لە سەرەتا دا له كه‌سایه‌تی شه‌هیدانی رۆژئاوا، ته‌واوی شه‌هیدانی رێگای ئازادی و دیمۆکراسی کوردستان وه‌بیر دێنین و سه‌ری رێز و و نه‌وازش له به‌ر قامه‌تی به‌رزیان داده‌نوێنین.
ئه‌مرۆ شاهیدی به‌رزبوونی ئاستی به‌رپرسیارێتی نه‌ته‌وه‌یی لاوانی كورد له هه‌ر چوار پارچه‌ی كوردستانین کە شانبه‌شانی یه‌ك و به رۆحی فیدایی له به‌رامبه‌ری نه‌یارانی كورد و مرۆڤایه‌تی بۆ مسۆگه‌ر کردن و سه‌قامگیر كردنی ئازادی تێکۆشان دەکەن. له‌م چه‌ند رۆژی رابردوودا هه‌نگاوی پاككردنه‌وه‌ی هه‌موو رۆژئاوا له چه‌ته‌كان به پێشه‌نگی فه‌رماندار رووبار قامشلی له كانتۆنی جزیره ده‌ستی پێكرد، كه سه‌ركه‌وتووانه هه‌موو ئامانجه‌كانی پێكا و هه‌موو ئه‌و ناوچه‌گه‌له له ده‌ست داعش بوو رزگار كرا. له‌م شه‌ره‌دا چه‌ند شه‌رڤانیش، قاره‌مانانه شه‌ڕیان كرد و چوونه ناو ریزی كاروانی شه‌هیدانی رێگای ئازادی و دیمۆکراسی کوردستان. له خۆڵقاندنی داستانی كانتۆنی جزەیردا چه‌ند شه‌روانی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان به به‌رخۆدانێكی بێ وێنه به ناوه‌كانی: 1.ئەزدا ماکۆ (سارا ئادەم پیرۆ)، 2. شۆرش شۆرشگێڕ (ئیبراهیم رەسک)، 3. شۆرش شەپۆل (هیوا ئوژدەل)، 4. تایلان پیر (عەبدوڵا قاسم) شه‌هید بوون. سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی هه‌موو گه‌لی كورد به تایبه‌ت له بنه‌ماڵه‌ی ئه‌م شه‌هیده قاره‌مانانه ده‌كه‌ین و جارێكی دیكه سوێندی خۆمان له‌گه‌ڵ شه‌هیدان بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی خه‌بات له پێناو دۆزی كورد نوێ ئه‌كه‌ینه‌وه. ئه‌م شه‌هیده قاره‌مانانه نه ته‌نیا له رۆژئاوا، به‌ڵكوو له رۆژهه‌ڵات و باشووری كوردستان رۆلێكی به‌رچاویان هه‌بوو بۆ شه‌ركردن و تێكشكاندنی هێرشی هه‌موو نه‌یارانی كورد. ئه‌و هه‌ڤالانه به خه‌باتی شۆڕشگێڕانه‌ی خۆیان هه‌موو سنووره ده‌سكرده‌كانی دۆژمنانی كوردیان تێك‌شكاند و رۆلێكی به‌رچاویان هه‌یه بۆ به‌رز كردنه‌وه‌ی هه‌ستی به‌رپرسیارێتی نه‌ته‌وه‌یی كورد و خاوه‌ندارێتی له هه‌موو شه‌هیدانی رێگای ئازادی و مرۆڤایه‌تیدا.
له كۆتاییدا جارێكی دیكه سه‌ره‌خۆشی خۆمان بۆ بنه‌ماڵه‌ی ئه‌م شه‌هیده سه‌ربه‌رزانه و هه‌موو كوردێكی ئازادیخواز دەردەبڕین و سۆز و په‌یمانی پابه‌ند بوون به تێكوشانی ئه‌م شه‌هیدانە دەده‌ین. هه‌روه‌ها داوا له له هه‌موو گه‌نجانی كورد ده‌كه‌ین كه به به‌شداری له ریزه‌كانی گه‌ریلا، خاوه‌ندارێتی له رێبازی پیرۆزی شه‌هیدان كه روومه‌تی گه‌لی ئازادیخوازی كورده بكه‌ن.
شه‌هید روومه‌تی ئێمه‌ن
شه‌هید رووناكی رێگای ئازادین
شه‌هید نامرن
یه‌كینه‌كانی پاراستنی رۆژهەڵاتی كوردستان ─ YRK
02.06.2015