ئه‌هوه‌ن چیاکۆ —
له‌سه‌ره‌تای سه‌ده‌ی بیسته‌مدا و دوابه‌دوای شه‌ڕی‌جیهانی یه‌که‌م و رووخانی ئیمپراتووریه‌تی عوسمانی و هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی قه‌جه‌ری له ئێران، له‌سه‌ر بنه‌مای به‌رژه‌وه‌ندی زلهێزانی سه‌رمایه، چه‌مکی ده‌وڵه‌ت ـ نه‌ته‌وه به هه‌ردوو لایه‌نی زهنیه‌تی و پێکهاته‌یی، وه‌ک بێبه‌زه‌ئی‌ترین چه‌شنی ده‌سه‌ڵاتداری خۆی به‌سه‌ر رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا داسه‌پاند. کوردستان له‌سه‌ر چوار ده‌وڵه‌ت ــ نه‌ته‌وه‌ی هار دابه‌شکرا. هه‌رچه‌ند کوردستان پێشتریش وڵاتێکی داگیرکراو بووه و ساڵانێکی زۆر له‌ژێر باڵی‌ڕه‌شی داگیرکه‌ری ده‌چه‌وسایه‌وه، به‌ڵام ئه‌وچه‌شنه چه‌وساندنه‌وه‌ی که ده‌وڵه‌ت ــ نه‌ته‌وه په‌یره‌وه‌ی ده‌کرد، ره‌هه‌ندی جیاواز و مه‌ترسیدارتری به‌خۆیه‌وه گرت. ئه‌لبه‌ت هاوته‌ریبی ئه‌و هه‌موو غه‌دره‌ی که هه‌ریه‌ک له‌داگیرکه‌ران به‌سه‌ر هه‌ریه‌ک له‌پارچه‌کانی کوردستان په‌یره‌ویان کردووه، کاردانه‌وه و سه‌رهه‌ڵدان و کۆڵنه‌دانی گه‌لی کوردیشی به‌دوادا بووه. هەرچۆن ئه‌وغدره له‌یه‌ک کانگاوه سه‌رچاوه‌ی ده‌گرت که ئه‌وه‌ش ده‌وڵه‌ت ــ نه‌ته‌وه بوو، هاوکات کاردانه‌وه‌ش له یه‌ک کانگاوە که ئیراده‌ی گه‌لی‌کورد بوو، سەرچاوەی دەگرت. به‌ڵام ئاراسته‌ی ئه‌م ره‌وته له‌هه‌ریه‌ک له پارچه‌کانی کوردستان، خاوه‌ن مێژوویه‌کی تایبه‌ت به‌خۆیه.
له‌م وتاره‌دا بۆ روونکردنه‌وه و تێگه‌یه‌شتن له مه‌به‌ستی ئه‌م نووسراوه که ئاوه‌ڕدانه‌وه‌یه‌که له‌سه‌ر سه‌رهه‌ڵدانی سێی ره‌شه‌مه‌ی گه‌لی کورد له رۆژهه‌ڵاتی کوردستان، ناچارین ئه‌و ره‌وته‌ی که له‌سه‌ره‌تای سه‌ده‌ی بیسته‌مدا له رۆژهه‌ڵاتی کوردستان ده‌ستی پێ‌کرد هه‌ڵبسه‌نگێنین. له‌به‌رئه‌وه‌ی کۆکی ئه‌و سه‌رهه‌ڵدانه له نێو قووڵایی ئه‌و ره‌وته دایه. له‌م نووسراوه‌دا راوه‌سته له‌سه‌ر په‌یوه‌ندی سه‌رهه‌ڵدانی سێی ره‌شه‌مه، له‌گه‌ڵ ئه‌و ره‌وته‌ی که له سه‌ره‌تای سه‌ده‌ی بیسته‌م هاته ئاراوه ده‌که‌ین. ئارمانجیش ئه‌وه‌یه که به پێی شیکردنه‌وه‌یه‌کی راستیانه سێ‌ڕه‌شه‌مه وه‌ک سه‌ره‌تایه‌کی نوێ له شۆڕشی گه‌لی کورد له رۆژهه‌ڵاتی کوردستان به هه‌موو ره‌هه‌نده‌کانیه‌وه پێناسه بکرێت. شایانی ئاماژەیە کە هێنانه‌وه‌ی ئه‌و رووداوه مێژوویانه ته‌نیا به‌و مه‌به‌سته‌یه و ئارمانجی ئه‌م وتاره شیکردنه‌وه‌ی مێژووناسانه نییه.
