مانگی گوڵان یا بە واتایەکی دیکە مانگی شەهیدان لە دیرۆکی تێکۆشانی ئازادیخوازی گەلی کورد دا خاوەن جێگایەکی تایبەتە. مانگێکە کە پێشەنگەکانی خەباتی رزگاری گەلی کورد، بەوپەڕی لەخۆبوردوویی و فیداکارییەوە بەرپرچی هێرشەکانی دوژمنیان داوەتەوە و بە شەهادەتی خۆیان مێژووی ئەو مانگەیان رەنگینتر کردووە و رێگای گەیشتن بە ئامانجەکانی گەلی کوردیان هەموارتر کردۆتەوە. شێوازی هێرش کردنی دوژمنانی گەلی کورد رەهەندی جیاوازی لەخۆ گرتووە و بەپێی ئەوەش بزووتنەوەی ئازادیخوازی کورد، خۆی بە رێکخستن کردووە و توانیوێتی لە گۆڕەپانەکانی جودای تێکۆشاندا شکست بە سیاسەتی نەیارانی گەلی کورد بهێنێت.
یەکێک لەو گۆڕەپانانەی کە دوژمن بە هەموو توانایەوە دەیهەوآ هێرش بێنێت و بە ئەنجامدان و بەڕێوە بردنی شەڕی نەرم و سیاسەتی شەڕی تایبەت بگاتە ئامانجەکانی خۆی، بەشی راگەیاندنە. بآگومان بەشی راگەیاندن لە بواری رۆشەنکردنەوە و بەرز کردنەوەی ئاستی هۆشیاری و دروست کردنی رامانێکی ئازاد لە کۆمەڵگادا خاوەن کاریگەرییە. هەروەها یارمەتیدەرە لە بواری چارەسەری پرسەکانی کەسایەتی و پێکهێنانی ئیرادەیەکی ئازاد و سڕینەوەی عەقلییەتی دژە کۆمەڵگا. بە تایبەت لە بواری دروست کردن و پێکهێنانی یەکێتییەکی نەتەوەیی خاوەن رۆڵێکی ئەساسییە. هەمووی ئەمانە لە سێبەری راگەیاندنێکی ئازاد و دیمۆکراتیکدا پێکدێت و تەنها راگەیاندنێکی ئازاد دەتوانێت بە بآ کەوتنە بن گاریگەری سیاسەتەکانی شەڕی تایبەت، ئەرک و بەرپرسیارێتی خۆی پێک بهێنێت.
راگەیاندنێک دەتوانآ پێشەنگایەتی رۆشەنگەری کۆمەڵگا بگرێتە ئەستۆ و وەک راگەیاندنێکی ئازاد بەناو بکرێت کە نەکەوێتە بن خزمەتی دەسەڵات و سیاسەتی پاوانخوازانە و لە بەرژەوەندی بەرتەسک و چوارچێوەی تەنگی فکری خۆی بپارێزێت. راگەیاندنێکی بەوجورە، دەتوانآ زمانی حاڵی گەل بێت. ئەوەش راستییەکە کە دوژمنانی گەلی کورد بە هیچ شێوەیەک هەبوونی راگەیاندنێک لەو ئاستەدا قەبووڵ ناکەن و بەردەوام هێرشی دەکەنە سەر.
ئەو هێرشە دڕندانەیەی کە لە 1 گوڵانی 2008 دا کرایە سەر چاپەمەنی پارتی ژیانی ئازادی کوردستان و بوو بە هۆکاری شەهادەتی شەش هەڤاڵی پێشەنگی چاپەمەنی، هەر لەو چوارچێوەیەدا بوو. ئەو کارەساتە پیلانگێڕییەک بوو لە دژی ئیرادەی ئازاد و راستەقینەی راگەیاندن. ئەو هەڤاڵانەمان بە تێگەیشتن لە ئەرک و بەرپرسیارێتی شۆڕشگێڕی و راگەیاندنی و بە قەبووڵ کردنی هەر جۆرە بارءدۆخێکی زەحمەت، لە هەوڵداندا بوون بۆ گەیاندنی ئەندێشەیەکی ئازاد بە کۆمەڵگا، کە هەمان رامانی رێبەر ئاپۆیە.
بآ گومان هێرشی بەو جۆرە و هاوشێوەی ئەوە، ناتوانآ کە ئێمە لە بەرپرسیارێتی مێژووییمان دوور بخاتەوە و راگەیاندنی ئازاد بآدەنگ بکات. بۆیەش، وەک چاپەمەنی پارتی ژیانی ئازادی کوردستان PJAK، پێداگری دەکەین لەسەر خەتی راگەیاندن و رۆژنامەوانی ئازاد و دیمۆکراتیک. لەو رۆژەدا، وێڕای مەحکووم کردنی ئەو هێرشە، هەموو شەهیدانی راگەیاندن و بەتایبەت شەهیدانی یەکی گوڵان (ئارگەش باوەر، وەداد ئامەد، هێرش ئامەد، رامان جاوید، فوڕات کۆوەندی و ئارمانج مەریوان) وەبیر دێنینەوە و بڕیاری خۆمان بۆ درێژەپێدان بە رێبازی ئەو شەهیدانە دووبارە دەکەینەوە.
ناوەندی راگەیاندنی پارتی ژیانی ئازادی کوردستان PJAK
29.04.2013