لە رۆژی ٤ / ١٠ / ٢٠١٦ لە ناوچەی سەلاسی باوەجانی هەرێمی دالاهۆی پارێزگای کرماشان، لەنێوان گەریلاکانمان و هێزە داگیرکەرەکانی ئێران شەڕێکی دژوار روویدا کە لەو شەڕەدا جاشە خیانەتکارەکانیش بەشدار بوون، دوژمن بە بەکارهێنانی چڕی تەکنیکی هێزە ئاسمانی و زەمینیەکانی کە گومان دەکرێت ماددەی کیمیایی بەکار هاتبێت هێرشی کردۆتە سەر هەڤاڵانمان، لەهەمان کاتدا و بەپێی ئەو زانیاریانەی بەدەستمان گەیشتووە ئەگەری ئەوە هەیە کە پێش شەڕەکە لەڕێگای بەکرێگیراوانەوە هەڤاڵانمان ژەهرخوارد کرابن بۆیە توانیویانە بە ئاسانی بچنە سەر هەڤاڵانمان و ١٢ هەڤاڵمان شەهید بکەن. دواتر زانیاری فراوان بۆ گەلەکەمان و ڕای گشتی ڕادەگەیەنین، ناسنامەی ئەو هەڤاڵانی گیانیان بەختکردووە بەم شێوەیە.
- ناو و پاشناو: موحەمەد ئەمینی
کۆد: فواد شۆڕشگێر
کات و شوێنی لە دایک بوون: مەریوان – 1997
کاتی بەشدار بوون: 2015
کات و شوێنی شەهادەت: سەلاسی باوەجای – 2016
- ناو و پاشناو: موستەفا زەیرەک
کۆد: وڵات کوردستان
کات و شوێنی لە دایک بوون: مێرسین – 1997
کاتی بەشدار بوون: 2014
کات و شوێنی شەهادەت: سەلاسی باوەجای – 2016
- ناو و پاشناو: نەژدەت ئەر
کۆد: دارا ئیدر
کات و شوێنی لە دایک بوون: ئیدر – 1990
کاتی بەشدار بوون: 2013
کات و شوێنی شەهادەت: سەلاسی باوەجای – 2016
- ناو و پاشناو: سەعدی فەرەجی
کۆد: هەلۆ زرێبار
کات و شوێنی لە دایک بوون: مەریوان – 1981
کاتی بەشدار بوون: 2011
کات و شوێنی شەهادەت: سەلاسی باوەجای – 2016
- ناو و پاشناو: بەهمەن ئەورامی
کۆد: خەبات نیشتمان
کات و شوێنی لە دایک بوون: مەریوان – 1986
کاتی بەشدار بوون: 2009
کات و شوێنی شەهادەت: سەلاسی باوەجای – 2016
- ناو و پاشناو: موستەفا ساڵحی
کۆد: باوەڕ ئارتین
کات و شوێنی لە دایک بوون: پیرانشار – 1988
کاتی بەشدار بوون: 2007
کات و شوێنی شەهادەت: سەلاسی باوەجای – 2016
- ناو و پاشناو: حوسەین بەدیرزادە بلخکانلو
کۆد: جەمیل توڵهەڵدان
کات و شوێنی لە دایک بوون: سەڵماس – 1991
کاتی بەشدار بوون: 2013
کات و شوێنی شەهادەت: سەلاسی باوەجای – 2016
- ناو و پاشناو: ییڵماز دۆخان
کۆد: عاکیف سیمۆرغ
کات و شوێنی لە دایک بوون: ماردین – 1986
کاتی بەشدار بوون: 2013
کات و شوێنی شەهادەت: سەلاسی باوەجای – 2016
- ناو و پاشناو: رەزا پەرویزی
کۆد: کۆچەر میدیا
کات و شوێنی لە دایک بوون: دیواندەرە – 1991
کاتی بەشدار بوون: 2014
کات و شوێنی شەهادەت: سەلاسی باوەجای – 2016
- ناو و پاشناو: مۆئمن موحەمەدی
کۆد: چیا لەیلاخ
کات و شوێنی لە دایک بوون: دێگولان – 1989
کاتی بەشدار بوون: 2012
کات و شوێنی شەهادەت: سەلاسی باوەجای – 2016
- ناو و پاشناو: خەلیل گەدرۆ
کۆد: دژوار زاگرۆس
کات و شوێنی لە دایک بوون: عەفرین – 1993
کاتی بەشدار بوون: 2012
کات و شوێنی شەهادەت: سەلاسی باوەجای – 2016
- ناو و پاشناو: سەعدەت کایا
کۆد: بروسک باز
کات و شوێنی لە دایک بوون: ئیزمیر – 1987
کاتی بەشدار بوون: 2005
کات و شوێنی شەهادەت: سەلاسی باوەجای – 2016
هەر ١٢ هەڤاڵمان بە شێوەیەکی فەدایی بەشداری تەڤگەری ئازادی بوون، لە ژیان و تێکۆشاندا بەڕۆحێکی فیدایی و فیداکاری پێشەنگایەتیان کردو بوونە نمونەی بەرخۆدان بۆ ئێمە. هەتا ئەوکاتەی هەناسە دەکێشین ئێمە دەبینە شوێنکەوتوی هێڵی ئەوان و ئەرکی خۆمان لە بەرزکردنەوەی ئاستی تێکۆشاندا پێک دێنین. بەو هۆیەوە سەرخۆشی خۆمان ئاراستەی بنەماڵەی شەهیدانمان دەکەین، با دڵشاد بن بەوەی کە ئەو پاکڕەوان و بەرخۆدێرانە لە ئامێزی ئێوەدا گەورە بوون. ئێمە وەکو هەڤاڵانی ئەوان بەڵێن دەدەین دۆزی ئازادی سەرخەین و کەی بێت تۆڵەی ئەوان دەستێنینەوە.
فەرماندەیی بڕیارگەی یەکینەکای پاراستنی رۆژهەڵاتی کوردستان- YRK
11.10.2016