بۆ ڕای گشتی
سه‌ره‌تا به بۆنه‌ی شه‌هیدبوونی هه‌ڤاڵانی تێکۆشه‌رمان، حه‌بیبوللا گوڵپهریپوور (باهۆز سنه) و ره‌زا ئیسماعیلی و هه‌روه‌ها له سێداره‌دانی 16 زیندانی سیاسی به‌لووچ، پرسه‌و سه‌ره‌خۆشیمان ئاراسته‌ی گه‌لی کورد له هه‌رچوار پارچه‌ی کوردستان، به‌تایبه‌تی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان و هه‌روه‌ها گه‌لی به‌لووچ و بنه‌ماڵه و که‌سووکاری ئه‌و شه‌هیدانه ده‌که‌ین.
به ئاوردانه‌وه‌یه‌ک له مێژووی مرۆڤایه‌تیدا، به تایبه‌ت مێژووی گه‌لانی رۆژهه‌ڵاتی ناوین، ئه‌و ڕاستیه‌مان بۆ ده‌رده‌که‌وێت، که سه‌ره‌ڕای هه‌موو هێرش و نکۆڵیهکان له‌لایه‌ن سیسته‌مه ده‌سهه‌ڵاتدار و داگیرکەرەکانهوه، تێکۆشان و خۆڕاگری له پێناو بنیادنانی ژیانێکی ئازاد و به‌ڕوومه‌ت بەڕێوەچووە و تا رۆژی ئه‌مڕۆش درێژه‌ی هه‌یه. ئێرانیش وه‌کوو یه‌کێک له وڵاتانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاسته که له دژی داخوازی و تێکۆشانی گه‌ڵانی جیاواز بۆ به ده‌ست خستنی ماف و ژیانێکی به‌شه‌ره‌ف، به شێوازێکی نامرۆڤانه و گرتنه‌به‌ری رێبازی نکۆڵی و کوشتن، رووبه‌رووی گه‌لانی ناو ئه‌و وڵاته بووه‌ته‌وه. کۆماری ئیسلامی به‌رده‌وام له دوای هاتنه سه‌رکاری حه‌سه‌ن روحانی، پێداگری له‌سه‌ر سیاسه‌تی نکۆڵی و سه‌رکووتی ئازادیخوازان و ڕامانی ئازاد له ناو گه‌لانی ئێران کردووە. ئه‌مه‌ش خاڵێکی مه‌ترسیداره بۆ کۆماری ئیسلامی ئێران و داهاتووی، به‌تایبه‌ت له‌م قۆناغه هه‌ستیاره‌دا. ئه‌مه له‌کاتێکدایه که پێویسته ئێران زۆرتر هه‌وڵ بدات له سه‌ر دابینکردنی مافی گه‌لان، ژنان، جەوانان و ئاڵوگۆری ناوخۆیی به‌بنه‌ما بگرێت. له سێداره‌دانی تێکۆشه‌ران و جەوانانی کورد به‌تایبه‌ت له‌م رۆژانه‌دا دووباره کردنه‌وه‌ی سیاسه‌ت و هه‌ڵوێستی کۆماری ئیسلامی له به‌رامبه‌ر ویستی ئازادیخوازی و مافی گه‌لان له ئەم وڵاتە دایە. کۆماری ئیسلامی له سیاسه‌تی ده‌ره‌کیدا له گه‌ڵ ئه‌مریکادا به دوای چاره‌سه‌ری و هێوەرکردنەوەی پەیوەندیەکانە. بەڵام له ناوخۆی ئێران‌دا به پێچه‌وانه درێژه به سیاسه‌تی له‌ناوبردن و قڕکردن ده‌دات.
ئێمه وه‌کوو یه‌کێتی ژنانی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان ئه‌م سیاسه‌ت و کرددارانهی کۆماری ئیسلامی به‌تووندی ئیدانه و شه‌رمه‌زار ده‌که‌ین. شه‌هید باهۆز وه‌کوو جەوانێک نه‌ته‌نیا له خه‌باتی جەواناندا ،هاوکات له خه‌باتی ژنان و به تایبه‌ت دایکانی ئاشتیدا توانی له ماوه‌یه‌کی کورت‌دا خاوه‌ن کاریگه‌ری و ده‌سکه‌وت بێت و توانی له ناو دڵی دایکان و جەواناندا جێگای خۆی بکاته‌وه. له ماوه‌ی خۆڕاگری ناو زینداندا،سه‌ره‌ڕای ئه‌شکه‌نجه و گوشاره‌کانی کۆماری ئیسلامی، له‌سه‌ر درێژه‌دان به تێکۆشانی ئازادیخوازنه پێداگری کرد و له‌و پێناوه‌شدا گیانی پێشکه‌شی ئازادی کرد.
لێرەدا داوا له گه‌له‌که‌مان له هه‌ر چوار پارچه‌ی کوردستان بە گشتی و رۆژهه‌لاتی کوردستان بەتایبەتی ده‌که‌ین کە لەدژی ئه‌و کرداره‌ی کۆماری ئیسلامی بێ ده‌نگ نه‌بن و به هه‌ر شێوازێک بۆیان ده‌کرێت ناڕه‌زایه‌تی خۆیان ده‌ربڕن و خاوه‌ن له شه‌هیدانی گه‌ل و نیشتمان ده‌رکه‌ون. به‌تایبه‌ت ئه‌رکی سه‌رشانی گه‌ل و ژنان له ئەورپا و باشووری کوردستانه که ناڕه‌زایه‌تی خۆیان به تووندی ده‌ربڕن. هه‌روه‌ها داوا له کچ و کوڕانی جەوان ده‌که‌ین بۆ درێژه‌دان به رێبازی هه‌ڤاڵانی شه‌هید و تێکۆشانی ئازادیخوازی به‌شداری رێزه‌کانی گه‌ریلا بن. له کۆتاییدا لەسەر ناوی یه‌کێتی ژنانی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان ڕاده‌گه‌یێنین که ئه‌م کرداره‌ی کۆماری ئیسلامی بێ وه‌ڵام ناهیڵینەوە و تۆڵه‌ی هه‌ڤاڵانی شه‌هیدمان دهستێنینەوە.جارێکی دیکه سوێند و بڵێنی خۆمان له گه‌ڵ خوێنی شه‌هیدانمان باهۆز سنه و ره‌زا ئیسماعیلی نوێ ده‌که‌ینه‌وه و هه‌تا گەیشتن به سه‌رکه‌وتن له سه‌ر رێبازیان پێداگری دەکەین.
یەكیەتی ژنانی رۆژهەڵاتی كوردستان ─ YJRK
29.10.2013