وه‌ک ده‌زانرێت دوابه‌دوای کۆتایی پێهاتنی شه‌ڕی‌جیهانی یه‌که‌م، ره‌زاخانی میرپه‌نج له‌لایه‌ن زلهێزانی رۆژئاوا بۆ دروستکردنی پێکهاته‌ی ده‌وڵه‌ت ـ نه‌ته‌وه له ئێران، که له‌سه‌رده‌می قاجاره‌کانه‌وه بنه‌مای هزری بۆ هه‌موار کرابوو، راسپێردرا. له سه‌ره‌تای ده‌هه‌ی دوه‌می سه‌ده‌ی بیستدا ده‌وڵه‌تی پاهله‌وی له ئێران دامه‌زرا. ره‌زاخان به پێچه‌وانه‌ی ئارمانجه‌کانی ته‌ڤگه‌ری مه‌شرووتیه‌ت که ساڵانێکی درێژ له به‌رانبه‌ری ده‌سه‌ڵاتداری قاجاره‌کان بۆ تێپه‌ڕاندنی مونارشییه‌کی دسپۆتیک به‌ره‌و سیسته‌مێکی دموکراتیکتر هه‌وڵی دابوو، مونارشیه‌کی دیکتاوری به پێکاته و زێهنیه‌تی ده‌وڵه‌ت ــ نه‌ته‌وه‌ی فارس، له ئێران دامه‌زراند. ره‌زاخان بۆ به‌هێزکردنی ده‌سه‌ڵاتی ناوه‌ندی به‌رله‌هه‌رشتێ ده‌ستیکرد به سه‌رکوتی ده‌سه‌ڵاته عه‌شیریه‌کانی سه‌رتاسه‌ری ئێران و به‌ومه‌به‌سته جه‌وله‌ی ده‌ستپێکرد. یه‌کێک له‌و سه‌رۆک عه‌شیرانه‌ی که له‌به‌رانبه‌ر ده‌وڵه‌تی نوێ سه‌ری‌هه‌ڵدا، ئیسماعیل خانی سمکۆی شکاک له باکووری رۆژهه‌ڵاتی کوردستان بوو. سه‌رهه‌ڵدانی سمکۆی شکاک هه‌رچه‌ند سنووری خێڵه‌کی تێنه‌په‌ڕاند و شێوه‌ی خه‌باتیشی دوور له بنه‌مایه‌کی سیاسیانه‌ی ئه‌وتۆ بوو، به‌ڵام ئه‌وسه‌رهه‌ڵدانه به هه‌موو لایه‌نه به‌رته‌سکه‌کانییه‌وه وه‌کوو سه‌رهه‌ڵدانێکی کورد ده‌ئه‌ژمێردرێ. هه‌رچه‌ند سمکۆ له درێژه‌ی عوسیانی خۆیدا نه‌یتوانی ناوه‌ڕۆکی بیرۆکه‌ی نه‌ته‌وه‌یی پڕبکاته‌وه، به‌ڵام له چوارچێوه‌ی هۆکاری عوسیانی خۆیدا، داخوازی گه‌لی کوردی به‌رجه‌سته ده‌کرد. به‌ڵام به‌هۆی نه‌بوونی هزرێکی سیاسی، نه‌یتوانی ئه‌و ماف و داخوازیانه ریزبه‌ندی بکات و رایانبگه‌یه‌نێ. وه‌کووتر نه‌بوونی دیسپلینێکی زانستی و پته‌و له سیاسه‌ت، شێوازی خه‌باتی چه‌کدارانه، راگه‌یاندنی داخوازی به شێوه‌یه‌کی سه‌رده‌میانه و رێکوپێک، بوون به‌هۆی ئه‌وه‌ی که عوسیانی سمکۆ له ماوه‌یه‌کی کورت و بێ‌ئاکام هه‌ره‌س بێنێ. دوابه‌دوای هه‌ره‌سهێنانی عوسیانه‌که‌ی سمکۆی شه‌کاک که ئاکامه‌که‌ی به کوشتنی سمکۆ له کۆمپلۆیه‌کدا ته‌واو بوو، ئیدی ره‌زاخان له‌به‌رئه‌وه‌ی سمکۆیه‌کیتر بۆ جارێکی‌تر له‌به‌رانبه‌ری قیت نه‌بێته‌وه، ده‌ستی به ره‌شبگیری به‌گ و ئاغای کوردستان کرد. له ساڵی 1931 گه‌لێک له ده‌ربه‌گه‌کانی کوردستان له‌لایه‌ن دیکتاتۆریه‌تی په‌هله‌وی گیران و له به‌ندیخانه‌کانی ئیسفهان و شیراز و شوێنه‌کانی‌تری ئێران به‌ندکران. بۆ زۆرێک له‌و به‌ندکراوانە به‌ندیخانه بووبه شوێنی کۆتایی‌پێهاتنی ژیانیان. دوای ئه‌وه‌ی ره‌زاخان دۆخه‌که‌ی هێوه‌رکرده‌وه، ئیدی ده‌ستیکرد به زه‌بر وزه‌نگ و تواندنه‌وه‌ی زمان و هێرش سه‌رکه‌له‌پوور. له ساڵی 1921 تا 1941 خوێندن و نویسین کوردی به‌ته‌واوه‌تی له‌ژێر چه‌پۆک و سه‌رکوتی قه‌ده‌خه‌کاریدا بوو. له ئاکامی سه‌رکوتی کۆمه‌ڵایه‌تی، بێده‌نگی گه‌یه‌شتبوو لووتکه. ئه‌و ره‌وشه‌ی که هاتبوو ئاراوه به هیچ چه‌شنێک ئیزنی سه‌رهه‌ڵدانی نوێی نه‌ده‌دا. له‌به‌رئه‌وه‌ی هه‌موو سه‌رۆک عه‌شیره‌ته‌کان یان به‌ند کرابوون یان به‌ته‌واوه‌تی ملکه‌جی ده‌وڵه‌تی پاله‌وی بووبوون و وسه‌یان لێنه‌ده‌هات. چوون ئه‌وکاته پێکهاته‌ی کۆمه‌ڵایه‌تی کوردستان عه‌شیره‌یی بوو و هه‌موو ده‌سه‌ڵاته ئابووری و کۆمه‌ڵایه‌تی و له‌شکه‌رییه‌کان له ژێر رکێفی سه‌رۆک عه‌شیره‌ته‌کاندا بوو.
