فەرهاد ئازاد –
به چاوخشاندنێک به سه‌ر مێژووی کۆن و هاوچه‌رخی ده‌سه‌ڵات و ده‌وڵه‌ت، هه‌روه‌ها هێڵی خۆڕاگری و ئازادیخوازی گه‌لان، ئه‌و راستییه‌مان بۆ ده‌رده‌که‌وێت که هیچ سیسته‌م و ده‌وڵه‌تێک چه‌نده‌ش خاوه‌ن هێز و توانای سه‌ربازی و ده‌زگای داپڵۆسێنه‌ری په‌رداخت و تۆکمه بێت، یان به پشت بستن و په‌یوه‌ندی گه‌رم و گوڕ سازکردن له‌گه‌ڵ زلهێزه‌کان؛ ناتوانێت به بێ به‌ده‌ستهێنانی ره‌زامه‌ندی راسته‌قینه‌ی جه‌ماوه‌ر و چین و توێژه‌کانی گه‌ل هه‌تا سه‌ربچێت و پایدار بمێنێت.
له ماوه‌ی چه‌ند مانگی رابردوودا ته‌وه‌ری په‌یوه‌ندییه‌کانی نێوان کۆماری ئیسلامی ئێران و رۆژئاوا و به‌تایبه‌ت ئه‌مریکا، هه‌روه‌ها هه‌ڵوێست و پلانه‌کانی سه‌رۆک کۆماری نوێی ئێران، حه‌سه‌ن رۆحانی، بووه بهمژاری گه‌نگه‌شه‌و لێکدانه‌وه‌ی کۆڕ و کۆمه‌ڵه جیاوازه‌کان، هۆکار، کاریگه‌ری و ده‌رئه‌نجامه ناوخۆیی، ناوچه‌یی و جیهانیه‌کانی له بواره جیاجیاکاندا، بۆچوون و شرۆڤه‌ی زۆری له سه‌ر ده‌کرێت. له‌م نێوه‌دا، خاڵێک که له زۆربه‌ی نرخاندن و تێڕوانینه‌کاندا باسی لێده‌کرێت؛ ئه‌وه‌یه که: نه‌رمی نواندنی کۆماری ئیسلامی ئێران له هه‌مبه‌ر رۆژئاوا و ئه‌مریکا و قه‌بووڵ کردنی هه‌ندێک له مه‌رج و داخوازییه‌کانیان ئه‌گه‌رچی بۆ کاتێکی ده‌مکورت و تاکتیکیش بێت، له بنه‌ڕه‌تدا ده‌گه‌ڕێته‌وه‌و بۆ زه‌خت و گوشاره ده‌ره‌کیه‌کان و په‌ره‌سه‌ندنی قه‌یرانی ناوخۆیی ده‌سه‌ڵات و لاوازتر بوونی رۆژ له دوای رۆژی پێگه‌وجێگه‌ی کۆمه‌ڵایه‌تی ده‌سه‌ڵاتداران و بیرۆکه‌ی حاکم له‌و وڵاته‌دا. به له به‌رچاو گرتنی رووداو و گۆڕانکارییه جیهانی و به‌تایبه‌ت بارودۆخی ئاڵۆزی ناوچه‌که و هاتنه مه‌یدانی چه‌ندین فاکته‌ر و گوتاری نوێ و هه‌روه‌ها ئاڵوگۆڕ له سیاسه‌تێ هه‌ندێک له ده‌راوسێکانی ئێران که راسته‌وخۆ یان ناڕاسته‌وخۆ کاریگه‌ریان له سه‌ر بیروڕای کۆمه‌ڵگای ئێران هه‌یه و ده‌سه‌ڵاتدارنی ئێرانیش ئه‌مه وه‌ک مه‌ترسییه‌ک بۆ دوارۆژی خۆیان لێکده‌ده‌نه‌وه؛ کۆماری ئیسلامی ئێران له‌وه تێگه‌یشتووه که چیدی ناتوانێت به شێواز و میکانیزمه‌کانی رابردوو رای گشتی ده‌ره‌وه و فریو بدات و له ناوخۆی وڵات، گه‌ڵ بێده‌نگ بکات، یان به گشتی وه‌ک پێشووتر مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ بکات. سه‌ره‌ڕای هه‌موو ئه‌مانه خاڵێک که پێویسته گرینگی پێ بدرێت و هه‌موو کاتێک له نرخاندن و لێکدانه‌وه‌کانماندا له بیری نه‌کین، ئه‌وه‌یه که ئامانجی سه‌ره‌کی کۆماری ئیسلامی ئێران، له ناو بردن، سه‌رکوت و رێگه‌نه‌دان به کار و چالاکی ریکخستنه مهدهنییهکانو رێبازه‌کانی تایبه‌ت به خه‌ڵکه که له ده‌ره‌وه‌ی بازنه‌ی ده‌سه‌ڵات و رێگاچاره‌کانی ده‌وڵه‌ت له هه‌وڵ و تێکۆشاندان بۆ چاره‌سه‌ر کردنی کێشه‌و گرفته‌کانی کۆمه‌ڵگا. هه‌ر ئه‌م ئامانجه‌ی ده‌سه‌ڵاتی ئێرانه که زۆر جار به‌رهه‌ڵستکاران و ره‌خنه‌گرانی کۆماری ئیسلامی له بیری ده‌که‌ن یان گرینگی ئه‌وتۆی پێ ناده‌ن، هه‌ر بۆیه زۆرجار فریوی گۆڕینی ده‌مووچاوه‌کانی ده‌سه‌ڵات و ده‌وڵه‌ت دهخۆنو تووشی شکانی ئێراده‌و هیوا ده‌بن.
