بزووتنەوەی ئاپۆیی بە فەرهەنگی خۆڕاگری و راوەستانەوە دەناسرێت و هەر لە بن سێبەری ئەم نەریتەوە خۆی گەیاندووەتە رۆژی ئەمڕۆ و توانیوێتی کە خەتی قارەمانی دژی خەتی خەیانەت لە کوردستاندا بەرز بکاتەوە. ئەو خۆڕاگرییەی کە ئاستەمترین سەنگەرەکانی دوژمنی رووخاندووە. تەنانەت ئەمڕۆکە زیندانیش بووەتە سەنگەرێکی خۆڕاگری لە بەرامبەری داگیرکەران و بەربەرەکانی لەتەک سیاسەتەکانی ئەواندا.

تەڤگەری ئازادیخوازی ئاپۆیی لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا، بە تێکۆشانی بێ وچان و پێشکەش کردنی بەدیلی بەنرخ، بەرەو ستاتۆی سیاسی هەنگاو دەنێت و دەسکەوتەکانی لە هەرێمەکەدا جێگای دڵخۆشی و رەزامەندی گەلی کوردە. هەڵبەت ئەم دەسکەوتانە بە بەرهەمی تێکۆشانی هەموو خەباتکارانی بزاڤی ئاپۆییە لە کوردستاندا. زیندانیش یەکێکە لەو مەکۆی خۆڕاگریانە و لە هەموو قۆناخەکانی تێکۆشاندا مۆری خۆی لە پێشکەوتنەکانی تەڤگەرمان داوە و رۆڵی میژووییان لە سەرکەوتنەکاندا هەیە. هەر ئێستاکەش هەڤاڵانمان لە زیندانەکانی رژیمە داگیرکەرەکاندا بە ورە و مەعنەویاتێکی بەرزەوە درێژە بە خۆڕاگری خۆیان دەدەن و شانبەشانی هەموو تێکۆشەرانی خەباتی ئازادیخوازی لە هەوڵداندان. سەرەڕای هەموو ئاستەنگی و دژوارییەکانی زیندان دژی هەموو سیاسەتێکی دڕندانەی دوژمنانی گەلی کورد رادەوەستن و بۆ گەیشتن بە ئامانجەکانی گەلەکەمان حازرن بۆ هەر جۆرە فیداکارییەک.

لە ساڵوەگەڕی دامەزارندنی پارتی کرێکارانی کوردستان PKK دا دەسکەوت و بەرهەمەکانی وەدەستخستراو لە هەموو قارەمانانی خۆڕاگری زیندان پیرۆز دەکەین و جێژنە پیرۆزەیان لێدەکەین. هەروەها هەموو شەهیدانی خۆڕاگری زیندان و بەتایبەت شەهید باهۆز،شەهید رەزا و شەهید شێرکۆ وەبیر دێنینەوە و سۆزی درێژەپێدان بە رێبازیان دەدەین.

 

زیندانیانی دۆزی PKK و PJAK لە رۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران
25.11.2013