بۆ رای گشتی جوانان لە ئێران و رۆژهەڵاتی كوردستان

ۆرانكاری لە هەرێمەكە دەستی پێكردووە، هەتا دەچێت خێرایی ئەم ئاڵووگۆرە زۆرتر دەبێت و شەپۆلەكەی پەرەدەسێنێت. بە واتایێك دەتوانین بڵێین ئەم پێواژووە قۆناخی رزگاری گەلانی بن دەست و پێكەوە ژیان كردنی گەلانە. ئەگەر لە سەرەتای قۆناخی دوایی گۆرانكاری كە لە رۆژهەڵاتی ناوین دەستی پێكردووە هەتا رۆژی ئەمرۆ تەماشا بكەین ئەو راستی دەبینرێت كە ئەو دەسەڵاتانە كە لە بەرانبەر هێزی كۆمەڵگاوە شەریان كردووە و سیاسەتی تۆقاندن و هەرەشەیان گرتووەتە بەر، یان سیاسەتی چەواشەكاریان بە بنەما گرتووە، دووراندویانەو بۆ هەتا هەتایە نێویان لە مێژوودا بە رەشی دەمێنێتەوە و دەبن بە دەرسێك بۆ هاوبیرۆكەكانیان. ئەمە راستیێكی حاشا هەڵنەگرە كە ئەو دەسەڵاتدارانەی كە لە ناوچەكەدا خەریكن سیاسەت و كردەوەی دژ بە كۆمەڵگا پەیرەو دەكەن، یان پیویستە رێباز و بیرۆكەی پاوانخوازیان بگۆرن یان فەوتاندنی هەتا هەتایی بپژرێن. سەرەرای ئەم راستییانە یەكێك لەو دەسەڵاتانە كە لە قۆناخە هەستیار و مێژوویەدا خەمسار هەڵسووكەوت دەكات، ئێرانە.

ئەمە لە حاڵێكدایە كە ئێران لە هەموو دەوڵەتەكان باشتر دەتوانێت بۆ دموكراتیزەكردنی ناوچەكە رۆڵ بگێرێت و هەلەكانی لە هەموو دەسەڵاتەكان گۆنجاوتر. هاوكات لە گەڵ ئەمەدا هەم لە ناوخۆ هەم لە دەرەوە هەتا دەچێت دژبەرانی زۆرتر دەبن رەوشی بە بەر بە هەڵدێر دەچێت. نزیكی رۆژی هەلبژادنی سەرۆك كۆمارو شوراكانین. لە پێواژوەدا بۆ ئێران دەرفەتێكی باش بۆ كە بۆ گۆرانكاری هەنگاوهەڵگرێت و وڵامی داخۆازیەكانی گەلان لە ئێران بە تایبەت گەلی كورد و جوانان بداتەوە. ئێران پیویستە دان بەو راستیەدا بنێت كە هیچ هێزێك ناتوانێت لە بەانبەر هێزی كۆمەڵگادا راویستەبكات و نەگۆردرێت. هەڵبەژاردن لە ئێراندا دوور لە پیوانەكانی دیموكراتیك و رەنگ و بۆی دیموكراسی تێدا نابینرێت. بە تایبەت بۆ جوانان هیچ یەك لە پاڵێوراوان خاون پرۆژە و پیلان بۆ جوانان بە تایبەت جوانانی كورد نەبوون. وەك هەموو كاتێك پەنایان بەردووەتە سیاسەتی درۆ و دەلەسە، خەڵەتاندن، چەواشەكاری و پەراوێز خستەنی جوانان لە هەموو گۆرەپانەكاند. بجگەلەمە بە دەبرین و دابەزاندنی ئاستی ویست و داخوازی جوانان بۆ بابەتگەلێك وەك پارە، خانوو ئیزدەواج و هەر وەكی تر، بێ رێزی بە جوانان كراوە. داخوازی ئازادی، بەرابەری كە ویستی بنەرەتی و ئەساسی جوانانە خراوەتە پەراوێزو ئاماژە پێنەكراوە.

جوانان ئیترچی هەڵناخەڵەتن و بە ئاگاهیەوە تەماشای مەژارەكان بە تایبەت هەڵبژاردنی سەرۆك كۆماری دەكەن و وەك هەمیشە هیوایی خۆیان لە دەسەڵات و بیرۆكەی پاوانخوایان دەپچرن و بە پشت بەستن بە هێزی جەوهەری كۆمەڵگا خۆیان بە رێكخستن دەكەن. بۆ بەرز كردنەوەی ئاستی كۆمەڵگا بێ وچان تێكۆشان دەكەن، كە ئەركی پێشەنگایەتی خۆیان بە باشی پێك بێنن.

ئێمە وەك KCR هەڵبژاردنی سەرۆك كۆماری لە ئێراندا بایكوت دەكەین. هاوكات داوا لە هەموو گەل بە تایبەت جوانان دەكەین كە بە بایكوت كردنی هەڵبژاردنی سەرۆك كۆماری هەڵوێستی خۆیان نیشان بدەن و یەك بوون و پێكەوە بوونی خۆیان بە هەست و وزەی جوانیەتییەوە بۆ رای گشتی ئاشكرا بكەن.

سلاۆ و رێزی شۆرشگیری
رێوەبەری KCR
08.06.2013