وێنە –
به ده‌ستپێشخه‌ری کۆمیته‌ی پارتی ژیانی ئازادی کوردستان (په‌ژاک) له شاری مانچستەر، چالاکیه‌ک به به‌شداری حیزب و رێکخراوه مه‌ده‌نیه‌کانی کوردستان بۆ شه‌هیدانی ٩ی گۆڵان به‌رێوه چوو.
به مه‌به‌ستی شه‌رمه‌زار کردنی له‌سێداره دانی 4 چالاک و شۆرشگێڕی کورد (شه‌هیدان شیرین عه‌له‌م هۆلی، فه‌رزاد که‌مانگه‌ر، فه‌رهاد وه‌کیلی و عه‌لی حه‌یده‌ریان) له لایه‌ن کۆماری ئیسلامی ئێران له 9ی گوڵانی ساڵی 2010، په‌ژاک هه‌ستا به ئاماده‌کردنی چالاکیەکی خۆپێشاندان بۆ به‌رز راگرتنی یادی شه‌هیدانی 9ی گۆلان.
له ئه‌نجامی ئه‌م چالاکیه، کوردستانیانی دانیشتووی وڵاتی ئینگلیس سه‌ره‌ڕای که‌ش و هه‌وایه‌کی ئاسته‌م و بارانهیهکی توند، به جۆش و خرۆش پێشوازی له‌م چالاکیه کرد که ته‌یدا ئه‌ندامان و لایه‌نگرانی پارتی ژیانی ئازادی کوردستان (PJAK)، پارتی چاره‌سه‌ری دیموکراتیکی کوردستان (پچدک)، بزووتنه‌وه‌ی گۆران، که‌مپه‌ینی رۆژنامه‌نووسانی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان و سه‌رجه‌م دۆستان و وڵاتپارێزانی کوردستان ئاماده بوون.
ئه‌م چالاکیه به خوله‌کێک بێده‌نگی بۆ گیان بهختووانی رێگای ئازادی کوردستان ده‌ستی پێ‌کرد و پاشان جه‌ماوه‌ر به دروشمی “شه‌هید نامرێ”، “بژی کورد و کوردستان” و “ئازادی بۆ رێبه‌ر ئاپۆ” هێز و مۆراڵێکی تایبه‌تیان به خۆپێشهندهران دا.
سەر ناوی کۆمیته‌ی په‌ژاکی مانچستەر “هه‌ڤاڵ داران” لێدوانێکی سه‌باره‌ت به به‌رز راگرتنی یادی شه‌هیدانی 9ی گوڵان پێشکه‌ش به ئاماده بووان کرد و ئاماژه به رۆڵ و میسیۆنی شه‌هیدانی په‌ژاک له مانگی گۆلان کرد. هه‌ڤال “داران” له به‌رده‌وامی په‌یامی کۆمیتەی په‌ژاک ئه‌وا به‌رده‌وام ده‌بێ که “کۆماری سێداره وا ده‌فکرێ که سیاسه‌تی قڕکردن و قهتڵهعام ده‌توانێ پێش له ده‌ستکه‌وته‌کانی گه‌لی کورد و بزوتنه‌وه‌ی رزگاری خوازی ئازادی بگرێ به‌ڵام به پێچه‌وانه‌ی وه‌ی رۆڵه قاره‌مانه‌کان و گه‌ریلاکانی سه‌ری چیا هه‌روه‌ها شه‌هیدانی نه‌مر به فیداکاری و به‌رخۆدانی بێ وینه ئه‌وەیان سه‌لماند که گه‌لی کورد هیچ کات سه‌ر له‌به‌ر داگیرکه‌ر نانوێنێت و هه‌ر به‌م روحهوه گوڕ به تێکۆشان و خه‌باتی خۆی ئه‌دات.”
