وێنە

مەراسیمی یادی شەهیدانی 9ی گوڵان لە گوڕەپانی “مینت تورگێت” لە بەردەم پارلەمانی سوید بە خولەکێک بێدەنگی بۆ شەهیدانی ڕیگای ئازادی و سرودی نەتەوەیی ئەی ڕەقیب دەستی پێکردو پاشان بە پەیامی کۆمیتەی سوێدی پارتی ژیانی ئازادی کوردستان بە زمانەکانی کوردی وسوێدی و پەیامی دایە سەڵتەنە و دەنگی کورە بچوکەکەی شەهید فەرهاد وەکیلی و خۆێندنی سرودی ئەی شەهیدان بەردەوام بو.

لە میتینگەکەدا ئەم لایەنانە بەشدار بون و پەیامیان خۆێندەوە:
کۆمەڵەی مافی مروڤی کورد لە ئوروپا
چاوەدێری کوردوساید – چاک
کومیتەی دیفاع لە زیندانیانی سیاسی
وەقفی فەرزاد کەمانگەر
کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان
حیزبی زەحمەتکێشانی کوردستان
پارتی سەربەخۆێی کوردستان
کۆمەڵەی یەکسانی کوردستان

لە بەردەوامی مەراسیمەکەدا هۆنەرمەندان فەریبورز فەخاری، کاڵێ ئاتەشین و تەها هەورامی بەشدار بوون بە سرود و مەقام و موسیقا و چەند پارچە هونراوەش خۆێندرانەوە.

کۆمیتەی پارتی ژیانی ئازادی کوردستان PJAK لە سوێد
09.05.2013