لە مێژووی گەلی کورد و لە دیرۆکی مرۆڤایەتی دا گەلێک قاڕەمانەتی و داستانی ئەفساناوی لەسەر شۆڕشگێران و خەباتکاران تۆمار کراوە. یەک لەو چیرۆکە کەم وێنانەی تیکۆشان و نەبەرد دژ بە داگیرکاری، “حیماسەی پاکرەوانانی قەڕەداغ” بووە کە بەدەستی پۆڵایینی جەنگاوەرانی تەڤگەری ئازادی گەلی کورد لە ساڵی ٢٠٠۱ خولقاوە. رۆژی ١٣ی مانگی خەرمانان لە هێرشێکی گشتی بۆ سەر حەڕەکەتی ئازادی گەلی کوردستان حەوت هەڤاڵ و جەنگاوەری کورد سەڕەرای وەیکە تازە بە جەرگەی خەبات و ڕێزەکانی شۆڕش پەیوەست ببون دەکەونە بەر بۆسەی هێزە تاریکپەرەستەکان و هاوپەیمانانی ئەوان و دوای شەش رۆژ بەرخۆدان لە رۆژی ١٩ی خەرمانان تەڤڵی کاروانی نەمران و نەبەزانی ڕێگەی ئازادی دەبن.
ناوی ئەم پاکڕەوانانە کە لە چوارچێوەی پیلانگێڕی و هاوپەیمانی هەندێک لایەنی کوردی و دەوڵەتانی ناوچە گیانیان بەخت کرد بریتی بوون لە “سەحەر قادری ناسراو بە روناهی سنە، تەوار مەهاباد، مازیار موشرفی ناسڕاو بە هیوا سنە، ئارمان سنە، هێمن مهاباد، زانا مەهاباد، تانیا دێرسیم ، شاهۆ جوانڕۆ”، کە توانیان بە فیداکاری مەزن و بە تێگەیشتن لە فەلسەفەی بەرخۆدانی تەڤگەری ئازادی تاریخێکی نوێیان تۆمار بکەن.
بێ گومان وەک کۆمیتەی شەهیدانی پەژاک و تێکۆشەرانی رێگەی ئازادی یادی ئەم گەورە مرۆڤانە بەرز ڕادەگرین و وێڕای شەرمەزاری ئەو لایەن و دەوڵەتانەی کە دەستیان لەناو ئەم پیلانگێریە دا گڵاو بوو، سۆز و بەڵێنی دەدەین بە روحی شەهیدانمان کە وەک بەرخۆدانی رۆژئاوا تۆلەی قەتلوعامی رۆڵەی گەلەکەمان بستێنینەوە و تێکۆشانمان بۆ گەیشتن بە ئاشتی و ئازادی بەرز ڕاگرین.
کۆمیتەی شەهیدانی پەژاک
١٢ خەرمانانی ٢٠١٦ زایینی