دوای تێپه‌ڕبوونی دوو مانگ كێبڕكێی پارته‌كان له‌توركیا و چاوه‌ڕوانیه‌كان، دوێنێ 7ی حۆزه‌یران هه‌ڵبژاردنی مێژوویی په‌ڕله‌مانی توركیا به‌ڕێوه‌ چوو، دوای راگه‌یاندنی ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردن ئاشكرا بوو كه‌ پارتی دیموكراتی گه‌لان سه‌ره‌ڕای هه‌موو هه‌وڵه‌ گێره‌شێوێنیه‌كانی حكومه‌تی AKP و تێپه‌ڕبوونی به‌ربه‌ستی 10% توانی سه‌ركه‌وتنی گه‌وره‌ مسۆگه‌ر بكات و خه‌یاڵی سه‌دان ساڵه‌ی كورد بێنێته‌ دی. ئه‌م سه‌ركه‌وتنه‌ رێگای بۆ دیموكراتیزه‌كردنی توركیا و رۆژهه‌لێتی ناوین و سه‌ركه‌وتنی پڕۆسه‌ی ئاشتی له‌توركیا كرده‌وه‌و زهنیه‌تی دیكتاتۆری پارتی دادو گه‌شه‌دانی تێكدا.

سه‌ركه‌وتنی HDP له‌و هه‌ڵبژاردنه‌دا، سه‌ركه‌وتنی پڕۆژه‌ی رێبه‌ر ئاپۆ له‌توركیا و رۆژهه‌ڵاتی ناوینه‌. هاوكات سه‌ركه‌وتنی سه‌رجه‌م توێژ و پێكهاته‌ ژێرده‌سته‌كانی ناوخۆی توركیا و سه‌ركه‌وتنی تێكۆشانی ئازادیخوازی ژنه‌. ئه‌و سه‌ركه‌وتنه‌ ده‌رفه‌ت بۆ ژیانێكی نوێ و قۆناخێكی نوێ تێكۆشان بۆ گه‌لانی توركیا هێنا ئاراوه‌.

وه‌ك پارتی ژیانی ئازادی كوردستان (PJAK) ئه‌م سه‌ركه‌وتنه‌ له‌سه‌ره‌تا له‌داهێنه‌ری ئه‌م پڕۆژه‌یه‌ رێبه‌ر ئاپۆ، گه‌لی كورد له‌هه‌ر چواربه‌شی كوردستان و به‌تایبه‌ت باكووری كوردستان و سه‌رجه‌م گه‌لانی ئازادیخواز له‌توركیا و جیهان و له‌هاوسه‌رۆكانی HDP و سه‌رجه‌م په‌ڕله‌مانتاران و ئه‌ندامانیان پیرۆز ده‌كه‌ین. هیوادارین ئه‌و سه‌ركه‌وتنه‌ ببێته‌ هه‌وێتی ئاشتی و دیموكراسی له‌توركیا و رۆژهه‌ڵاتی ناوین.

 

مه‌جلیسی پارتی ژیانی ئازادی كوردستان ─ PJAK
08.06.2015