کاتژمێر 5:30ی ئێوارەی رۆژی چوارشەممە ١٢ی ئۆکتۆبر، هێزەکانمان بۆ وەڵامدانەوەی شەهید بوونی ١٢ هەڤاڵمان کە لە ناوچەی سەلاسی باوەجانی سەر بە پارێزگای کرماشان بە شێوازێکی نامرۆڤانە بە دەستی هیزە خۆجێیەکان و سوپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی ئێران، شەهید کرا بوون؛ چالاکیەکی بە ئەنجامیان پێک هێناوە. لەو چالاکیەدا گەریلاکانمان لە گوندی روواری سەر بە ناوچەی هەورامان هێرش دەکەنە سەر گروپێکی چەند کەسی لە جاشەکانی سەر بە کەسێک بەناوی ئەمین ئەسپەرێسی و لە ئەنجامدا ٦ کەس لەو گروپە دەکوژرێن و چەند کەسێکی تریش بردیندار دەبن. لەو چالاکیەدا هەڤاڵێکمان بە قارەمانێتی شەهید دەبێ کە دواتر ناسنامەی ئەو هەڤاڵە بۆ ڕای گشتی رادەگەیێنین.
لە کۆتاییدا سوێند و پەیمانی خۆمان لەگەڵ هەموو شەهیدانی رێگای ئازادی دووپات دەکەینەوە و بەڵێن دەدەین بە گەلەکەمان کە ناهێڵین خوێنی شەهیدانمان لەسەر عەرزی بمێنەتەوە و هیچ کردارێکی کۆماری ئیسلامی ئێران و بەکرێگیراوانی بێ وەڵام نامێنێتەوە.
بڕیارگای ناوەندی یەکینەکانی پاراستنی رۆژهەڵاتی کوردستان – YRK
2016/10/13