ساڵی 1941 له ئاکامی ئه‌وه‌ی که له شه‌ڕی دووه‌می جیهانیدا ره‌زاخان به‌ره‌ی ئاڵمانی هه‌ڵبژارد و له‌وشه‌ڕه‌دا ئاڵمان تێشکا و ئینگلیس سه‌رکه‌وه‌ت، ده‌سه‌ڵاتی پاله‌وی که‌وته به‌ر هه‌ڕه‌شه. دواتر ئه‌و هه‌ڕه‌شه که‌وته بوواری کرداری و پاشایه‌تی ره‌زاخان له‌لایه‌ن ئینگلیسه‌وه هه‌ڵوه‌شایه‌وه و ره‌زاخان بۆ دۆرگه‌ی موریس دوورخرایه‌وه. ئه‌وه‌ش له ئێران‌دا بۆشایه‌کی‌تری هێنا کایه‌وه‌و ده‌رفه‌تێکی نوێ له‌به‌ر کوردی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان کرایه‌وه، تا داخوازیه‌کانی له‌م هه‌له‌دا بقۆسێته‌وه.
بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش له‌لایه‌ن کۆمه‌ڵێک لاوی رووناکبیری رۆژهه‌ڵاتی کوردستان، کۆمه‌ڵه‌ی ژیانه‌وه‌ی کوردستان “ژکاف” بونیادنرا. کۆمه‌ڵه‌ی ژکاف به گوێره‌ی گێڕانه‌وه‌ی مێژووی باوه‌ڕپێکراو، ته‌نیا پاڵپشت به هێزی گه‌له‌وه بووه و پشتی به هیچ لایه‌نێکی ده‌ره‌کی نه‌به‌ستووه. به‌ڵام دواتر ناوی کۆمه‌ڵه‌ی ژکاف ده‌گوازرێته‌وه بۆ پارتی دیموکراتی کوردستان. له‌ڕاستی ئه‌وه ته‌نیا گۆڕانی ناو نه‌بوو. به‌ڵکوو ناوه‌ڕۆکیش گۆڕدرا. واته ئه‌و سه‌ربه‌خۆیه‌ی که له ژکافدا هه‌بوو، ئاراسته‌که‌ی گۆڕا. هه‌رچه‌ند کۆماری کوردستان له‌م پێواژۆیه‌دا داده‌مه‌زرێ. به‌ڵام به‌وهۆیه که کۆمار خاوه‌ن ئه‌و هێزه نه‌بوو تا به‌رله‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی ناوه‌ندی موحه‌مه‌د ره‌زاشای پاله‌وی به‌ته‌واوه‌تی مسۆگه‌ر ببێت، له‌و هه‌ڕه‌شه ناوه‌کی و ده‌رکیانه‌ی که له‌سه‌ر کۆماری‌کوردستان مه‌ترسیان ده‌نایه‌و خۆی رزگار بکات، زیاتر له 11 مانگی نه‌خایاندی و کۆمار به ئاقارێکی دڵته‌زیندا رۆیشت. له‌برئه‌وه‌ی لێکدانه‌وه‌یه‌کی هه‌مه‌لایه‌نه نه‌کرابوو کۆماری کوردستان روخا و ده‌رفه‌تێکی‌تر له کوردستان بێ‌که‌ڵک له ده‌ست چوو. ئه‌ڵبه‌ت لێره حاشا له ده‌سکه‌وته‌کانی ئه‌م پێواژۆ ناکرێت.
