لە رێکەوتی 5ی مانگی نیسان، لە ستۆکهۆلمی پایتەختی سوید، بە دەستپێشخەری کۆمیتەی پارتی ژیانی ئازادی کوردستان، پەژاک و بەشداری چەندین پارت و لایان و کەسایەتی سیاسی و مەدەنی، مەراسمێک بە بۆنەی دەهەمین ساڵوەگەری دامەزراندنی پەژاک و رۆژی لە دایک بوونی رێبەر ئاپۆ بەرێوە چوو.
مەراسمەکە بە رێزگرتن لە یادی شەهیدان و سرودی نەتەوەیی “ئەی رەقیب” دەستی پێ کرد. لە سەرەتای مەراسمەکەدا بەرێز شێرزاد کەمانگەر ئەندامی کۆردیناسیۆنی پارتی ژیانی ئازادی کوردستان وتەیێکی پێشکەش کرد کە لە لایان بەشداربووان بە گەرمی پێشوازی لێکرا و لە بەردەوامی پرۆگرامەکان دا پارتە سیاسیەکان، رێکخراوە مەدەنیەکان و چەندین کەسایەتی سیاسی و چالاکی مەدەنی پەیامی پیرۆزبایی خۆیان پێشکەش کرد.
پارت و لایانە سیاسیەکانی کە پەیامەکەیان پێشکەش کرد بریتین لە:
کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان — KNK
پارتی یەکیەتی دیمکوراتیک — PYD
کۆمەڵەی ژنانی کورد لە سوید – ئامارا
پارتی ئازادی کوردستان
بزاڤی عەرەبی ئازادیخوازی ئەلئەحواز
کۆمەلەی مافی مرۆڤی کوردستان — KMMK
پارتی چارەسەری دیموکراتیکی کوردستان — PÇDK
پارتی گەلی بەلوچستان
کۆمەلەی دایکانی کورد لە سوید
پارتی گۆڕانی دیموکراتیکی مەزۆپۆتامیا — سوریانی
کۆمەلە، حیزبی کۆمۆنیستی ئێران
پارتی چەپی سوید
رێکخراوی ژنانی ئازەرمێهری کوردستان
پارتی سەوز (ژینگە)ی سوید
کوردۆساید واچ — چاک
ناوەندی زەردەشتیانی کورد لە سوید
کۆمەلگای ئاشتی و گەشەپێدانی کوردستان
هەروەها کۆمەڵەی یەکسانی، پارتی سەربەخۆیی کوردستان، بەرپرسی کۆمسیۆنی دەرەوەی پارتی مۆدراتی سویدی و 2 پەرلەمانتەری سەر بە پارتی چەپی سویدی پەیامی پیرۆزبایی خۆیان ناردبوو بۆ مەراسمەکە.
لە نێوان پەیامە سیاسیەکان دا بەرنامەی هونەریش پێشکەش کران. سرودێکی شۆرشگەری کە بۆ یادی دامەزراندنی پەژاک ئامادە کرابوو بۆ یەکەم جار لە ئەم مەراسمەدا پێشکەش کرا. گروپی فۆلکلۆری جەوانانی زاگرۆس بە نیشاندانی هەڵپەرکەی کوردی مەراسمەکەیان رازاندەوە. هەر وەها هونەرمەندان کاڵێ ئاتەشین و سیدار چەند گۆرانی شۆرەشگەریان خوێندەوە، پاشان بە دەنگی هونەرمەندی گەنج سیدار و گۆڤەندی بەشداربووان و بە جۆشێکی فراوەنەوە مەراسمەکە کۆتایی پێهات.
[gdl_gallery title=”4nisan-stockholm-05042014″ width=”120″ height=”120″ galid=”1″ ]