شەهید دێرسیم؛ هێڵی تێکۆشانی ئازادی بۆ گەنجانە

لە سەرەتادا هەشتەمین ساڵڕۆژی شەهید بوونی رێ هەڤاڵمان شەهید دێرسیم تۆڵهەڵدان بە رێزداریەوە وەبیر دێنینەوە و لە کەسایەتی شەهید دێرسیم دا یادی هەموو شەهیدانی ڕێگای ئازادی بەرز رادەگرین و پابەند بوونی خۆمان بە ڕێگای شەهیدان دووپات دەکەینەوە.

نۆ ساڵ پێش ئێستا و لە ساڵی ٢٠١٤ی زاینی رێ هەڤاڵمان شەهید دێرسیم کە بۆ راپەڕاندنی ئەرکی رێکخستنی رووی لە شارەکانی رۆژهەڵات و ئێران کردبوو لە رێکەوتی ٢٣ی ڕێبەندان، لە شاری سنەی خۆڕاگر لە لایەن جەلادەکانی رژێمی داگیرکەری ئێران دەدرێتە بەر دەستڕێژی گوللە  و لە ئاکامدا هەڤاڵ دێرسیم، لەگەڵ گەنجێکی وڵاتپارێزی کورد بە ناوی میلاد پیری شەهید دەکرێت.

شەهید دێرسیم تۆڵهەڵدان رەئوف شێخی لە ماڵباتێکی وڵاتپارێز لە گوندی کانی سووری سەر بە ناوچەی تیلەکۆی سەقز لە دایک دەبێت و هەر لە منداڵیەوە هەڵوێستی خۆی لە بەرامبەر سیاسەتەکانی رژێمی داگیرکەر نیشان دەدات و لە تەمەنی لاویەتیدا لە شاری سەقز تەڤگەری ئاپۆیی دەناسێت و تامەزرۆی تێکۆشانی ئاپۆیی دەبێت و لە گەڵ هاورێیەکی منداڵی بە ناو شەهید ناسر (شاهین جەماڵ زارعی) لە ساڵی ٢٠١٠ روو دەکەنە چیا سەرکێشەکانی کوردستان. شەهید دێرسیم لەقۆناخێکی زۆر کورتدا لەگەل ژیانی گەریلایی رادێت و بە کەسایەتیەکی شەڕکەر، فیداکار، دڵنزم و بوێر دەناسرێت. لێهاتوویی شەهید دێرسیم لە ناو ژیاندا کاریگەری لەسەر هەڤاڵانی دەوروبەری خۆی دەکرد و بەردەوام لە هەوڵی پێشخستنی خۆی و هەڤاڵانی دا بوو، دوای ماوەیەک لە بەشدار بوونی، لە خەباتی جەوانان دا جێگە دەگرێت و بەردەوام لە ناو لێگەڕینی گەهێشتن بە ئازادی بوو. بە جۆش و خرۆش و هەڵوێستی شۆڕشگێڕانەی پێداگری بەردەوام کردنی خەباتی ناوشار دەکات کە درێژە پێدەری رێبازی تێکۆشانی شەهید هێمن بێکەسە. شەهید دێرسیم لە ساڵی ٢٠١٣ روو لە شارەکانی رۆژهەڵات و ئێران دەکات. بە بێ وچان و چاونەترسانە لە هەوڵی پێش خستنی رێکخستنی جوانان بوو، لە چ جێگایەک کار و خەباتی بەڕێوە ببردایە، گەنجانی لە خۆی نزیک دەکردەوە، شەهید دێرسیم وێنەی کەسایەتیێکی ئاپۆیی لە خۆیدا بەرجەستە کردبوو  و خۆی لە ناو دڵی هەر تاکێکدا بە جێ کردبوو. شەهید دێرسیم نموونەی جەوانێکی شۆڕشگێڕی سەردەمە و بۆ جەوانان هێڵی تێکۆشانی ئازادییە.

وەک کەجەڕە و یەژەجەڕە جارێکی دیکە یادی هەڤاڵمان شەهید دێرسیم تۆڵهەڵدان وە بیر دێنینەوە و لەم کات و ساتەدا کە لە ناو بارودۆخێکی گرینگداین  و تێکۆشانی گەلەکەمان بە پێشەنگایەتی گەریلا لە شکۆمەندترین سەردەمی خۆیدایە و لە هەر کات و ساتێک لە ئازادی نزیکتر دەبینەوە، چیدی چارەنووسی وڵاتمان بە دەست خۆمانە، جەوانان بە پێشەنگایەتی کردنیان لەم کات و ساتەدا دەتوانن رۆڵی کاریگەر لەم سەردەمەدا بگێڕن.

ئێمە وەک جەوانان دەبێ درێژە پێدەری رێگەی شەهید دێرسیم و شەهیدانی رێگای ئازادی ببین، چونکە شەهید دێرسیم وێنەی شۆڕشگێڕی و نواندنی هەڵوێستە و دەبێ هەر جەوانێکی رۆژهەڵات هەر لە ماکۆ تا لوڕستان، لە سنەوە تا سەقز هەڵوێست و تێکۆشانی شەهید دێرسیم بۆ خۆیان بە ئەساس وەر بگرن، جەوانان دەبێ پەرە بەو ڕێگایە کە شەهید دێرسیم بۆ تێکشکاندنی داگیرکەران هەڵیبژارد و لە و ڕێگەیەدا بوو بە نموونەی شۆڕشگێڕێکی سەردەم بدەن و خاوەندارێتی لەرەنج و تێکۆشانی دێرسیمەکان بکەن.

کۆردیناسیۆنی کەجەڕە_ یەژەجەڕە

١١\٢\٢٠٢٢