دامەزراندنی كۆماری كوردستان لە شاری مەهاباد هەوڵێكی ئازادیخوازانە بوو بۆ هاتنەدی خۆبەڕێوەبەریەکی ئازاد و پێگەیەكی شیاو و دادپەروەرانە بۆ گەلی كورد. ئەو هەوڵە دوای شەڕی دوهەمی جیهانی و تێکچونی باڵانسی سیاسی- نیزامی لە ناوچەکە بوو کە دەرفەتێک خوڵقا بۆ کورد لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان بۆ ئیفادەکردنی ئیرادە، ئەوەش سەلمێندرا کە دەکرێت لەناو بەرداشی زلهێزەكانی ئەو سەردەمەدا و هەبونی هێژمۆنخوازی دەوڵەت-نەتەوەی ئێران پێگەیەك بۆ كورد دروست بكرێت و ئەوەش دەریخست، گەلی كوردستان ژینگەیەكی لەبار و كراوەیان هەیە بۆ چەسپاندنی دیموكراسی و ئازادی و گرنگیدان بە بەهاکانی ئینسانی. ئێستاش لەكاتێكدا یادی (٧٠)ەمین ساڵیادی دامەزراندنی كۆماری كوردستان بەرز رادەگرین، كە رۆژهه‌لاتی ناوین تووشی قه‌یرانێکی گه‌وره‌ی مرۆڤی و پێشلکاری مافه‌کانی مرۆڤ بوه‌ته‌وه و گه‌لانی ناوچه‌که رووبه‌ڕووی هۆڤانه‌ترین و دڕندانه‌ترین کرده‌وه‌کان ده‌بنه‌وه له لایه‌ن کێشه‌یه‌کی د‌ستکرد به ناوی داعش که له ناوه‌ندی کاپیتالیزمی جیهانیه‌وه ساز کرا بۆ به‌دیهنان و ده‌سته‌به‌رکردنی به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانیان و هه‌تا ئەستاش به ئه‌شکه‌ره پاڵپشتیان ده‌کرێت، هاوکات گەورەترین پێشێلكارییەكان به هه‌مان عه‌قلیه‌ت بەرامبەر گەلی كورد لە رۆژهەڵاتی كوردستان و هەمو بەشەکانی کوردستان لە ئارادایە. دەسەڵاتدارانی تاران بە سەپاندنی سزای لەسێدارەدان و گرتن و راوەدونان و ئەشكەنجەكردن دەیانەوێت خواستەكانی گەلەكەمان بۆ ئازادی سەركوت بكەن، هێزە کۆیلە و کۆنەپاریزەکان بۆ بەرژەوەندی خۆیان بە چەواشەکاری و فریوی گەل لە سەنگەری داگیرکەراندا دەیان هەوێت هەمو کوردستان تەسلیم بە داگیرکەر بکەن و هاوکات دوژمنانی ئازادی، کوردوستانیان کردۆتە مەیدانی شەڕ و قەتڵگا.
بەرزراگرتنی (٧٠)ەمین ساڵیادی كۆماری كوردستان لەكاتێكدایە، گەلەكەمان لە رۆژئاوای كوردستان، لە ژێر هێرشی دڕندانەی داعش و کۆنەپەرەستاندا بەرخۆدان دەکات و لەسەرەتاكانی هەڵهاتنی خۆری ئازادیدایە و ماوەی ٣ ساڵە كار بۆ ئەوە دەكەن لە ناو بەرداشی دابەشكاریەكانی ناوچەكەدا پێگەیەكی شیاو و ئازاد بۆ كورد دەستەبەر بكات و ئیتر مافە نەتەوەیی و مەدەنی و دیموكراسییەكان و پێدانی بەڵگەی ناسنامە خەونێكی ئەبەدی نەبێت بۆ گەلەكەمان لە قامیشلۆ تا عفرین. ئازادی و چەسپاندنی پێگەیەكی شیاو بۆ گەلەكەمان لەو بەشەی كوردستاندا، هەنگاوێكی پتەوە بەرەوە گەشەی دیموكراسی و مەدەنیەت و دەستەبەركردنی مافەكان و خۆبەڕێوەبەریەکی ئازاد، له پێناو خوڵقاندنی کۆمه‌ڵگایه‌کی دمۆکراتیک و گه‌لێکی ئازاد و ده‌سته‌به‌رکرنی کۆنفدرالیزمی دمۆکراتیک بۆ هه‌موو گه‌لانی ناوچه‌که و لە پرۆسەی سەرلەنوێ داڕشتنەوەی نەخشەی سیاسی و ئابوری رۆژهه‌ڵاتیناویندا ، كە ئەوەش پێش لە دوبارە بوونەوەی سیناریۆكانی هێژمۆنخوازان بە دژی گەلەکەمان دەگرێت، كە پێشوتر كورد یەكێك لە قوربانییە گەورەكانی بوو. لە گەڵ یادكردنەوەی ساڵیادی كۆماری كوردستان، گەلی كورد لە باكوری كوردستان وێڕای ئامادەبوونێكی بەهێزیان لە گۆڕەپانی مەدەنی و دیموكراتیك و سەربازیدا، روبەڕوی دژواریەكانی پرۆسەی ئاشتی بوونەتەوە، و شەڕێکی ماڵوێرانکەر بە سەر گەلەکەماندا سەپاوە، شەڕێکی بە ئێش و ئازار له به‌رانبه‌ر زیهنیه‌تی کۆنه‌په‌ره‌ستانه و فاشیستیانه‌ی میراتخۆرانی عه‌قلیه‌تی ئیمپراتۆریه‌تی عۆسمانی و ده‌سته‌براکانی داعش، بەڵام بەرخۆدانێکی بە ڕومەت و بە ئیرادە لە هەمبەریدا راوەستاوە بۆ بەدیهێنانی ئازادی لە کوردستان.
ئەزمونی کۆماری کوردستان گەرای ناسنامەی کەسایەتی ئازادی سیاسی و نەتەوەیی بۆ گەلەكەمان چاندوە، كە پێداگرمان دەكات لەسەر كاركردن و بەردەوامیدان بۆ هاتنەدی ئازادی و گەشەپێدانی دیموكراسی و مافەكانی مرۆڤ و خۆبەڕێوەبەری دێمۆکڕاتیک.
هاوکات له گه‌ڵ پیرۆز کردنی یادی دامه‌زراندنی کۆماری کودستان سڵاوی خۆمان ئاراسته‌ی خۆڕاگری و به‌رخۆدانی بێ‌وینه و شۆڕشگێڕانه‌ی گه‌له‌که‌مان ده‌که‌ین و سه‌ری ڕێز و نه‌وازش داده‌نین بۆ هه‌موو شه‌هیدانی ئه‌و شۆڕشه و سه‌رجه‌م شه‌هیده‌کانی ڕێگه‌ی ئازادی و رزگاری وڵاته‌که‌مان.
مەجلیسی پارتی ژیانی ئازادی كوردستان (PJAK)
22\01\2016