دوای روخانی کۆماری‌کوردستان هه‌رچه‌ند به شێوه‌یه‌کی بڵاوه هه‌ندێ تێکۆشان له رۆژهه‌ڵاتی کوردستان له‌ئارادا بوو، به‌ڵام ده‌رفه‌ته‌کان بۆ به‌رین کردنی ئه‌و تێکۆشانه تا کاتی شۆڕشی گه‌لانی ئێران له ساڵی 1979 و روخانی ده‌سه‌ڵاتی پاله‌وی به‌ربه‌ست بوون. روخانی دیکتاتوریه‌تی پاله‌وی بۆشایه‌کی‌تری له جه‌وی سیاسی ئێران دروست کرد که ده‌رفه‌تێکی‌تری له به‌رڕێی کورد کرده‌وه. مه‌خابن به هۆکاری جیاوازه‌وه ئه‌م ده‌رفه‌ته‌یش به‌فێڕۆ چوو، و کورد نه‌یتوانی که‌ڵکی ئه‌وتۆی لێ وه‌ربگرێت. له‌و کاته‌دا که پێویست بوو هه‌موو لایه‌نه کوردیه‌کان یه‌کبگرن تا بتوانن ببن خاوه‌ن هێزێکی توکمه‌ی سیاسی، کۆمه‌ڵایه‌تی، له‌شکه‌ری، کوردستانیان کرد به گۆڕه‌پانی شه‌ڕی ئایدۆلۆژیا ناته‌واوه‌کانی خۆیان. کاتێک که پێویست بوو که له‌سه‌ر خاڵه هاوبه‌شه‌کان رێک که‌ون و ریز له جیاوازییه‌کانی یه‌کتر بگرن تا ئه‌مه ببێ به هه‌وێنی یه‌کگرتن و ئه‌و هه‌له بقۆسنه‌وه. ئاگری شه‌ڕیان به ئه‌ده‌بیاتی نامۆی خۆیان به‌گوڕ کرت. له‌ڕاستیدا ئه‌وسه‌رده‌مه گه‌لی کورد پێویستی به هه‌رشت هه‌بوو، ده‌روه‌ی ئه‌و شه‌ڕه قسه. کاتێک که مه‌لاکان له ناوه‌ند سه‌رقاڵی مسۆگه‌رکردن و تۆکمه‌کردنی هێزی خۆیان بوون تا له‌سه‌ر کوردستان وه‌رن و گۆمی خوێن دروست بکه‌ن، رێبه‌ری مه‌زهه‌بی کوردستان له حوسه‌ینیه‌ی ئیرشادی تاران به مابه‌ستی داکۆکی کردن له کۆماری ئیسلامی وتاری دژبه ماتریالیسمی پێشکه‌ش ده‌کرد و رێبه‌رایه‌تی چه‌پی کوردیش وتاری دژه ئیده‌ئالیسمی پێشکه‌ش ده‌کا. شه‌ڕی ئه‌وه‌ی که ئێوه بورژه‌وان و ئێمه پرۆلتاریاین و ئێمه هێزی سه‌ره‌کین و ئێوه هێزی دوه‌مین پێشده‌که‌وێ. وه‌کوو ئه‌وه‌ی شوێن له دونیا نه‌ماوه‌و ته‌نیا ده‌بێت ئه‌و به‌ربه‌ره‌کانه ئایدۆلۆژی و فه‌لسه‌فیانه له کوردستان به‌ڕێوه بچێت. وه‌کووئه‌وه دەچوو کە بۆ ئه‌و شه‌ڕه ته‌نیا کوردستان به‌فری چۆته‌وه. ئه‌وه‌ش له‌و شڵه‌ژاوه‌دا و به‌و شێوازه که مێژوو ده‌یگێڕێته‌وه. ئه‌ڵبه‌ت لێره‌دا مه‌به‌ست ئه‌وه نیه که تێکۆشانی چینایه‌تی و فه‌لسه‌فی ببه‌ینه ژێر پرسیار. لێره مه‌به‌ست ئه‌وه‌یه که نه تێکۆشانه‌که تێکۆشانێکی ئسوولی بوو نه ئه‌وکاته کوردستان کاتی ئه‌وه‌ی بوو. ئه‌وه‌ش بوو به هۆی ئه‌وه که تا چاوکراوه کوردستان کێشرا به خوێندا. کوردستان بوو به سه‌یرکه‌ری نه‌ورۆزی خوێناوی سنه‌و شه‌ڕی سێ مانگه‌و شه‌ڕی بیست و چوار رۆژه و فیشه‌کبارانه‌کانی خاڵخاڵی و رووداوه دڵته‌زێنه‌کانی نه‌غه‌ده و قڕنه‌و قه‌ڵاتان‌و….
کاتێک که لایه‌نه سیاسییه‌کانی ئه‌وسه‌رده‌مه‌ی کورد، له شه‌ڕه‌ده‌م و شه‌ڕه‌چه‌کی یه‌کتردا بوون، کۆماری‌ئیسلامی سه‌رقاڵی ئه‌وه بوو کوردستان له‌ده‌ستی کورد بگرێته‌وه. تا به‌ته‌واوی له کوردستان جێگه‌ی خۆی ساق کرده‌وه و ئه‌وانی راودوونان.
