دوێنێ یەکشەممە بەرواری 20ی پوشپەڕی 1395 هەتاوی، لە ناوچەی رێژاو سەر بە شاری داڵاهو، لە ئەنجامی شەڕ و پێکدادان، ژمارەیەک لە بەرپرسارنی ئیداری و ئەمنیەتی پارێزگای کرماشان کوژران و بریندار بوون. هەندێک لە راگەیاندنەکانی ناوخۆیی و دەرەکی به بێ هیچ لێکۆڵین و روون بوونەوەیەک لە ئەنجامدەرانی ئەو هێرشە، بە شێوازێکی ناراستەوخۆ بەرپرسیارێتی ئەو هێرشە دەخەنە ئەستۆی هێزەکانی یەکینەکانی پاراستنی رۆژهەڵاتی کوردستان – YRK. بە ڕای گشتی رادەگەیەنین کە ئەو پێکدادان و هێرشە هیچ پەیوەندیەکی بە یەکینەکانی پاراستنی رۆژهەڵاتی کوردستان – YRKوە نیە و هەر جۆرە ئیدعایەک لەو بارەیەوە زۆر بە ئاشکرایی رەد دەکەینەوە.
فەرمانداری یەکینەکانی پاراستنی رۆژهەڵاتی کوردستان – YRK
21ی پوشپەڕی 1395 هەتاوی