به‌مه‌راسمێکی جه‌ماوه‌ری له‌ هه‌رێمی پاراستنی میدیا به‌به‌شداری گه‌ریلاکانی، یادى شەهیدانی 9ی گوڵان کرایه‌وه‌. له‌مه‌راسیمه‌که‌دا رێزان جاوید ئه‌ندامی کۆردیناسیۆنی PJAK ووتارێکى پێشکه‌ش کرد و وتی: “رژێمی ئێران به‌هێرشێکی دڕندانه‌ ویستی ئیراده‌ی گه‌لی کورد کە له ‌رۆژهه‌ڵاتی کوردستان هاتوه‌ته‌ ئاراوه‌، تێکی بشکێنێت. به‌ڵام به‌خۆڕاگری هه‌ڤاڵانی نه‌مرمان ئه‌و سیاسه‌تەی هێزه‌کانی کۆماری ئیسلامی پووچه‌ڵ کرایه‌وه‌.”

مه‌راسیمه‌که‌ به‌به‌شدارى ئه‌ندامانى کۆردیناسیۆنی PJAK رێزان جاوید و ده‌لیل دلپیت، ئه‌ندامانى به‌ڕێوبه‌ری YJRK ئه‌ڤیندار رێناس و جیهان چیا و فه‌رمانده‌ی HRK شۆڕش بۆکان به‌رێوه‌چوو .

له‌مه‌راسیمه‌که‌دا رێزان جاوید ئه‌ندامی کۆردیناسیۆنی PJAK ووتی:

“ئه‌مڕۆ ساڵرۆژى شه‌هیدبوونى تێکۆشه‌رانی قاره‌مان، 4 به‌رخودانوانی ئازادی گه‌لی کورد فه‌رزاد که‌مانگه‌ر، شیرین عه‌له‌م هولی، فه‌رهاد وه‌کیلی و عه‌لی حه‌یده‌ریانه‌. 9ی گوڵانی ساڵی 2010 له‌زیندانی ئێوینی تاران رژێمی کۆماری ئیسلامی ئێران به‌ده‌ستی مرۆڤ کوژه‌کانی رژێم، به‌ شێوه‌یه‌کی دڕندانه‌ هه‌ڤاڵانمان له‌سێداره‌ دران و و گه‌یشتنه‌ لووتکه‌ی به‌رزی شه‌هاده‌ت و قاره‌مانی.
ئه‌و هه‌ڤاڵانه‌ له‌ هه‌ر گۆڕه‌پانی تێکۆشاندا پێشه‌نگی ئه‌م بزووتنه‌وه‌ بوون. ئه‌و هه‌ڤاڵانه‌ به‌ قاره‌مانییه‌کی بێ وێنه‌ کار و خه‌باتیان سه‌رخست. له‌زیندانی کۆماری سێداره‌دا به‌رخودانی مێژووییان نواند. ده‌وڵه‌تی ئێران به‌ هێرشێکی دڕندانه‌ ویستی که‌ ئیراده‌ی گه‌لی کوردی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان هاتوه‌ته‌ ئاراوه‌، به‌ هێرشی ساڵی 2010 به‌ته‌واوی پووچه‌ڵی بکاته‌وه‌. هه‌روه‌ها ویستی که‌ به‌ هێرشی 2010 یه‌که‌مین کۆنفرانسی PJAK له‌گۆڕه‌پانی گه‌ریلا به‌شێوه‌یه‌کی سیاسی پووچه‌ڵ بکات. به‌ڵام هه‌ڤاڵانی نه‌مرمان به‌ به‌رخۆدانیان و هه‌ڵوێست ده‌ربڕینیان، سیاسه‌ته‌کانی کۆماری ئیسلامی ئێرانیان به‌ته‌واوی پووچه‌ڵ کرده‌وه‌.”

رێزان جاوید له‌ به‌رده‌وامى قسه‌کانى تیشکی خسته‌ سه‌ر شه‌هیدانی 1ی گوڵان ووتی: ” له‌ 1ی گوڵاندا هه‌ڤاڵانی قاره‌مانمان له‌راگه‌یاندنی پارته‌که‌ماندا وه‌ک هه‌ڤاڵ رامان، هێرش، ئارگه‌ش، ئارمانج، فرات و وه‌داد به‌هۆى هێرشى فرۆکه‌جه‌نگیه‌کانى داگیرکه‌ران شه‌هید بوون. ساڵی 2008 که‌ هه‌ڤاڵانمان ده‌ربازى گۆره‌پانی کێله‌ڕه‌ش ده‌بوون له‌ئه‌نجامی پیلانگێڕی هێزه‌کانی رژێم شه‌هید کران. هه‌ڤاڵ‌ باوه‌ڕ، نالینه‌کان که‌ ده‌ستپێخه‌ره‌کانی ئه‌و رێبازه‌ن. دیسان له‌هه‌رێمی داڵاهۆ هه‌ڤاڵانی قاره‌مانمان هه‌ڤاڵ‌ شاهین، خۆشمێر، زۆزان، نووپه‌ل له‌و هه‌رێمه‌دا به‌قاره‌مانی و ده‌ستکه‌وتێکی مه‌زنیان به‌ده‌ست ده‌خست به‌شێوه‌یه‌کی دڕندانه‌ له‌لایه‌ن به‌کرێگیراوانی ده‌وڵه‌ت ده‌رمانخوارد کران.”

له‌کۆتایی دا جاوید رایگه‌یاند: ” ئێمه‌ ساڵیادی شه‌هیدبوونی هه‌ڤاڵانی 9ی گوڵان له‌که‌سایه‌تی سه‌رجه‌م ئه‌و هه‌ڤاڵانی شه‌هید که‌ له‌و مانگه‌دا شه‌هید بوون، خۆبه‌خشه‌کانی گه‌ل و سه‌رجه‌م شه‌هیدانی شۆڕش جارێکی تر به‌ بیریان ده‌هێنینه‌وه‌ و سه‌ری خۆمان له‌به‌رامبه‌ریان داده‌نوێنین. ئێمه‌ به‌ڵێن ده‌ده‌ین تا دوایین دڵۆپی خوێنمان، تا دوا هه‌ناسه‌مان، درێژه‌ پێده‌ری رێبازه‌که‌یان بین. هیوا و ئاواته‌کانیان، بڕیاره‌کانیان جێ به‌جێ بکه‌ین. ئێمه‌ هه‌وڵ بده‌ین تا دوای لایه‌قى شه‌هید و تێکۆشانی رێبه‌ر ئاپۆ بین. له‌کۆتایی دا سه‌رخۆشی له‌سه‌رجه‌م گه‌لی کورد و له‌ هه‌موو هه‌ڤاڵانی گه‌ریلا ده‌که‌ین و ده‌ڵێن شه‌هید نامرن.”

پاشانیش گه‌ریلاکان به‌ دروشمەکانی “شه‌هید نامرن”، “بژی سه‌رۆک ئاپۆ” و “بێ سەرۆک ژیان نابە” کۆتاییان به‌ مه‌راسیمه‌که‌ هێنا.

هەرێمی پاراستنی میدیا
09.05.2013

 

دیمەن

[youtube height=”465″ width=”620″]http://www.youtube.com/watch?v=nXbpaijTujI[/youtube]

 

وێنە
[gdl_gallery title=”9e-gulane-2013-qendil” width=”120″ height=”120″ galid=”1″ ]