رۆژی سێ شەممە رێکەوتی ٤ی ئۆکتۆبر (١٣ی رەزبەر) گروپێک لە گەریلاکانی یەکینەکانی پاراستنی رۆژهەڵاتی کوردستان – YRK، لە ناوچەی سەلاسی باوەجانی سەر بە پارێزگای کرماشان، لە ئەنجامی پیلانگێڕی هێزەکانی سوپای پاسدارانی ئێران و بە کرێگیراوانی هەرێمی، شەهید بوون. دواتر سەبارەت بەم بابەتە وردەکاری و زانیاری زیاتر بۆ ڕای گشتی بڵاو دەکەینەوە.
فەرمانداری یەکینەکانی پاراستنی رۆژهەڵاتی کوردستان – YRK
6/10/2016