هه‌ورام شاهو
هه‌ر وه‌کوو دەزانرێ به‌ر له هه‌ڵبژارتنی خولی یازده‌هه‌مین سه‌رۆک کۆماری له ئێران،پارتی ژیانی ئازادی کوردستان(پژاک)،نامه‌یێکی سه‌ر ئاواڵه‌ی بۆ رێبه‌ری ئێران عه‌لی خامنه‌یی نووسی.که ده‌قی ئه‌و نامه‌یه بۆ رای گشتی ئاشکه‌را کراو ده‌نگدانه‌وه‌یێکی زۆر به‌ر چاوی هه‌بوو وهه‌موو ره‌هه‌نده‌کانی لێکدراو نرخاندنی له سه‌ر کرا.بۆیه هێندێ لایه‌ن له ناوه‌رۆک و واتای ئه‌و مه‌کتووبه باشی تێنه‌گه‌یشتن وخواستیان چه‌واشه‌کاری بکه‌ن. به‌ڵام یه‌ک رۆژ دوای هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆک کۆماری ،وه‌ڵامی نامه‌که له لایه‌ن ماڵپه‌ڕی فارس نیوز درایه‌وه. که بۆ زۆر که‌س ولایه‌ن جێگه‌ی سه‌رسوڕمان بۆ.بۆیه ئارمانج له نووسینی ئه‌م مه‌کتووبه وه‌کوو پێویستی زانراو باروودۆخی هه‌نووکه‌ی ئێرانیش وه‌هایه که پێویستی به هێندێ ئاڵۆگۆی سیاسی،بۆ هه‌موو لایه‌نه‌کانی ناو رژیم وئوپۆزسیونیش ده‌بینرێ.بۆیه پژاک که پێشه‌نگایه‌تی ته‌ڤگه‌ری ئازادیخوازی له رۆژهه‌ڵاتی کوردستان ده‌کا،بۆ پێشخستنی ئاشتی وپێکه‌وه ژیانی گه‌لانی ئێران،له‌م قۆناخه هه‌ستیاره دا چ ئه‌رکێ بکه‌وێته سه‌رشانی به دڵی کراوه‌و سه‌میمی نزیک ده‌بێته‌وه. هه‌روه‌ها سیاسه‌تی سه‌ر به‌خۆی پژاک بۆ هه‌ر که‌س ولایه‌نیش روون وئاشکه‌رایه وته‌نیا وته‌نیا به گه‌لی خۆی پشت ده‌به‌ستێ وله‌سه‌ر فکر ورامانی رێبه‌ر ئاپۆ بۆ پێشخستنی دموکراسی له هه‌رێمه‌که دا ،له رۆژهه‌ڵاتی کوردستان تێکۆشان ده‌کا. بۆیه پشت به‌ستن به هێزی ده‌ره‌وه ،هیچ ئاکامێکی نه‌بووه.بۆیه له شه‌رت ومه‌رجێکی وه‌ها که رژیمی ئێران تێدا ژیان ده‌کا،هاتنه سه‌رکاری حه‌سه‌نی رۆحانی،ده‌توانێ ره‌وته‌که به‌ره‌و گۆرانکاریێکی جددی ببا . شایانی باسه که به ده‌ر که‌وتنی حه‌سه‌نی رۆحانی له کێبه‌رکێی پاڵێوراوانی سه‌رۆک کۆماری، که یف خۆشی زۆر لایه‌نی به دواوه بۆ. له میدیا‌و راگه‌یاندنه‌کانی ده‌ره‌وه جێگه‌ی تایبه‌تیان بۆ ته‌رخان کردووه. ئارمانج له هاتنی حه‌سه‌نی رۆحانی وه‌کوو نوێنه‌ری ئێسلامی نه‌رم ئه‌وه‌یه که ئه‌و ئاڵۆزی وقه‌یرانه که ئێران تووشی بووه، هه‌م له بواری ناوخۆیی وههمیش له بواری ده‌ره‌وه به تایبه‌ت مافی مرۆڤ وویست وداخوازیه‌کانی گه‌لانی ئێران و پارتییه سیاسیه‌کان وه‌کوو ئۆپوزیسیون بگره هه‌تا به‌رنامه‌ی وزه‌ی ناوه‌کی که ئێران له ئاستی جیهانی دا که‌وتووته پهراوێزو هه‌ره‌شه‌و گوڕه‌شه‌ی هێرشی له‌شکه‌ری،هه‌ر وه‌ها دیزاین کردنی رۆژهه‌ڵاتی ناوین و ته‌واو بوونی نه‌ته‌و–ده‌وڵه‌ت که ته‌هدیدێکی زۆر جددیه بتوانێ چاره‌سه‌ری وئاڵترناتیڤێ بۆ بدۆزێته‌وه.ئه‌و شێواز وره‌وته چی دی مه‌جال به سیستمی ئێران نادا
