له به‌رده‌وامى ناڕه‌زایه‌تى کوردان له ده‌روه‌ى وه‌ڵات دژ به له سێداره‌دانى چالاکانى سیاسى کورد حه‌بیبوڵا گوڵپهریپور، ڕه‌زا مامه‌دی، شێرکۆ مه‌عارفی و هەر وەها گیراوانى سیاسی به‌لووچ و عەرەب و هاوکات بۆ کۆتایى هێنان به سیاسه‌تى له سێداره‌دان که له‌لایه‌ن رژێمى ئێرانه‌وه په‌یره‌و ده‌کرێ، بهدهسپێشخهرى کۆمه‌ڵه‌ى مافى مرۆڤى کوردستان و ناوه‌ندى وه‌قفى فه‌رزاد که‌مانگه‌ر، رۆژی یەکشەممە ١٧ی نۆڤەمبەر، بە سه‌دان که‌س له کورد ، عه‌ره‌ب و به‌لوچ له ستۆکهۆڵمی پایتەختی سوێد کۆبونه‌وه و رژێمى ئێرانیان شه‌رمه‌زا کرد.
بەشداربووان به هه‌ڵگرتنى وێنه‌ى له‌سێداره‌دراوان و ئاڵاى پارته‌کان و ڕێکخراوه‌کان، هه‌روه‌ها به دروشمی کوردى و سویدی، سیاسه‌ته‌کانى ڕژیمى ئێرانیان له‌به‌رانبه‌ر گیراوانى سیاسى و مه‌ده‌نى به توندی شه‌رمه‌زار کرد.
دواى رێپێوانێک، بەشداربووان له مه‌یدانێکى سه‌ره‌کى شارى ستۆکهۆڵم گردبوونه‌وه‌یه‌کیان ئه‌نجامدا. ڕێکخراوه‌کانی مه‌ده‌نى و لایه‌نه‌سیاسیه‌کانی به‌شداربوو لە چالاکیەکە به خوێندنه‌وه‌ی لێدوان و په‌یامه‌کانیان پشتیوانى خۆیان بۆ گیراوانى سیاسى و تێکۆشانى ئازادى خوازانه‌ى گه‌لانى بن ده‌ستى ئێران ده‌ربڕی و سیاسەتە چەپەڵەکانی ئێعدام و ئەشکەنجەی کۆماری ئیسلامی ئێران لە بەرامبەر گەلانی بندەستی ئێرانیان شەرمەزار کرد.
هه‌روه‌ها لهلێدوانهکان ئاماژه به‌وه کرا، سه‌ره‌ڕاى ئه‌وه‌ى سه‌رۆک کۆمارى نوێی ئێران حه‌سه‌ن ڕۆحانی له‌هه‌وڵى ئه‌وه‌دایه له ئاستى نێونه‌ته‌وه‌یى سیاسه‌تێکى نه‌رم بگرێته پێش، به‌ڵام له ناوخۆى ئێران هیچ گۆڕانکارییه‌کى به‌سه‌ر سیاسه‌ته دژه مرۆڤه‌کانى نه‌هێناوه و به پێچه‌وانه‌وه گوشارى سه‌ر ئازادیخوازان زیاتر بووه.