“هه‌ڤاڵ به‌مۆ” له لایه‌ن پارتی چاره‌سه‌ری دیموکراتیکی کوردستان (PÇDK) وێرای ده‌ستخۆشی له سه‌رجه‌م پارت و لایه‌نه‌کان هه‌روه‌ها کۆمیته‌ی ئاماده‌کار، شه‌هیدانی 9ی گوڵانی وه‌بیرهێنایه‌وه و ئه‌وانی سه‌مبۆلی راسته‌قینه‌ی مێژووی گه‌لی کورد نرخاند. “هه‌ڤاڵ به‌مۆ” لە لێدوانەکەدا وەها دەبێژێت: “کۆماری ئیسلامی ئیران رابردوویه‌کی ره‌شی له پێشێل کردنی مافی گه‌لی کۆرد به تایبه‌ت له رۆژهه‌ڵاتی کوردستان هه‌یه به‌ڵام سه‌ره‌رای هه‌موو زه‌خت و زۆریه‌ک گه‌لی کورد له رۆژهه‌ڵاتی کوردستان به به‌رخۆدانی شه‌هیدان فه‌رزاد، شیرین، عه‌لی و فه‌رهاده‌کان به‌هره‌و ئازادی و دێموکراسی ده‌چێت.” له به‌رده‌وامی په‌یامه‌که‌ی دا باس له پرۆسه‌ی ئاشتی نیوان PKK به ئینسیاتیڤی رێبه‌ر ئاپۆ و ده‌وڵه‌تی تورکیه ده‌کات و ئه‌م پێواژوویه به ده‌ستکه‌وتێکی گرینگ بۆ گه‌لی کوردستان ده‌بینێت.
له لایه‌ن بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان به‌رێز “مه‌هدی” ده‌ستخۆشی له ئاماده‌بووان کرد و کۆماری ئیسلامی ئێرانی سه‌باره‌ت به له سێداره‌دانی شه‌هیدانی 9ی گوڵان پرۆتێستۆ کرد. به‌رێز مه‌هدی داوا له سه‌رجه‌م لایه‌نه کوردستانی و نیشتیمان په‌روه‌ره‌کان ده‌کات که به هێزێکی پته‌و و به جه‌ماوه‌ری مه‌زن به‌شداری چالاکیه‌کان له ده‌ره‌وه‌ی وڵات بکه‌ین و نه‌یهێڵین که مافی گه‌لی کورد له هیچ وڵاتێک پێشێل بکرێت.
له پاشان به‌ڕێز “ئایه‌ت مورادی فەر” له ئه‌ندامانی که‌مپه‌ینی رۆژنامه‌نووسانی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان، جێگه و پێگه‌ی رۆژنامه‌گه‌ری له پێناو ئاگا کردنه‌وه‌ی گه‌ل به‌رز رادەگهیێنێت و داوا له کۆماری ئیسلامی ئیران ده‌کات که به زووترین کات رۆژنامه‌نووسانی زیندانی وه‌ک خوسره‌و و مه‌سعود کوردپور و هاوکارانی ئازاد بکات و ده‌رفه‌ت به کار و خه‌باتی رێفۆرماسیون له ئێران بدات. هه‌روه‌ها له سێداره‌دانی هه‌ڤاڵان و شه‌هیدانی 9ی گوڵان له لایه‌ن ئه‌م ره‌ژیمه‌وه به توندی شه‌رمه‌زار ده‌کات و داوا له گه‌لی کورد ئه‌کات که ئاستی تێکۆشان و به‌رخۆدانی خۆیان بگه‌یێننه لووتکه.
هه‌ر له به‌رده‌وامی رێوره‌سمه‌که دا له لایه‌ن هونه‌رمه‌ندی گه‌نج “به‌رێز دانا” سرودی ئه‌ی شه‌هیدان به تێکرایی خۆیندراوه و جه‌ماوه‌ری به جۆش و خرۆش هێنا.
هه‌ر له‌م کۆڕه چالاکیه دا په‌خشان و شه‌عری نیشتیمانی له لایه‌ن وڵات پارێزان پێشکه‌ش به ئاماده‌بووان کرا و گوڕێکی نه‌ته‌وه‌یی و هێزیکی شوڕشگێری به ئهتمۆسفێڕ و جه‌وی حاکم درا.
له چالاکیه دا 1000 بەلاڤۆک له سه‌ر به‌رخۆدانی 9ی گوڵان و هه‌روه‌ها کۆپله‌یه‌ک له ژیانی رێبه‌ر ئاپۆ له‌نێو گه‌لانی بیانی به زمانی ئینگلیسی بڵاو کراوه. هه‌روه‌ها له کۆتایی دا ره‌شنووسێک سه‌باره‌ت به شه‌رمه‌زارکردنی کۆماری ئیسلامی ئێران له لایه‌ن پارته‌کانی کوردیوه واژۆ کرا و بڕیار درا که راده‌ستی ئه‌نجومه‌نی شاره‌وانی و پولیسی شاری مانچستەر بکرێت.
چالاکیه‌که له رێکه‌وتی 11.05.2013 له “پیکادیلی گاردێن” له سه‌نته‌ری مانچستەر بەڕێوە چوو.
كۆمیتەی پارتی ژیانی ئازادی کوردستان PJAK لە وڵاتی بریتانیا
11.05.2013