کە نزیکی مەسەلەکە بێتەو. کۆمەڵگای ئێران وەکوو بورکانێکی لێهاتووە کە دەکوڵێ.بۆیە لە شەرت ومەرجێکی وەها دژوار‌دا، بە هاتنی حەسەنی رۆحانی دەتوانێ کاریگەری زۆر لە سەر گشتی سیاسەتی ئێران بکا وئێران لە هەڵدێرێکی بێ گەرانەوە رزگار بکا. لە حاڵی حازردا بۆپێشخستنی کەش وهەوایێکی ئارام، ئەو ئەرکە دەکەوێتە سەر شانی ئەو(رۆحانی). بۆیە بە گوێرەی رۆژی ئەمرۆ و راستی کۆمەڵگای ئێران وجیهان بە پشت بەستن بەگەل وقەبووڵ کردنی ویست وداخوازییەکانیان،پێشی پارچەبوون وشەڕێکێ ماڵ وێرانکەربگرێ. بۆیە بە رابەر کردنی سیاسەتێکی گونجاو،ئێران دەتوانێ ببێتە وڵاتێکی بە هێز لە ناوچەکە،کە دەتوانێ لە سەر ئەو ئەساسە رۆڵی پێشەنگایەتی بۆ دموکراسی وئاشتی مایەندە بگیڕێ. بڵام هەرە گرینگ کۆمەڵگای ئێرانە.کورد،عەرەب،بەلووچ،ئازەری،مازەنی هتد. رۆژی وەکوو ئەمرۆ کۆمەڵگای ئێران کە نوقمی بێ عیداڵەتی،بێ باوەڕی،ترس،فەساد،فەحشا،بێ‌کاری وئیعتیاد بووە. سەیری ئاماری تووش بوون بە مادە هۆشبەرەکان دەکەی،لە راستی کۆمەڵگایێکی وەها نەخۆش ،بە هاتنی حەسەنی رۆحانی تا چەندە دەتوانێ مەرهەمێک بێت بۆ ساڕ‌ێژ کردنی ئێش وئازارەکانی. وڵاتی ئێران کە لە بواری سامانە سرووشتیەکان دا لە هەرێمەکەو بە تایبەتیش لە ئاستی دونیادا دەوڵەمەند و بە ناودەنگە،ئایا بە وەعدەو بەڵێنەکانی سەرۆک کۆمارەکان تا چەندە سفرەی گەلانی ئێران رەنگین دەبێ؟
ناردنی مەکتووبی پژاک بۆ رێبەری ئێران لە دۆخێکی ئاوەها ئەوە دیاری دەکا کە پێویستی بە گۆرانکاریێکی بنگەیی لە سیاسەت و پێشخستنی پرۆژەی چارەسەری کێشەی گەلانی ئێران هەیە. چارەسەر نەکردنی ئەو قەیرانە،ئێران بەرەو دۆخێکی جیاواز دەبا کە شیرازەی سیستم وکۆمەڵگای ئیران تێک دەدا.ئەوەش راستیکە کە چ ئەحمەدی نژاد وخاتەمی بێت یان رۆحانی،هەموویان یەک فکر وبیردۆزی دەپارێزن وبە گوێرەی چوارچێوەی ولایەتی فەقی، کە بۆیان دیاری کراوە حەرەکەت دەکەن وسیاسەت بە رێوە دەبەن.بەڵام چی گرینگە،ئەوەیە کە راستی کۆمەڵگای ئەمرۆ وراستی جیهانی سەدی 21 ،شتێکی دی دەخوازێ ودونیا بەرەو گۆڕان دەچی.بۆیە تا ئێستا ئەگەر کۆماری ئیسلامی کە خۆی لە سەر پێ ڕاگرتووە،هێندێ هۆکارێ جیاوازترن، کە گەل دەخوازن بۆ ماوەیێکی کورتیش بێت،رووی ئارامش وئاسوودەیی ببینن وچی دی وڵات بەرەو شەڕێکی تر‌و شورشێکی تر نەبا ،کە کاریگەری زۆر خەراپی لە سەر مرۆڤ و کۆمەڵگا دەکا . شایانی باسە کە هەموو پاڵێوراوانی سەرۆک کۆماری بەڵێنیان دابوو کە مافی گەلانی ئێران بدەن و رەوشی ئابووری وڵات باش بکەن .بۆ نموونە کە قالیباف گوتووبووی کە پێویستە فەرقی تاران وبانە نەمێنێ.تا چەندە ئەو وادەو بەڵینیە راستە،زەمان و کات ئەوە دیار دەکا.هەر چەندە ئەو دروشمانە بەرێ دراوەو تەنیا وتەنیا لە سەر زار ماوەتەوە.بەڵام گەلی ئێرانیش ئەو تەلەکەبازیانە دەزانن و بۆ دوایین جار دەخوازن ئەو وادەو بەڵێنیانە تاقی کەنەوە.