مه‌خابن جارێکی‌تر مێژووی کورد دووپات بووه و کورد نه‌یتوانی هه‌لی ره‌خساو بقۆسێته‌وه. ئه‌وه‌ش کاریگه‌رییه‌کی زۆر نه‌رێنی له‌سه‌ر گه‌لی کورد دانا. تا ئاستێک که هه‌نووکه‌یش کورد له ژێڕ ئه‌وکاریگه‌ریه رزگاری نه‌بووه. هاوکات کز بوونه‌وه‌ی تێکۆشان و ده‌توانین بڵین نه‌بوونی تێکۆشان بۆ ماوه‌یه‌ک، رێگه‌ی له‌به‌ر کۆماری‌ئیسلامی ئاواڵه کرد تا سیاسه‌ته دزێوه‌کانی خۆی به ئاسانی به‌سه‌ر گه‌لی کورد بسه‌پێنێ. ماده‌ی هۆشبه‌ر، به‌کرێگیراوی، برسی هێشتن، تواندنه‌وه، چاوترسێن کردن، لومپه‌نیزم‌و…، دیارده‌گه‌لێک بوون که کۆماری‌ئیسلامی له‌وماوه‌دا توانی به رێژه‌یه‌کی مه‌ترسیدار له سه‌ر کوردستان دایانسه‌پێنێ و به‌ته‌واوه‌تی ده‌سه‌ڵاتی له‌سه‌ر کوردستان زاڵ بکات. کۆماری‌ئیسلامی تا ئاستێک سه‌رخۆش ببوو که بانگه‌شه‌ی ئه‌وه‌ی ده‌کرد چیتر له ئێران کێشه‌یه‌ک به ناوی کورد له ئارادا نیه‌و من ئه‌و کێشه‌م به‌ته‌واوه‌تی دامرکاندووه. به‌ڵام له‌ڕاستیدا هیچکات وانه‌بوو. ده‌بێت که داگیرکه‌رێک بتوانێت جووڵانه‌وه‌یه‌ک یا عوسیانێک سه‌رکوت بکات، به‌ڵام هیچکات ناتوانێت خولیای ئازادی گه‌لێک، به‌ته‌واوی بسڕێته‌وه.
سه‌رئه‌م بنه‌مایه نه‌وه‌ی‌نوێ که له زاری گه‌وره‌کانییه‌و ئه‌و به‌سه‌رهاته تاڵه‌ی بۆ ده‌گێڕایه‌وه، به‌دوای هه‌ل و ئیمکاندا بوو تا جارێکی‌تر داخوازه نه‌ته‌وه‌یی و ئینسانییه‌کانی بخاته روو و به‌رجه‌سته‌یان بکات. ئه‌ڵبه‌ت به ئه‌زموون وه‌رگرتن له رابردوو و زق کردنه‌وه‌ی ئه‌و هه‌ڵانه و تێپه‌ڕاندنیان، که پێشتر بزووتنه‌وی کورد له رۆژهه‌ڵاتی کوردستان تووشی ببوو.
ئه‌و هۆکارنه‌ی که له‌سه‌رخستنی ئه‌و ده‌رفه‌تانه‌ی که بۆ کورد ره‌خسابوون، ته‌نگوچه‌ڵه‌مه‌یان ده‌نایه‌وه و کۆسپ و له‌مپه‌ر بوون، زۆرن. به‌ڵام مرۆڤ ده‌توانێ به چه‌ند خاڵی سه‌ره‌کی ئاماژه بکات. وه‌ک ئه‌مانه‌ی ژێره‌وه.
ــــ نه‌بوونی رێبه‌رایه‌تیه‌کی به‌هێز که بتوانێت به ستراتژی و تاکتیکی سه‌رده‌میانه و توکمه به‌هاوسه‌نگی ته‌واو له‌گه‌ڵ به‌رژه‌وه‌ندییه مادی و مه‌عنه‌ویه‌کانی گه‌ل، هێڵی تێکۆشان دیاریبکات. واته خاوه‌ن هێزی خوێندنه‌وه‌ی هێرشه‌کان و دۆزینه‌وه‌ی رێبازی به‌رپه‌رچدانه‌وه بێت. له‌هه‌مانکاتدا پێویستیه‌کانی شه‌ڕو سیاسه‌ت له کاتی خۆیدا و به پێی پێواژۆ جێبه‌جێ بکات.
ــــ به‌ئه‌نجام نه‌گه‌یاندنی لێکۆڵینه‌وه‌یه‌کی کۆمه‌ڵناسی زانستیانه له‌سه‌ر که‌سایه‌تی و کۆمه‌ڵگای کوردستان له‌هه‌موو بواره‌کانه‌وه.
ـــ فه‌رزکردنی شێواز و مودلی ده‌ره‌کی به سه‌ر کۆمه‌ڵگای کورد که به‌هیچ شێوه‌یه‌ک یه‌ک ناگرنه‌وه.
ــــ نه‌بوونی ئایدۆلۆژیایه‌کی خۆماڵی و هاوسه‌نگ له‌گه‌ڵ تایبه‌تمه‌ندییه مێژووی و که‌لتووریه‌کانی کۆمه‌ڵگای کوردستان.
ــــ نه‌بوونی شرۆڤه‌یه‌کی شیاو و چڕوپڕی سیاسی و رێکخستنی و له‌هه‌مانکاتدا په‌یره‌ونه‌کردنی سیاسه‌تێکی گه‌ل‌مێحوه‌ر و پێکهاته‌یه‌کی دیسپلینی و پته‌وی رێکخستنی.
ــــ نه‌بوونی لێکدانه‌وه‌یه‌کی راست له‌سه‌ر چه‌مک‌گه‌لێک وه‌ک داگیرکاری، شۆڕشگه‌ری، نیشتمانپه‌روه‌ری، تێکۆشان، که‌سایه‌تی، زهنیه‌ت، رووناکبیری، دیموکرای، نەتەوە، دەسەڵات، مێژوو، فه‌لسه‌فه، توێژی جه‌وان، ژن، له‌هه‌مانکاتدا زانست، دین، ئازادی، لیبرالیزم، کۆمه‌ڵگا، تاک، سوسیالیست، شه‌ڕ، ئاشتی، سه‌رکه‌وتن‌و…، که ته‌نیا له سۆنگه‌یه‌کی سۆزدارانه‌وه و نازانستیانه چاو لێده‌کران.