له وه‌ها کۆمه‌ڵگایه‌کدا که ده‌وڵه‌ت به هه‌موو شێوازێک و له هه‌ربوارێکدا، له سیسته‌می په‌روه‌رده، ئابووری، سیاسییه‌وه بگره تا ده‌گاته باوه‌ڕی و پیرۆزییه‌کانی خه‌ڵک، ده‌ستێوه‌ردان ده‌کات و هه‌موو هه‌وڵ و ته‌قه‌لای خۆی خستۆته گه‌ڕ بۆ لاواز کردن و گۆڕینی ئه‌خلاق و ره‌وشتی راسته‌قینه‌ی کۆمه‌ڵگا، که هه‌مان رێزگرتن و پایبهندبوونه به ژیانی به‌کۆمه‌ڵ، هه‌روه‌ها به‌رپرسیارییه‌تی وهه‌ستیاری و هه‌نگاو ههڵنانهوهیه له پێناو به‌رژه‌وه‌ندی گشتی و چاره‌نووسی پێکه‌وه گرێدراوی خه‌ڵکدا؛ چۆن ده‌کرێت کۆمه‌ڵگا متمانه به ده‌سه‌ڵاتدارانێک بکات که وه‌ها بیرۆکه و زێهنییه‌تێکی دژه‌گه‌لی و جه‌ماوه‌رییان هه‌یه و یه‌کڕه‌نگی و یه‌ک بیچم کردنی کۆمه‌ڵگا به بنه‌ما و ئامانج وه‌رده‌گرن. بۆ وێنه ئه‌گه‌ر چاوێک له ناوه‌رۆک و شێوازی په‌روه‌رده‌کردنی منداڵان له قوتابخانه‌کان و په‌روه‌رده کردنی گشتی کۆمه‌ڵگا له رێگای راگه‌یاندن و سیاسه‌تی ته‌شنه کردنه ناو بنه‌ماڵه‌کان بکه‌ین؛ زۆر خاڵی سه‌رنجڕاکێش و شیاوی لێکۆڵینه‌وه‌مان بۆ روون ده‌بێته‌وه، یه‌ک له‌وانه‌ش که به‌تایبه‌ت هه‌ر له منداڵیه‌وه و له رێگای ناوه‌رۆکی کتێب و وانه‌ی پۆله سه‌ره‌تاییه‌کاندا به شێوازێک کارناسانه و سیسته‌ماتیک کاری له‌سه‌ر ده‌کرێت، دروست کردنی ئه‌و هه‌سته ده‌روونی و سایکۆلۆژیکیهیه له مرۆڤ و تاکه‌کانی ناو کۆمه‌ڵگادا که ناتوانن پێشهاته‌کانی دوا رۆژ کونتڕۆڵ بکه‌ن وهه‌وڵه‌کانیان بێ ئاکام و ده‌ستکه‌وت ده‌مێنێته‌وه؛ به‌رده‌وام له ده‌ره‌وه‌ی هێز و توانای خۆیان و کۆمه‌ڵگا، به شوێن هێزو فاکتۆرێکی دیکه‌ی به‌کاریگه‌ر و بنه‌ڕه‌تیدا بگه‌ڕێن بۆ پێگه‌یشتن و به‌دیهێنانی ئاوات و حه‌زه‌کانیان. تا ئاستێک که هیچ هیوا و ئومێدێکیان به خۆ نه‌مێنێت و به‌رده‌وام بۆ هه‌ر پێشنیار و داخوازییه‌کی ده‌وڵه‌ت و ده‌سه‌ڵات ملکه‌ج و بێ هه‌ڵوێست بمێننه‌وه. جێگای سه‌رسووڕمانه له‌وه‌ها قوتابخانه و سیسته‌مێکی په‌روه‌رده‌دا،که هه‌ر له یه‌کم رۆژه‌وه به راشکاوانه نکۆڵی له زمان، کو‌لتوور و ئایینی گه‌لانی جیاواز ده‌کرێت و به گشتی شوناسی نه‌ته‌وه‌یی و کۆمه‌ڵگایی هیچ رێز و حیسابێکی بۆ ناکرێت؛ چۆن ده‌بێت چاوه‌ڕوان بین قوتابی و منداڵانی ئه‌و کۆمه‌ڵگا و نه‌ته‌وانه له دوا رۆژدا ببن به خاوه‌ن که‌سایه‌تییه‌کی به‌رپرسیار و هه‌ستیار له هه‌مبه‌ر ده‌وروبه‌ریان و ده‌ره‌تان و ده‌رفه‌تی ژیانێکی به‌واتا بۆ خۆیان وکۆمهڵگاکهیان بخوڵقێنن.
