بۆ رای گشتی

لە بەرواری 22ی مانگ لە گوندی مەرەغانێی سەر بە شاری سەردەشت، لە نێوان گەریلاكانی پارتیمان و هێزی سوپای داگیركەر و بەكرێگیراوانی رژیمی ئێراندا شەڕێك روویدا. لەو شەڕەدا هەڤاڵانمان سیپان و چەكدار لە ئەنجامی بەخۆدانێكی قارەمانانەدا چوونە ناو كاروانی پیرۆزی شەهیدانەوە. هەروەها بە گوێرەی دوایین زانیاری 10 جاش و پاسدار رژیم كوژراون و 3 كەسیش بریندار بوون. لە نێو كوژراوەكانی رژیمدا، چەند كەسیان تێدایە كە دەستیان لە رژاندنی خوێنی رۆڵەكانی گەلی كورد و بەتایبەت هەڤاڵانمان دا هەبووە. بە پێی زانیاری وەدەست كەوتوو یەكێك لەو كەسانە حەكیم خالیدیە خەڵكی گوندی هەسناوای سەر بە سۆمای ئەورمیە، لە شەهادەتی هەڤاڵانمان باگەڕ حەكاری و وڵات وان و وڵاتپارێزێك بەناوی مەلا رەسووڵ خەڵكی گوندی سیناوا هەروەها چەند هەڤاڵێكی دیكەماندا راستەوخۆ دەستی هەبووە و لەو ئاكامی ئەو شەڕەدا گەیشتووەتە سەزای كردەوە نەگریسەكانی.

پێویستە سەرجەم گەلی كورد بزانن كە كورد لەو قۆناغەدا بەرەو وەدەست هێنانی ستاتۆ و دەسكەوتی مێژوویی هەنگاو دەنێ‌ و رزگاری گەلی كورد مسۆگەر دەبێت. بەڵام هێشتاش چەكی بەكرێگیراوی و خەیانەت و نۆكەری بێگانە و داگیركەران لەگەڕدایە.

بۆیە بانگی هەموو ئەو كەسانە دەكەین كە چەكی داگیركەرانی كوردستانیان هەڵگرتووە و بە پێی سیاسەتەكانی ئەوان دژی گەلی كورد هەڵس‌وكەوت دەكەن، تا دەست لە ئەم كردەوانە هەڵگرن و بگەڕێنەوە بۆ ناو ریزی گەلی خۆیان. ئەگەرنا وەك كەسانی ناوبراو بە سەزای كردارە نەگریسەكانیان دەگەن.

پارتی ژیانی ئازادی كوردستان – PJAK
01.09.2013