ــــ بێباوه‌ڕی به هێزی خۆماڵی ” هێزی گه‌ل” و پشت به‌ستن به لایه‌نێکی ده‌ره‌کی، لایه‌نێک که هه‌رجار له پێناو به‌رژه‌وه‌ندی خۆی پشتی له گه‌لی کوردستان کردووه.
ــــ نه‌بوونی ده‌رک و شیکردنه‌وه‌یه‌کی راستیانه و خوێندنه‌وه‌یه‌کی نیمچه له سه‌ر پرسی کورد و گه‌ڕاندنه‌وه‌ی پرسی کورد ته‌نیاوته‌نیا بۆ په‌یوه‌ندیه سیاسی و ئابووریه‌کانی داگیرکه‌رێک یا داگیرکه‌ران. له حاڵێکدا پرسی کورد له قووڵایی مێژوودایه و قوربانی سیسته‌می جیهانی ده‌وڵه‌ت ــ نه‌ته‌وه‌یه و تەنیا به ده‌ستی داگیرکه‌ران نه‌هاتووه‌ته کایه‌وه‌و…هتد.
وه‌کوو گوتمان بۆ ئه‌وه‌ی جارێکی‌تر رۆژانی تاریک دووپات نه‌بنه‌وه پێویست بوو نه‌وه‌ی‌نوێ له رۆژهه‌ڵاتی کوردستان له ئه‌گه‌ری داگیرساندنی شۆڕشێکی‌تر، لێکدانه‌وه‌یه‌کی توکمه له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌تانه به‌ئه‌نجام بگه‌یه‌نێ. بۆئه‌وه‌ش له لێگه‌ڕینی دۆزینه‌وه‌ی مکانیزمێک بوو که هه‌مووی ئه‌و ناهه‌وسه‌نگیانه‌ی تێکۆشانی رابردووی گه‌لی کورد سه‌رڕاست بکاته‌وه.
ئه‌و سه‌رڕاستکردنه‌وه له سه‌ره‌تای ساڵی 1970 له باکووری کوردستان به پێشه‌نگایه‌تی رێبه‌ر ئاپۆ ده‌ستی پێ‌کردبوو و هیدی هیدی ئاکامی ئه‌و مژاره سنووره‌کانی رۆژهه‌ڵاتی به‌زاندبوو و گه‌یه‌شتبوو ئه‌م پارچه‌ی کورستان. ئه‌گه‌ر گشتگیریش نه‌بووبێت، ئیدی له سه‌ره‌تای ده‌هه‌ی نه‌وه‌دی زاینیه‌وه زائڵه‌ی هیوایکی نوێ به گوێ لاوانی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان ده‌یچرپاند. کردنه‌وه‌ی رائڵکه‌ی ئاسمانی “مه‌د تی‌وی” له 1996 ده‌رفه‌تێکی باش بوو بۆئه‌وه‌ی لاوانی رۆژهه‌ڵات زووتر شیکردنه‌وه‌کانی رێبه‌ر ئاپۆ ببیسن و وه‌ک هیوایه‌کی نوێ رووی لێبکه‌ن و به‌شداری کار و خه‌باتی بزاڤی ئاپۆچیه‌تی ببن.
له‌لایه‌کتر گه‌له‌کۆمه‌ی نێونه‌ته‌وه‌یی له‌به‌رانبه‌ر گه‌لی کورد و رێبه‌ر ئاپۆ، له‌به‌رواری 9ی ئۆکتۆبری 1998 ده‌ستی پێکردو رێبه‌ر ئاپۆ له سووریه هاته ده‌رێ و رووی له رۆژئاوا کرد. هه‌ڵسوکه‌وتی هه‌ڵاواردنانه‌ی وڵاتانی رۆژئاوا له‌گه‌ڵ رێبه‌ر ئاپۆ که له مه‌دتی‌وی به رایگشتی راده‌گه‌یه‌ندرا، کوردی رۆژهه‌ڵاتی کوردستانیشی وه‌ک پارچه‌کانی‌تر له‌و هه‌ڵسوکه‌وته دژه کورده‌ی ئامریکا‌و ئوروپا قه‌ڵس و وه‌ڕه‌ز کرد. ئه‌وه‌ش بوو به هۆی ئه‌وه‌ی که بیستنی هه‌واڵی گه‌له‌کۆمه‌ی 15 شوبات و رفاندنی رێبه‌ر ئاپۆ و راده‌ستکردنی به تورکیا کاردانه‌وه‌ی توندی رۆژهه‌ڵاتی کوردستانی وه‌ک، کوردانی هه‌موو شوێنه‌کانیتر به دواوه بێت. ئاستی ئه‌و خاوه‌نداریه