ماوەیەکە هێزە تایبەتەکان و کۆنترا گەریلای ڕژێمی کۆماری ئیسلامی لەگەڵ ئەوەی کە ڕۆژهەڵاتی کوردستانیان میلیتاریزە کردووە، دەستیان داوەتە ئۆپەراسیۆنی سەربازی و دانانی کەمین بۆ یەکینەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان YRK.

سەرەڕای ئەوەی لە لێدوانەکانی پێشووماندا چەندین جار هۆشداریمان دابوو کە ئەگەر هێزە سەربازیەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران ئۆپەراسیۆنی سەربازی ئەنجام بدەن و کەمین دابنێنەوە ئەوا ڕوو بەڕووی پەرچەکرداری گەریلاکانمان دەبنەوە، بەڵام لەبەرواری ٢٠ / ٥ / ٢٠١٥ کاتژمێر یەک و نیوی دوای نیوەشەو بەهۆی کەمینی هێزە سەربازیەکانی ئێران و کۆنترا گەریلا بۆ گەریلاکانمان لە گوندی هەنجیرانی مەریوان، ئاڵۆزی و تێکهەڵچوون هاتۆتە ئاراوەو لەئەنجامدا یەک ئەندامی سوپای پاسداران کوژراوە. لەم ڕوو بەڕووبوونەوەیەدا هێزەکانمان هیچ زیانێکی بەرنەکەوتووە.

لەکۆتاییدا جارێکی تر هۆشداری دەدەینە هێزە سەربازیەکانی ڕژێم و گروپی کۆنترا گەریلای کۆماری ئیسلامی ئێران کەلە ئاکامی بەردەوامی گوشار بۆسەر گەلەکەمان، ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆن و کەمین دانانەوە، لەسەر بنەمای یاساکانی پاراستنی ڕەوا وەڵام دانەوەی توندترمان دەبێت.

فەرمانداری یەکینەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان ─ YRK
22.05.2015