هه‌ر وه‌ك ده‌زانرێت مانگرتنی گیراوانی سیاسی كورد له ٣٣ه‌هه‌مین رۆژی خۆیدا به‌رده‌وامه و ئیتر مه‌ترسی جیدی بۆ سه‌ر ژیانی مانگرتووان ساز بووه. به‌تایبه‌ت ره‌وشی ته‌ندووروستی به‌شێك له گیراوان به شێوه‌یه‌كی جییدی رووبه‌رووی مه‌ترسی هاتۆته‌وه. داخوازی مانگرتووانی كورد ئه‌وه بوو كه گیراوانی گیرۆده‌ی مادده‌ی هۆشبه‌ر و تاوه‌كانی تر له ناو گیراوانی سیاسی ده‌ربكه‌ون و زه‌خت و گوشاری ناوه‌نده ئه‌منیه‌كان كۆتایی پێی بێت.
به پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی له به ده‌ستمان گه‌ییشتووه هه‌تا ئێستاكه به‌شێك له داخوازیێكان پێك هاتوون. بۆ ئه‌و مه به‌سته وه‌ك كۆدار وێرای پیرۆزبایی له چالاكی مانگرتووان راده‌گه‌یێنین كه چالاكییه‌كه گه‌ییشتۆته ئاكامی خۆی بانگ له مانگران ده‌كه‌ین كه كۆتایی به چالاكییه‌كانیان بهێنن و چی تر ژیانی خۆیان نه‌خه‌نه مه‌ترسییه‌وه.
هاوكات كۆماری ئیسلامی ئێران پێویسته دوابه دوای كۆتایی پێهاتن به مانگرتن سه‌رجه‌م داخوازییه‌كان پێك بهێنێت.
جارێكی تر چالاكی مانگیراوان له زیندانی ورمێ و سه‌رجه‌م چالاكیه‌كان بۆ پشتگیری له مانگیراوان له سه‌رجه‌م كوردستان و هه‌نده‌ران سڵاو ده‌كه‌ین و پیرۆزبایی ده‌كه‌ین.
هاوسه‌رۆكایه‌تی كۆنسه‌ی به‌رێوه‌به‌ری كۆدار — KODAR
22.12.2014