ڕۆژی شەممە 21ی گوڵانی 2016 لە ستۆکهۆلمی پایتەختی سوێد کۆنفراسێک لە سەر ئێعدام لە ئێران، بە پێشەنگایەتی کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان (ک.ن.ک)، پارتی ژیانی ئازادی کوردستان (پەژاک) و وەقفی فەرزاد کەمانگەر بەرێوە چوو. لە ئەم کۆنفرانسەدا پارت و رێکخراوی جیاواز، لە دوو پانێل دا لە سەر لایانە جیاوازەکانی سیاسی، یاسایی، ئەمنیەتی و کۆمەڵایەتی دیاردەی ئێعدام و کاریگەریەکانی لە سەر کۆمەڵگا لێکۆلینەکان و نرخاندنەکانیان پێشکەشی بەشداربووان کرد.

ئاخافتوانان بریتی بوون لە:

  • کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان – ئەحمەد کاراموس
  • بزووتنەوەی تێکۆشانی ئازادی ئەلئەحواز – هودا هەواشم
  • گرووپی مافی مرۆڤی بەلوچیستان – مەنسوور بیباک
  • یاساناس و چالاکی مافی مرۆڤ – سەحەر محەمەدی
  • پارتی ژیانی ئازادی کوردستان (پەژاک) – یوسف سوڵتانی
  • کۆمەڵگای ژنانی ئازادی رۆژهەڵاتی کوردستان (کەژار) – غەزال عەلیاڵی
  • تۆڕی مافی مرۆڤی کوردستان – رێبوار فەخری
  • کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان – سەعید سەنەندەجی
  • جەوانانی زاگرۆس – ئەژین ئەحمەد

 

لە ئەم کۆنفرانسەدا کە 3 کاتژمێری خایاند، ئاخافتوانان سەرەڕای نرخاندنی سیاسەتی ئێعدام لە کۆماری ئیسلامی ئێران، خەسارناسی ئەم دیاردە دژەمرۆڤانەیان کرد و لە سەر چۆنیەتی و ڕێکارەکانی تێکۆشان دژی ئەم دیاردەیە گفتگۆیان کرد. کۆنفرانس بە خوێندنەوەی پێشنیارەکان و خوێندنی ئەنجامنامە کۆتایی پێهات.

 

[gdl_gallery title=”konferansa-diji-edam-li-irane-2016-05-21″ width=”165″ height=”165″ galid=”1″ ]