ئاستێکی چاوه‌روان‌نکراو بوو. له رۆژی یه‌که‌می کۆمپلۆوه بۆ ماوه‌ی حه‌فته‌یه‌ک له زۆربه‌ی شاره‌کانی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان گه‌ل شه‌قامی به‌رنه‌ده‌دا و به تووندی گه‌له‌کۆمه‌یان شه‌رمه‌سار ده‌کرد. رۆژی سێ ره‌شه‌مه ئاستی ئه‌و خاوه‌نداریه گه‌یه‌شته لووتکه‌و گه‌ل له گه‌ڵ ئه‌وه‌ی که گه‌له‌کۆمه‌ی 15 شوباتیان شه‌رمسار ده‌کرد، هاوکات رق و قینی خۆیان له به‌رانبه‌ر زه‌بروزه‌نگی کۆماری‌ئیسلامی نیشانده‌دا. له‌ڕاستیدا گه‌ل هه‌مووکات له دوای ده‌رفه‌تدا بوو که جارێکی‌تر له به‌رانبه‌ری زه‌خت و گوشاری کۆماری‌ئیسلامی هه‌ستێ سه‌رپیان. جەوانانی کورد که له شوێن رێبازێکدا ده‌گه‌ڕان تا به رۆحێکی نوێ و به شرۆڤه‌یه‌کی نوێ جارێکی‌تر له‌به‌رانبه‌ری داگیرکاری هه‌ستنه‌وه پێ، ئه‌و هێز و شیکردنه‌وه نوێیەیان له هزر و رامانی رێبه‌ر ئاپۆ دۆزیبووه و له‌به‌رئه‌وه‌ش له‌وپه‌ڕی تووڕه‌ییدا له رۆژی سێی ره‌شه‌مه شه‌قامی ناڕه‌زایه‌تییان وروژاند. بۆجارێکیتر یادی سه‌رهه‌ڵدانه‌کانی شاره‌کانی رۆژهه‌ڵاتی کوردستانی له کاتی شه‌ڕی سێ مانگه‌و چوونی خه‌ڵکی مه‌ریوان بۆ کانی‌میران و ریپێوانی شاری سنه، به‌ره‌و مه‌ریوان و… هتدیان، زیندووکرده‌وه. کۆماری‌ئیسلامی له‌به‌ر ئه‌وه چاوی به‌وبوژانه‌وه هه‌ڵنه‌ده‌هات، خۆی پێڕانه‌گیراو له‌زۆرێک له شاره‌کانی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان به‌تایبه‌ت سنه و مه‌ریوان و کامیارن و مهاباد و بۆکان و سه‌قز و ماکۆ و ورمێ ده‌ستی کرد به گرتن و بریندارکردن و کوشتوبڕی گه‌لی کورد. له رۆژی سێ ره‌شه‌مه‌دا زیاتر له 40 که‌س شه‌هید که‌وتن که زۆربه‌ی هه‌ره‌زۆری له شاری سنه بوو. کۆماری‌ئیسلامی پێی وابوو که به‌و کوشت و کوشتاره هه‌مووشت ته‌واو ده‌بێت و ئه‌مجاره‌ش ده‌توانێت وه‌ک ئه‌وه‌ی پێشتر کردبووی، جارێکی‌تر کورد بێده‌نگ بکات. به‌ڵام به‌پێچه‌وانه‌ی بیرکردنه‌وه‌ی کۆماری‌ئیسلامی سێی‌ره‌شه‌مه بوو به سه‌ره‌تایه‌ک بۆ شۆڕش و تێکۆشانی نوێ له رۆژهه‌ڵاتی کوردستان. شه‌هیدانی سێی‌ڕه‌شه‌مه بوون به مه‌شغه‌ڵی ئه‌م سه‌ره‌تا نوێیه و مۆمی هیوایان بۆ جارێکی‌تر له دڵی گه‌ل داگیرساند. سه‌رهه‌ڵدانی گه‌ل و فیداکاری شه‌هیدانی سێی‌ره‌شه‌مه بوون به رێکه‌ره‌وه‌یه‌ک بۆ به‌رین بوونی ئه‌و ره‌وته نوێیه‌ی تێکۆشان. ئه‌و ره‌وته‌ی که له مه‌عنه‌ویاتی شه‌هیدانی زیندانی ئامه‌د، سه‌رهه‌ڵدانه‌کانی گه‌ل له باکووری وڵات، قاره‌مانیه‌تی گه‌ریلا له چیا و فیداکاری زیلانه‌کان و بێریتانه‌کانه‌وه ئیلهامی وه‌رده‌گرت.
