کۆمارى کوردستان ماوه ى (68) ساڵ به رله ئێستا دامه زرا،  له‌به‌ر ئه‌مه‌ سازکردنى کۆنگره‌ى نه‌ته‌وه‌ى کورد پێویستییه‌کى ئێستایه‌ . بۆ خاوه‌ن ده‌رکه‌وتن له‌ بیره‌وه‌رییه‌کانى قازى محه‌مه‌د و ئه‌و میراته‌ى که‌ له‌ئه‌و بۆمان جێماوه‌ ، حه‌ق ده‌کات که‌ ته‌واوى گروپ ، که‌سایه‌تى و رێکخستنه‌ وڵاتپارێزه‌ کوردییه‌کان رێبازى قازى محه‌مه‌د بکه‌نه‌ بناخه‌ى تێکۆشانى ئازادى گه‌له‌که‌مان و ئه‌مه‌ش وه‌ک ئه‌رکێک بگرنه‌ ئه‌ستۆ . گه‌وره‌ترین وه‌ڵام بۆ کۆمارى کوردستان و شه‌هیدانى ئه‌وه‌یه‌ .

یه‌کێک له‌رۆژه‌هه‌ره‌ گرنگه‌کانى سه‌ده‌ى رابردووى گه‌له‌که‌مان رۆژى 22ى کانوونى یه‌که‌مى 1946 بووه‌ که‌ له‌کوردستان و شارى ماهاباد به‌ پێشه‌نگایه‌تى قازى محه‌مه‌د کۆمارى کوردستان دامه‌زرا ، له‌ (68) ساڵوه‌گه‌رى کۆمارى کوردستان به‌رێز و ستایشه‌وه‌ یادى ده‌که‌ینه‌وه‌ . له‌که‌سایه‌تى یه‌کێک له‌ پێشه‌نگانى گه‌لى کورد ( قازى محه‌مه‌د ) هه‌موو شه‌هیدان به‌بیردێنینه‌وه‌ . له‌به‌رامبه‌ر هه‌موو شه‌هیدانیان به‌ژنى خۆمان داده‌نوێنین .

قازى محه‌مه‌د و هه‌ڤاڵانى دواى شه‌ڕى جیهانى دووه‌م به‌بێ ئه‌وه‌ى بیربکه‌نه‌وه‌ که‌ رۆژێک رووبه‌رووى خیانه‌تى دۆستانیان ده‌بنه‌وه‌ ، له‌ 22ى کانوونى 1946 له‌مه‌یدانى چوارچرا ده‌وڵه‌تێکى کوردى سه‌ربه‌خۆیان راگه‌یاند که‌ خۆزگه‌یه‌کى هه‌زارساڵه‌ى گه‌لى کورد بوو . کۆمارى کوردستان سه‌ره‌ڕاى چه‌ند مانگێکى خایاند ،به‌ڵام له‌سه‌رووى هه‌موویانه‌وه‌ ژنان و به‌گشتى نوێنه‌رایه‌تى هه‌موو به‌شه‌کانى کۆمه‌ڵگاى ده‌کرد ، هاوکارى له‌هه‌رچوارپارچه‌ى کوردستان وه‌رده‌گرت ، خوێندنگا و ده‌زگاکانى کلتوورى کوردى ، هه‌روه‌ها به‌ده‌رخستنى کۆڤار و رۆژنامه‌کان کۆمه‌ڵگاى هۆشیارکرده‌وه‌ ، هێزى پاراستنى ره‌واى زیاد کرد و به‌ جۆشێکى مه‌زن هه‌وڵى دا که‌ هه‌بوون و ئازادى گه‌لى کورد به‌ره‌وپێشه‌وه‌ببات .

کۆمارى کوردستان له‌ به‌ره‌وپێشبردنى هۆشیارى ئازادى و رزگارى ، یه‌کگرتن و یه‌کێتى نه‌ته‌وه‌ى کوردستاندا خاوه‌ن رۆڵێکى مێژووى و گرنگه‌ . کوردان دواى سه‌دان ساڵ بوونه‌ خاوه‌ن ئه‌زموونى به‌رێوه‌به‌رایه‌تى ، له‌به‌ر ئه‌مه‌ش رێبه‌ر ئاپۆ و ته‌ڤگه‌رى ئازادى گه‌لى کورد ، به‌رده‌وام کۆمارى کوردستانیان به‌رێز و حورمه‌ته‌وه‌ بیرهێناوه‌ته‌وه‌ . وه‌ک میراتێکى میژوویان هه‌ڵسه‌نگاندووه‌ . بۆیه‌ تێکۆشانى ئازادى گه‌لى کورد له‌هه‌مانکاتدا بۆته‌ ته‌ڤگه‌رێک که‌ خاوه‌ن له‌ بیره‌وه‌رى و هیواکانى قازى محه‌مه‌د ده‌رده‌که‌وێت .

