وێنە

مەراسیمی یادی شەهیدانی 9ی گوڵان بە خولەکێک بێدەنگی بۆ شەهیدانی ڕیگای ئازادی و سرودی نەتەوەیی ئەی ڕەقیب دەستی پێکردو پاشان له‌ سه‌ر ناوی پژاک وتارێکی پێشکه‌ش کرا و هەر وەها دواتر په‌یامی لایان و حیزب و رێکخراوەکانی بەشداربووی چالاکی له‌ لایان نوێنه‌رانه‌وه‌ خوێندرایه‌وه‌.

لە میتینگەکەدا ئەم لایەنانە بەشدار بون و پەیامیان خۆێندەوە:
کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان KNK
مەجلیسی گەل لە نۆروێژ
یەکەتی ژنانی رۆژهەڵاتی کوردستان YJRK
پارتی ئازادی کوردستان PAK
بزوتنەوەی گۆڕان
یەکەتی نیشتیمانی کوردستان YNK
کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان
پارتی سەربەستی رۆژهەڵاتی کوردستان

مه‌راسیمه‌که‌ به‌ خوێندنه‌وی نامه‌یەکی مامۆستا فەرزاد که‌مانگه‌ر و ۲ سرودی نیشتیمانی له‌ لایان گروپی کولتوری جه‌وانان له‌ که‌ش و هه‌وایێکی بارانی دا کوتایی پێ هات.

کۆمیتەی پارتی ژیانی ئازادی کوردستان PJAK لە نۆروێژ
09.05.2013