کۆماری ئیسلامی له هه‌وڵی پێش خستن و به گرینگ نیشان دانی مودیلی ژیانی تاکه‌که‌سی و بیرکردنه‌وه وتێڕوانین بۆ پێوانه سه‌ره‌کییه‌کانی ژیانه له روانگه‌یه‌کی بچوک و ته‌نگه‌وه. لێکۆڵینه‌وه له سه‌ر هه‌ڵسووکه‌وت و وه‌ڵامی ده‌وڵه‌ت وده‌سه‌ڵاتی زاڵ به سه‌ر ئێران، له هه‌مبه‌ر ویست و داخوازییه‌کانی گه‌لانی نیشته‌جێی ئه‌و وڵاته ئه‌و راستیه‌مان بۆ ده‌ر ده‌خات که رژیم له هیچ ته‌ڤگه‌ر و حه‌ره‌که‌تێکی ناڕازی و به‌رهه‌ڵستکار، هێنده‌ی رێکخستن بوونی گه‌ل له ده‌ره‌وه‌ی سنووره دیاریکراوه‌کانی خۆی بۆ کۆمه‌ڵگا و چالاکی مه‌ده‌نی ناترسێت و ئامانجی بنه‌ڕه‌تی هه‌موو سیاسه‌ته‌کانی له بوواری کۆمه‌ڵایه‌تی و ئابووری و سياسيدا هه‌مان بێ کاریگه‌ر کردن و له ناو بردنی هێزی راسته‌قینه‌ی گۆڕانکارییه که ئه‌ویش کۆمه‌ڵگایه‌کی به ئێراده و رێکخستن کراوه که ده‌رکی به‌وه کردووه چاره‌سه‌ركردنی بنه‌ڕه‌تی له لای ده‌سه‌ڵات و ده‌وڵه‌ت نیه. کاتێک ئێراده و هیوا بۆ گۆڕانی چاره‌نووس و گه‌یشتن به مافه‌کان و ژیانێکی به روومه‌ت له نێو تاک و کۆمه‌ڵگادا نه‌ما یان که‌م ڕه‌نگ ده‌بێته‌وه‌و ئاستی هه‌ستیاری خه‌ڵک له هه‌مبه‌ر رووداوه‌کان و شێوازی به‌ڕێوه‌بردنی کۆمه‌ڵگا داده‌به‌زێت یان نامێنێت، ئاکامی ئه‌م جۆره بیر کردنه‌وه‌ش سپاردنی چاره‌نووسیانه به ده‌ست قه‌زاوقه‌ده‌ره‌وه. ئه‌مه‌ش ئه‌و ئامانجه سه‌ره‌کییه‌ی کۆمار ئیسلامییه که پێشتر باسمان لێ کرد. لێره‌دا دوو خاڵی گرینگ هه‌یه که پێویسته ئاماژه‌یان پێبکرێت و له سه‌ریان راوه‌سته بکه‌ین.
