بێ‌گومان نرخ و پیرۆزییەكان ریشەیان لە قووڵایی مێژوودا هەیە و مرۆڤەكان نە تەنیا ئەم پیرۆزییانەیان پاراستووە، بەڵكوو لە بەرز كردنەوە و خاوەندارێتی لەو نرخانەدا تێكۆشانیان كردووە. هەر پیرۆزییەك نیشان لە دەسكەوتێكی كۆمەڵایەتی لە دۆخێكی دژواردایە. چەندە سەركەوتن بەسەر هەورازییەكانی ژیانی كۆمەڵگادا حەستەم و دژوار بێت، بە هەمان ئەندازە مەعنەویاتی مایندەتر و واتادارتر وەدیدێت. لە ئەنجامدا هەر سەركەوتنێكی گشتی، دەبێتە رۆحێكی پیرۆز لە جەستەی هەموو كۆمەڵگادا و بۆنە و موناسیبەتەكان دروست دەبن. مرۆڤەكان ئەم پیرۆزیانە جێژن دەگرن و بە كۆبوونەوە لە دەوری یەك، جارێكتر لە مەعنەویاتی ئەم رۆژانە بەهرەمەند دەبن. تێگەیشتن لە ناوەڕۆك و واتای جێژنەكان لە بواری مێژوویی و كۆمەڵایەتییەوە دەبێتە هۆی نزیك بوونەوەی زیاتری كۆمەڵگا.

جێژنی قوربان یەكێكە لەو بۆنە و موناسیبەتانەیه كە بەرهەمی تێكۆشان لە دژی دەسەڵاتداری و داگیركارییە. بەرهەمی خەبات لە هەمبەری نەزانین و بەلاڕێدا بردنی كۆمەڵگایە. خەباتێكی كە قەت بڕانەوەی نیە و تەنیا بە بەردەوامكردنی ئەم رەوتەیە كە دەتوانین لە پیرۆز راگرتن و بەرزكردنەوەیدا بەشدار ببین. جێژنەكان لەناو كۆمەڵگای كوردەواریدا بەردەوام بوونەتە هۆی پتەوبوونی پەیوەندی ناوبەینی گەلەكەمان و لە توكمەبوونی رێكخستنی عاتیفیدا بە تەئسیرن. جێژنی قوربان دەتوانێ‌ گۆڕینەوە و دابەشكردنی مەعنەویات و پیرۆزی بێ‌ و مەودای نێوانمان لەناو بەرێت. بەم بۆنەیەوە وەك پارتی ژیانی ئازادی كوردستان (پژاك) جێژنی قوربان لە هەموو گەلەكەمان بەتایبەت بنەماڵەی سەربەرزی شەهیدان و زیندانیانی سیاسی پیرۆز دەكەن و سەرفیرازیان بۆ دەخوازین.

پارتی ژیانی ئازادی كوردستان – PJAK
15.10.2013