رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ی رابردوو له ئاكامی سیاسه‌تی نامرۆڤی و هۆڤانه‌ی رژیمی دوواكه‌وتوو و خوێنمژی كۆماری ئیسلامی ئێران و به پیلانگێڕییه‌كی نوێ به داخه‌وە “فه‌ریناز خوسره‌وانی” خه‌ڵكی شاری مه‌هاباد به‌هۆی پاراستنی كه‌رامه‌تی و قبوڵ نەکردنی سیاسه‌تی قڕكردن و په‌ره‌پێدانی كه‌لتووری ده‌ستدرێژی له لایه‌ن ده‌وڵه‌ته‌وه هێرش كرایه سه‌ری و گیانی به‌خت كرد.
خه‌ڵكی شاری مه‌هاباد و به‌تایبه‌ت جه‌وانان بۆ خاوه‌نداریه‌تی له فه‌ریناز و ده‌ربڕینی ناره‌زِایه‌تی خۆیان رژانه سه‌رشه‌قام کە بە وتەی سەرچاوە هەرێمیەکان له ئاكامی ته‌قه‌ی هێزه‌كانی رژیم چه‌ندین كه‌س شه‌هید و بریندار بوون. سه‌ره‌تا پرسه و سه‌ره‌خۆشی خۆمان ئاراسته‌ی بنه‌ماڵه‌ی فه‌ریناز و شه‌هیدانی ئەم ڕووداوە ده‌كه‌ین و سڵاو له هه‌ڵوێستی قاره‌مانانه‌ی جه‌وانانی مه‌هاباد ده‌كه‌ین. بێگومان ئه‌و پیلانگێڕی و سیاسه‌ته‌ی كه كۆماری ئیسلامی ئێران له سه‌ر گه‌لی كورد و به‌تایبه‌ت ژنان به‌ڕێوه‌ی ده‌بات، ئه‌نجامی زهنییه‌ت و كه‌لتووری ده‌ستدرێژی ده‌وڵه‌ت و دەستهەڵاتخوازی رژیمه كه بۆ جارێكی دیكه له مه‌هاباد خۆی نیشاندا.
مێژووی كۆماری ئیسلامی ئێران پڕه له ده‌ستدرێژی و ملهوڕی و جه‌نایه‌ت ده‌رحه‌ق به ژنان. رژیمی ئێران كۆمه‌ڵگا و نرخه‌كانی به موڵكی خۆی ده‌زانێت، بۆیه به هه‌موو شێوازێك زه‌خت و گوشار ده‌خاته سه‌ریان. رۆژانه له لایه‌ن ئه‌م دەستهەڵاتە ره‌ش و دواكه‌تووه‌وه شاهیدی چه‌ندین رووداوی دڵته‌زێن و سووكایه‌تی و ده‌ستدرێژی كردنه سه‌ر ژنان و جه‌وانانین. زهنییه‌تێك كه بوو به هۆكاری گیان له ده‌ستدانی فه‌ریناز، هه‌مان زهنییه‌ت و عه‌قلییه‌تی كۆنه‌پارێز و پیاوسالاره كه ماوه‌یه‌ك له‌مه‌وبه‌ر، شه‌یدا، ره‌یحانه، فه‌رخونده و چه‌ندین ژن و جه‌وانی دیكه‌ی كرده قوربانی. جارێكی دیكه ده‌ركه‌وت كه هیج فه‌رق و جیاوازییه‌ك له نێوان عه‌قلییه‌تی داعش و كۆماری ئیسلامی‌دا نیه. ئه‌م رووداوه ته‌نیا هێرش بۆ سه‌ر فه‌ریناز نیه، به‌ڵكوو له كه‌سایه‌تی ئه‌ودا هێرشه بۆ سه‌ر كۆمه‌ڵگا و به‌هاكانی به‌گشتی. ئیدی كاتی ئه‌وه هاتووە كه ژنان و جه‌وانان هاوكات له گه‌ڵ ده‌ربڕینی ناره‌زایه‌تی خۆیان، به شێوه‌یه‌كی به‌رفراوان له ده‌وری یه‌كتر كۆ ببنه‌وه و یه‌كگرتووانه داكۆكی له كه‌سایه‌ت و كه‌رامه‌تی كۆمه‌ڵگا بكه‌ن. پێویسته ژنانی كورد هێزی پاراستنی خۆیان و كۆمه‌ڵگا پێش بخه‌ن و ئیدی هێڵێكی سوور بۆ چه‌ته‌كانی رژیمی ئێران دیار بكه‌ن، تاكو چی تر شاهیدی رووداوی له‌م چه‌شنه نه‌بین. هه‌ر وه‌ها بانگ له ژنان و جه‌وانانی كورد له شاره‌كانی دیكه‌ی رۆژهەڵات ده‌كه‌ین كه جه‌وانانی مه‌هاباد به‌ته‌نیا نه‌هێڵن و ئاستی ناره‌زایه‌تییه‌كان به‌رزتر بكه‌نه‌وه. به‌رپرسیاری ئه‌م جه‌نایه‌ته كاربه‌ده‌ستانی كۆماری ئیسلامی ئێرانن و پێویسته بزانن كه جه‌نایه‌تی وه‌ها ناشاردرێته‌وه و ته‌نیا بڵێسه‌ی ره‌ق و تووڕه‌یی جه‌وانان زیاتر ده‌كات.
له كۆتاییدا جارێگی دیكه سڵاو له خۆڕاگری و سه‌رهه‌ڵدانی خه‌ڵكی شاری مه‌هاباد به تایبه‌ت جه‌وانانی به شه‌رفی ده‌كه‌ین. بێگومان كومه‌ڵانی ژنانی جه‌وانی رۆژهەڵاتی كوردستان له به‌رامبه‌ر ئه‌م پیلانگێڕیه‌ی رژیمی ئێران بێده‌نگ نامێنێت و خاوه‌ن هه‌ڵوێست ده‌بێت.
کۆمەڵانی ژنانی جه‌وانی رۆژهەڵاتی كوردستان
08.05.2015