یه‌که‌م: ئاستی ناڕه‌زاییه‌تی و خواستی گه‌لانی ئێران بۆ به‌ده‌ستهێنانی ئازادی، ئه‌گه‌ر چی جار و بار به هۆکاری جیاجیا که‌م ره‌نگ بووه‌ته‌وه، به‌ڵام هیچ کات له ناو نه‌چووه و هیچ ده‌وڵه‌ت و ده‌سه‌ڵاتێک نه‌یتوانیوه بۆ هه‌میشه خۆی لێ خه‌لاس بکات. زۆر دوور نه‌چین، مێژووی هاوچه‌رخی ئێران و ماوه‌ی ده‌سه‌ڵاتی بنه‌ماڵه‌ی په‌هله‌وی، به‌سه‌رهات و ئه‌زموونێکی به‌رچاوه؛ نێوان خۆشی و په‌یوه‌ندی پته‌و و گه‌رم و گوڕی رژیمی پاشایه‌تی ورۆژئاوا و ئه‌مریکا ، مه‌سه‌له‌یه‌کی شاراوه نیه و پێویستی به باس و خواسێکی به‌رفراوان نیه؛ هه‌روه‌ها هه‌بوونی ده‌زگایه‌کی سه‌رکوت و تۆقێنه‌ری وه‌ک ساواک و زۆر سیاسه‌تی دیکه‌ی دژه ئینسانی له ناوخۆی وڵات، نه‌یانتوانی پێش به ناڕه‌زایه‌تی و ڕاپه‌ڕینی گه‌لانی ئێران بگرن و له ئاکامدا چین و توێژه‌کانی جیاوازی گه‌لانی ئیران توانیان شۆڕش سه‌ر بخه‌ن؛ هه‌ر چه‌ند دواتر به‌لارێدا چوو!
دووه‌م: هه‌روه‌ک پێشتر ئاماژه‌مان پێ‌کرد، کۆماری ئیسلامی له پاڵ درێژه‌پێدان به سته‌می نه‌ته‌وایه‌تی، ئابووری، کۆمه‌ڵاییه‌تی و رووبه‌رووبوونه‌وه و وه‌ڵامدانه‌وه‌ی ئازادیخوازان به زه‌بری ئاگر و ئاسن و بێ کاریگه‌ر کردنی کۆمه‌ڵگا، سیاسه‌تێکی دیکه‌ی په‌ره‌پێداوه که ئه‌ویش به‌رێکخستن کردنی کۆمه‌ڵگاییه به‌شێوازی تایبه‌ت به خۆی بۆ به‌ره‌نگار بوونه‌وه‌ی هێز و رێکخستنه‌کانی گه‌ل که له ده‌ره‌وه‌ی چوارچێوه و رێبازه دیاریکراوه‌کانی ده‌سه‌ڵات به شوێن چاره‌سه‌ر کردنی کێشه بنه‌ڕه‌تی و پرسه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کاندان. ئه‌م سیاسه‌ته‌ش زۆرتر له نێو که‌مینه، ئایینی ونه‌ته‌وه‌یی و کولتووریهکاندا په‌یڕه‌و ده‌کرێت، له مژاری دامه‌زراندنی حزب و رێکخراوێکی سیاسی تایبه‌ت به کوردان و گۆڕینی سیسته‌می پارێزگا و تا ده‌گاته خستنه ژێر چاودێری راسته‌وخۆی سیسته‌می په‌روه‌رده‌ی وڵات به گشتی و پلان داڕشتن بۆ په‌روه‌رده‌ی قوتابخانه‌کان له لایه‌ن ناوه‌نده ئایینییه‌کانی وه‌ک حه‌وزه‌ی علمییه‌ی قوم و…
له کۆتاییدا، به له‌به‌رچاو گرتنی کۆی گشتی ئه‌و خاڵانه‌ی که باسی لێ‌کرا، ئه‌رکی سه‌ره‌کی و هه‌ره‌گرینگ له‌م قۆناغه‌دا، پێداگری وپه‌ره‌پێدانی داخوازی ئازادی و ده‌سته‌به‌رکردنی مافه ئینسانی و ڕه‌واکان بۆ خوڵقاندنی ژیانێکی ئازاد و به‌ڕوومه‌ت له کۆمه‌ڵگایێکی ئازاد وبهرابهردا، ئه‌مه‌ش به ئێراده‌یه‌کی پته‌و بیرۆکه‌یه‌که که گه‌ل و هێزی چاره‌سه‌ری به بنه‌ما ده‌گرێت و له رێگای به‌کارهێنانی میکانیزمه‌کانی به‌رێکخستن کردنی کۆمه‌ڵگا له ده‌ره‌وه‌ی بازنه‌ی ده‌سه‌ڵات و ده‌وڵه‌ت مسۆگه‌ر ده‌بێت؛ نه‌ک به خولانه‌وه و لێگه‌ڕینی بێ ئه‌نجام له به‌رده‌م دهوڵهتو چاوه‌ڕێ مانه‌وه بۆ به‌خشش و که‌ره‌می ده‌سه‌ڵاتداران. هه‌روه‌ها ئه‌زموونی به‌ستنه‌وه‌ی ئێراده‌وه و هیوای گۆڕانکاری به هێزه ده‌ره‌کییه‌کانیش هیچ ده‌سکه‌وتێکی بۆ گه‌لان نییه و ئه‌نجامه‌کانی ئه‌مه‌ش به روونی له مێژووی گه‌لانی ئێران‌دا دیار و به‌رچاوه.