ئه‌و ره‌وته‌ی تێکۆشان، که له بیرۆکه‌ی رێبه‌ر ئاپۆوه سه‌رچاوه‌ی ده‌گرت، هه‌رچه‌ند ماوه‌یه‌ک بوو له‌لایه‌ن خوێندکاران و جوانانه‌وه ده‌ستی پێ‌کردبوو، به‌ڵام له رۆژی سێ‌ره‌شه‌مه ئیدی بوو به خه‌باتێکی گه‌له‌ری. ئه‌و ره‌وته‌ی تێکۆشان، که له فکرێکی خۆماڵییه‌وه و هێزی ده‌گرت و ته‌نیا پشت‌ئه‌ستوور به هێزی گه‌ل بوو، خێرایی به بڵاوبوونه‌وه‌ی له رۆژهه‌ڵاتی کوردستان درا. به‌هه‌زاران لاوی رۆژهه‌ڵاتی به تامه‌زرۆیی شۆڕش و تێکۆشان، روویان کرد له چیاکانی کوردستان. بزاڤی ئاپۆچیه‌تی که هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه کێشه‌ی کوردی به هه‌موو لایه‌نه‌کانییه‌وه ده‌ست گرتبوو و خه‌باتی خۆی له پارچه‌یه‌ک قه‌تیس نه‌کردبوو، ئه‌وه‌ش له کتێبی رێگه‌ی شۆڕشی کوردستان، وه‌ک کتێبی یه‌کی ئه‌م بزاڤه به راشکاوی ده‌رده‌که‌وێت، سێ‌ڕه‌شه‌مه‌ی کرد به بناخه‌ی دامه‌زراندنی ــ پارتی ژیانی ئازادی کوردستان ــ PJAK. له‌ڕاستیدا PJAK به‌رهه‌می ره‌نجی رێبه‌ر ئاپۆ و سه‌رهه‌ڵدانی گه‌ل و شه‌هیدانی سێی‌ره‌شه‌مه‌یه. هه‌بوونی PJAK راستکه‌ره‌وه‌ی ئه‌و راستییه‌یه که خوێنی شه‌هیدانی سێ‌ره‌شه‌مه به‌فێڕۆ نه‌چووه. شه‌هیدانی سێی‌ڕه‌شه‌مه، رۆژهه‌ڵاتی کوردستانیان کرده خاوه‌ن رێخستنێکی نوێی کۆمه‌ڵایه‌تی. جوانان و ژنان بوون به خاوه‌نی رێکخستنی تایبه‌تبه‌خۆیان. جوانان له KCRو ژنان له YJRK، خۆیانگرته‌وه. شه‌هیدانی سێی‌ڕه‌شه‌مه، گه‌لی کوردیان له رۆژهه‌ڵاتی کوردستان کرد به خاوه‌نی هێزی پاراستنی‌ڕه‌وا و ئه‌مڕۆ ئه‌و هێزه له سه‌رناوی ــ هێزه‌کانی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان ــ HRK، له ماکۆ تا ئیلام پاراستنی گه‌لی وه‌ئه‌ستۆ گرتووه. شه‌هیدانی سێی‌ڕه‌شه‌مه داهێنه‌ری ئه‌و هه‌موو ده‌سکه‌وته و ته‌واوی ئه‌و ده‌سکه‌وتانه‌ی‌ترن که دوابه‌دوای رۆژی سێی‌ره‌شه‌مه هاتنه ئاراوه. له‌هه‌مانکاتدا شه‌هیدانی سێی‌ره‌شه‌مه زیندوو که‌ره‌وه‌ی رێ‌وڕێباز و ئارمانجه‌کانی ئه‌و شه‌هیدانه‌ن که له سه‌ره‌تای خه‌باتی رزگاری خوازانه‌ی گه‌لی کوردستانه‌وه تا رۆژی ئه‌مڕۆ له‌م رێبازه‌دا گیانی خۆیان به‌خت کردووه. بۆیه رۆژی سێی‌ڕه‌شه‌مه له مێژووی گه‌لی کورددا جێگه‌یه‌کی تایبه‌تی هه‌یه و شه‌هیدانی ئه‌و رۆژه‌ش له نێو کاروانی شه‌هیدانی کوردستاندا خاوه‌ن جێگه و پێگه‌ی تایبه‌تن. ده‌بێت له کۆمه‌ڵگای کوردستان هه‌ر تاکێکی کورد له به‌رده‌وامی رێگه‌ی ئه‌وان خۆی به‌به‌رپرسیا بزانێت. له‌ڕاستیدا ئه‌و گه‌ریلایانه‌ی که تا گه‌یه‌شتن به شه‌هاده‌ت له‌به‌رانبه‌ر داگیرکاری راده‌وه‌ستن و له‌هه‌مانکات هه‌ڵوێستی فه‌رزاده‌کا و هێمنه‌کان و شیرینه‌کان‌و…، نیشانده‌ری درۆشاوه‌یی به‌رده‌وامی رێ‌وڕێبازی شه‌هیدانی رۆژی سێی ره‌شه‌مه‌ی ساڵی 1999 که به ده‌ستی بێبه‌زئی کۆماری‌سیداره له ئاکامی سه‌رهه‌ڵدانی گه‌لی کورد بۆ شه‌رمه‌زارکردنی گه‌له‌کۆمه‌ی نێه‌ده‌وڵه‌تی 15 شوبات که‌وتنه به‌ر ده‌ست‌ڕێژی گوله‌و شه‌هید که‌وتن. شه‌هیدانی سێی‌ڕه‌شه‌مه هه‌تا گه‌یه‌شتن به‌سه‌رکه‌وتن سه‌رمه‌شقی رێ و رێبازی گه‌لی کوردن و هه‌میشه له بیره‌وه‌ری کوردستاندا یادیان به‌رز و پیرۆزه.