤالمان سەرحەد کۆسالان لە رێکەوتی دوانزەی ئەم مانگەدا لە چالاکی وڵام دانەوەی شەهید کەوتنی هەڤالانمان لە سەلاسی باوەجانی دژی رەژیمی داگیرکەری ئیران کە لە هەرێمی هەورامان، گوندی رووار ئەنجام درا لە دوای تێکۆشان و لێدانی گۆرزێکی کۆشەندە لە دوژمن بۆ گرتنی تۆڵەی هەڤالانی بریندار دەبێ و لە بەر قورسی برینەکانی دەرواتە ناو کاروانی شەهیدانەوە. هەڤال سەرحەد کۆسالان لە ژیانی خۆی دا بە شێوازێکی فەدایی بەشدار بوو و بۆ ئازادی گەل و وڵات هەتا هەناسەی خۆی دوایی تێکۆشانی کرد. ئێمە وەک یەکینەکانی پاراستنی رۆژهەڵاتی کوردستان-YRK بۆ ماڵباتی هەڤالمان سەرحەد کۆسالان، هەمو ماڵباتی شەهیدان و تەواوی گەلی کوردستان سەرەخوشی دەکەین و بەلێن دەدەین کە تێکۆشانی خۆمان بۆ ستاندنەوەی تۆڵەی شەهید سەرحەد و تەواوی شەهیدانی ئازادی کوردستان بەرزتر دەکەینەوە.
بڕیارگای ناوەندی یەکینەکانی پاراستنی رۆژهەڵاتی کوردستان – YRK