چەندین پارتی سیاسی و رێکخراوی مەدەنی کوردستانی، ئێرانی، تورک، بەلوچستانی، سوێدی و ئامریکای لاتین حکومەتی تورکیەیان شەرمەزار کرد و داوایان لە دەوڵەتی سوێد کرد کە یارمەتی ئابووری و فرۆشتنی تەقەمەنی بۆ تورکیا ڕابگرێت.
ئەو پارت و رێکخراوانە کۆمیتەیەکیان بە ناوی “کۆمیتەی دژایەی بەرامبەر کۆمەڵکوژی لە تورکیا” راگەیاند و داوایان لە حکومەتی تورکیا کرد کە هەرچی زووتر کۆمەڵکوژی و توندوتیژی لە باکوری کوردستان ڕابگیرێت و داوای ئاشتی و ئارامیان بۆ باکوری کوردستان و تورکیا کرد. هەروەها بەشداربووان پشتیوانی خۆیان بۆ بەرخۆدانی گەل لە باکور راگەیاند.
پارت و رێکخراوەکانی “کۆمیتەی دژایەی بەرامبەر کۆمەڵکوژی لە تورکیا”:
- پارتی سۆسیالیستی سوێد
- پارتی عەدالەتی سۆسیالیستی سوێد
- شۆرای پشتیوانی لە تێکۆشانی ئازادیخوازانەی گەلانی ئێران
- پارتی ژیانی ئازادی کوردستان (PJAK)
- پارتی کۆمۆنیستی ئێران
- هەستەی کەمینە (ئەقەلیەت)
- پارتی کۆمۆنیستی کرێکاری ئێران (حیکمەتیست)
- جەوانانی چپ لە ستۆکهۆلم
- پارتی چەپی سوێدی لە ستۆکهۆلم
- ناوەندی کۆمەڵگای دیموکراتیکی کورد لە سوێد (NCDK-Sverige)
- کۆمیتەی رۆژئاوا، ستۆکهۆلم
- پارتی یەکەتی دیموکراتیک (PYD)
- مەجلیسی ژنانی کورد، ئامارا (AMARA)
- ئینسیاتیڤی ژنانی ئازاد
- کۆمەلەی مافی مرۆڤی کوردستان (KMMK)
- کۆمەڵی چاندی و یەکگرتوویی گەل
- کۆمەڵگای بەلوچ لە سوێد
- هێزی کرێکارانی سوێد
- کۆمەڵی دایکانی کورد لە سوێد
- فەداییەکانی کۆمۆنیست
- پلاتفۆرمی ئامریکای لاتین
[gdl_gallery title=”idane-kirdini-heresekani-turkiye-bo-ser-bakur-le-swed-2016-01-31″ width=”120″ height=”120″ galid=”1″ ]