گەلی ئیران سەرە رای هەموو ئەو فشار ،زەخت و چەوساندنەوە،گەیشتوونە ئەو ئەقڵیەتە و زانا بوونە کە دەتوانن بۆ خۆیان بڕیار بگرن وچارەنووسیان دیار بکەن.هەر وەها شعووری سیاسی وتیگەیشتنی گەلانی ئێران لە دیرۆک دا ئەوەی سەلماندووە،کەسەبری ئەوان هەتا رادەیێکەو قەت مەجبوور نین ئەو هەموو نابەرابەری،بی شۆناس بووین وچەرمەسەرییە قەبووڵ بکەن. هەر وەها رژیم بە پشت بەستن بە یاسای بنەڕەتی وباگهێشتی پارتییە سیاسیەکان بە تایبەت پارتی ژیانی ئازادی کوردستان (پژاک)بۆ خۆێندنەوەی ناوەرۆک و ئەساس گرتنی خاڵانەکانی یاسای بنەڕەتی تەنیا دوورخستنەوەی خۆیە بۆ چارەسەر نەکردنی کێشە کۆمەڵایەتیەکان. وەکوو دوایین قۆناخ و دەرفەتێکی دوایی کە لە لایەن گەل بە دەوڵەت درا دەتوانێ ببێتە زەمینی هەنگاو نیان بۆ چارەسەری کێشەکان وپرۆسەی دموکراتیزاسیون لە ئێران. سەرەرای هەموو نە زەڵاڵ بووین وریسک ومەترسیەکان لە سیاسەتی ئێران لە بەرانبەر گەلان وبە تایبەت گەلی کورد پێویستە زۆر بە هەستیاریەوە نزیک ببینەوە و داهاتوو لە بەر چاو بگرێن. رۆژی ئەمرۆ،کە گەلی کورد لە بەر درگای ئازادی دایە،بە کەڵک وەرگرتن لە ئەزموون وتەجروبەی ساڵان وهەر وەها، ئەزموونی باکووری کوردستان،کە قۆناخێکی دیرۆکی دەستی پێ کردووە،سەمیمی وبەدڵێکی کراوە نزیکی مەسەلەکە ببێتەوە. ئەو هێزو تواناییشەی هەیە کە بە پشت بەستن بەگەلی خۆی،لە هەر شەرت ومەرجێک دا خۆی بپارێزێ وخاوەن لە هەموو نرخ وبەهاکانی دەرکەوێ. بۆ وێنە ئەویش دەتوانین ئاماژە بە رۆژئاوای کوردستان بکەین.شایانی باسە کات کاتی شورشە وگەلی کورد لە بەر درگای ئازادی دایەی ودونیا بە کەش وهەوایێکی شورشەوە سەدەی 20 ی تێپەڕاندووە ودەربازی سەدەی 21 بووە.ئەوە لە حاڵێک دایە کە دونیا وەکوو گوندێکێ لێ هاتووە وچی دی سنوورەکان ئی دی نابنە ئاستەنگ هەنبەرکۆمەڵگا و مرۆڤەکان. بەڵام بە داخەوە لە وڵاتێ ئێران بەر دەوام کردنی ئەو سیاسەتانەی کە بۆلە ناو بردنی هێزی گەلان بە تایبەت گەلی کورد پەیرەو دەکرێ هێشتا لە ئارا دایە. دیسان سەر لە نوێ بە ئاوا کردنی پایگای بەسیج لە گوندەکان وسەر سنوورەکان ومیلیتاریزە کردنی شار‌و لادییەکان دروست کردنی کەش وهەوایێکی ئەمنیەتی وسیستم چاودێری بە شێوازی تەکنیکی وئینسانی،ئێرانی وەکوو زندانێکی لێ کردووە کە هەڵمژینی هەوایێکی تازەو بێگەرد وەکوو غەنیمەتی لێ هاتووە. بەڵام سەرای هەموو ئەو شتانە کە باس کرا ،کۆمەڵگای ئێران،کۆمەڵگایێکی پێشکەوتوو وزانا وکراوە یە.دەتوانین بڵێین ئەو دۆخە کە لە هەرێمەکە بە رێوە دەچێ راستەوخۆ کاریگەری لە سەر ئێرانیش دەکا. بۆیە لە راستی ئێران دووگیانی سەرهەڵدانێکە کە شیاوی ئەو گەلەیەو وبەهارێکی گەلان بەرێوەیە.کە هیوایێکی نوێ دەخۆلقێنێ وچاوەڕوانی بووژانەوەیێکی کۆمەڵایەتی وشورشێکی ئەخلاقی– سیاسی دەکا.