دوابه‌دوای سه‌فه‌ره زه‌نجیره‌یه‌كانی كاربه‌ده‌ستانی ئاسایشی كۆماری ئیسلامی ئێران بۆ باشووری كوردستان و به‌رنامه‌رێژی قۆناخێكی نوێ له شه‌ڕی تایبه‌ت دژی بزوتنه‌وه‌ی ئازادیخوازی ئاپۆیی له رۆژهه‌ڵاتی كوردستان، وئه‌حزابی گرێدراوی بارزانی له رۆژهه‌ڵاتی كوردستان (حدكا، حدك) بوونه‌ته كه‌ره‌سته‌یه‌كی ئه‌ساسی ئه‌م شه‌ڕه تایبه‌ته. ئه‌م ئه‌حزابه زه‌ردانه كه ته‌جروبه‌یه‌كی ده‌مدرێژیان له به فیرۆدانی وزه‌ی كۆمه‌ڵگای كوردی و تكهه‌ڵچوون له‌گه‌ڵ تێكۆشه‌رانی كورد هه‌یه، ده‌یانهه‌وێت تا به فه‌رهه‌نگی فالانژیستی، كۆمه‌ڵگای كوردستان به‌ره‌و گۆڕه‌پانێكی بیر ته‌سكانه و مۆغره‌زانه رابكێشن. ئه‌م ئه‌حزابانه له‌م ماوه درێژه له پاسیڤ بوون و كه‌مپنشینی خۆیان بوونه‌ته حه‌وانگه‌ی سیخوری چه‌ند لایه‌نه و مۆره‌ی وه‌زاره‌تی ئیتڵاعات و سپای پاسداران. یه‌كێك له رێگا ئه‌ساسیه‌كانی شه‌ڕی تایبه‌ت، ره‌ش كردنی ئه‌و كه‌سانه‌یه كه بیروڕای جیاوازیان هه‌یه و ئه‌و كه‌سانه‌ی كه له چوارچێوه‌ی سیاسه‌ته هاوبه‌شه‌كانی ده‌وڵه‌ت و ئه‌م ئه‌حزابانه جێ ناگرن. له‌م رۆژانه‌ی دواییدا به‌شێك له‌م كه‌سانه كه ئه‌ندامێتی ئه‌وان له ناوه‌نده ئیتڵاعاتیه‌كان و ئاسایشی رژیم ئاشكرایه و له‌هه‌مان كاتدا خۆیان وه‌ك پشتیوانانی ئه‌حزابی زه‌رد نیشان ده‌ده‌ن و پده‌چێت كه كارتی ئه‌ندامێتی ئه‌م ئه‌حزابانه‌شیان له گیرفانیاندا بێت، هێرشێكی به‌رفراوانیان بۆ به‌دناو كردنی كه‌سایه‌تیه مه‌ده‌نیه‌كان و وڵاتپارێزانی كورد ده‌ستپێكردووه. بێ گومان ئه‌م كرده‌وه نا ئه‌خلاقیانه‌ی مۆره‌كانی رژیم ناتوانن ئه‌م كه‌سایه‌تیه تێكۆشه‌ر وڵاتپارێزانه ره‌ش بكه‌ن، هه‌روه‌ها ناتوانن ئه‌و سه‌ركه‌وتنانه‌ی كه گه‌لی تێكۆشه‌ری كورد رۆژبه‌رۆژ به‌ده‌ستی دێنێت كه‌مره‌نگ بكه‌نه‌وه.
له‌م رێگایه‌وه سه‌ره‌نجی رای گشتی كوردستان بۆ سه‌ر ئه‌م نه‌خشه چه‌په‌له راده‌كێشین و هه‌روه‌ها ئه‌م مۆرانه و پشتیوانانیان وشیار ده‌كه‌ینه‌وه كه هه‌وڵی تاقیكردنه‌وه‌ی ئاستی سه‌بری بزوتنه‌وه‌ی ئاپۆیی و گه‌لی وڵاتپارێز كوردستان نه‌ده‌ن.
مه‌جلسی پارتی ژیانی ئازادی كوردستان ─ PJAK
20.06.2015