به‌رژوه‌ندى پارێزه‌کانى ناونه‌ته‌وه‌ى نه‌یانتوانى خۆ له‌ به‌رامبه‌ر ده‌وڵه‌تێکى کوردى سه‌ربه‌خۆ رابگرن . هه‌ر ئه‌وکات له‌ 6ى ئادارى 1946 وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى تورکیا ( شوکرو ساراچ ئۆغلو ) په‌یامێکى بۆ ده‌وڵه‌تى ئێران و رووسیا ناردبوو که‌ به‌شێوه‌یه‌کى ئاشکرا ناره‌زایه‌تى ده‌وڵه‌تى تورکی له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و کۆماره‌ راگه‌یاندبوو .

قازى محه‌مه‌د له‌ وه‌سیه‌تنامه‌که‌ى به‌رله‌ له‌سێداره‌دانى ووتبووى :” بۆ گه‌لى کورد و برا به‌نرخه‌کانم ، بۆ خۆشه‌ویستانم و ئه‌و برایانه‌ى مافه‌کانیان زه‌وتکراوه‌ . بۆ ئه‌و گه‌له‌م که‌ رووبه‌رووى زوڵم بۆته‌وه‌ . له‌کۆتایی ژیانمدا چه‌ند داواکاریه‌ک ئاراسته‌ى ئێوه‌ى خۆشه‌ویست ده‌که‌م : بۆخاترى خوا لێره‌ به‌دواوه‌ دوژمایه‌تى یه‌کتر نه‌که‌ن ، یه‌کتر بپارێزن ، هاوکارى یه‌کتربکه‌ن . له‌دژى دوژمنى زاڵم و زۆردار بوه‌ستنه‌وه‌ ، خۆتان به‌دووژمن مه‌فرۆشن . دووژمن هه‌تا کارى خۆى هه‌یه‌ ، له‌گه‌ڵتان دایه‌ . به‌ڵام ئه‌وه‌ بزانن هیچ کاتێک به‌زه‌یی به‌وئێوه‌ نایه‌ته‌وه‌ و هیچ کاتێک به‌ئێوه‌ باوه‌ڕناکات . ئێوه‌ش وه‌ک نه‌ته‌وه‌کانى تر ئیدى ژێر ده‌ستى په‌سه‌ند نه‌که‌ن . ته‌نیا به‌ یه‌کێتى و یه‌کگرتن رزگارده‌بن .

ئه‌و ووتانه‌ى قازى محه‌مه‌د باسى دۆخى ئه‌مرۆى رۆژئاواى کوردستان ده‌کات ، رۆژئاواى کوردستان قه‌ڵا و ئیراده‌ى ته‌واوى کوردانه‌ . ئازادى و یه‌کێتى کوردان بۆته‌ ئه‌رکێک که‌ به‌هیچ شێوه‌یه‌ک پێویسته‌ دوانه‌خرێت . له‌به‌ر ئه‌مه‌ سازکردنى کۆنگره‌ى نه‌ته‌وه‌ى کورد پێویستییه‌کى ئێستایه‌ . بۆ خاوه‌ن ده‌رکه‌وتن له‌ بیره‌وه‌رییه‌کانى قازى محه‌مه‌د و ئه‌و میراته‌ى که‌ له‌ئه‌و بۆمان جێماوه‌ ، حه‌ق ده‌کات که‌ ته‌واوى گروپ ، که‌سایه‌تى و رێکخستنه‌ وڵاتپارێزه‌ کوردییه‌کان رێبازى قازى محه‌مه‌د بکه‌نه‌ بناخه‌ى تێکۆشانى ئازادى گه‌له‌که‌مان و ئه‌مه‌ش وه‌ک ئه‌رکێک بگرنه‌ ئه‌ستۆ . گه‌وره‌ترین وه‌ڵام بۆ کۆمارى کوردستان و شه‌هیدانى ئه‌وه‌یه‌ .

 

کۆما جواکێن کوردستان — KCK